close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ژنان

حکومەت دەستی بەسەر ماڵوموڵکی هاوسەری شەیدا ڕەحیمی‌دا دەگرێت

۳ ڕەشەمەی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
وەلی قەڵوەزی و شەیدا ڕەحیمی
وەلی قەڵوەزی و شەیدا ڕەحیمی

بەپێی زانیارییەکان "فەرمانگەی بەڕێوەبەرایەتیی فەرمانی ئیمام" بە پشتبەستن بە بڕیاری لقی ٥٤ی دادگای پیاچوونەوەی پارێزگای تاران کە تایبەتە بە مادەی ٤٩ی یاسای بنچینەیی، دەستی گرتووە بەسەر ماڵەکەی "وەلی قەڵوەزی"دا کە هاوسەری ژنەچالاکی کورد شەیدا ڕەحیمییە. ئەم فەرمانگەیە دەیهەوێ ڕۆژی ١٠ی ڕەشەمەی ١٤٠٢ی هەتاوی ئەم موڵکە بخاتە بەردەم مەزاد و فرۆشتنەوە.

بەپێی هەواڵی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بڕیاری دەستگرتن بەسەر ماڵوموڵکی وەلی قەڵوەزیدا، لە ڕێکەوتی ٧ی گەلاوێژی ١٤٠٢دا پشتبەستن بە حوکمی «دەرچوون لە پارێزراوی (ئێستیمان)»ی شەیدا ڕەحیمیی هاوسەری و بەپێی مادەی ١١ی ڕێسانامەی چۆنەیتیی لێکۆڵینەوە لەو دۆسیانەی دەکەونە چوارچێوەی مادەی ٤٩ی دەستوورەوە، دەر کراوە.

بەپێی ئەم مادەیە "ماڵوموڵکی کەسێک کە وڵات بەجێ دەهێڵێت و دەسەلمێت کە پێوەندیی لەگەڵ گرووپە موحارەبەکاندا هەیە، لە پارێزراوبوون دەردەچێت و بە بڕیاری دادگا دەستی بەسەردا دەگیرێت".

ئەمە لە کاتێکدایە کە ماڵەکە چەندین ساڵ لەمەوپێش و لە دووتوێی گرێبەستێکی فەرمیدا لە موڵکی شەیدا ڕەحیمی دەرچووە و کراوە بە ناوی وەلی قەڵوەزیی هاوسەریەوە. بەڵام لە بڕیارەکەی دادگای پیاچوونەوەدا و بە گەڕانەوە بۆ مادەی ١٤ی یاسای چۆنیەتیی جێبەجێکردنی مادەی ٤٩ی دەستوور، گرێبەستەکە هەڵوەشێنراوەتەوە. بەپێی ئەم مادەیە «هەرچەشنە فرۆشتن و گواستنەوەیەکی ماڵوموڵکێک کە دەچێتە چوارچێوەی مادەی ٤٩ی دەستوورەوە و بە مەبەستی دەربازبوون لە ڕێساکانی ئەم یاسایە ئەنجام دراوە، دوای سەلماندن هەڵدەوەشێتەوە و کاریگەریی نامێنێت».

شەیدا ڕەحیمی، ژنەچالاکی کورد و ئەندامی گرووپی دایکانی ئاشتیی کوردستان، لە ڕێکەوتی ٢٦ی گوڵانی ١٣٩٥دا (١٥ی مەیی ٢٠١٦) لەبەر بەشداریکردن لە بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی نەورۆز لە گوندی «قەسریان»ی سنەدا، لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا و دوای ١٨ ڕۆژ بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا. ئەم چالاکە مەدەنییە بە هۆی زەخت و گوشاری دامودەزگا ئەمنییەکانەوە هاوینی هەمان ساڵ بە ناچار وڵاتی بەجێ هێشت.

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆڕتەکەیدا بە پشت بەستن بەو زانیارییانەی پێی گەیشتوون دەڵێت "ئەگەرچی دەستگرتن بەسەر ماڵوموڵکی دژبەرانی سیاسیدا لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە مێژوویەکی دوورودرێژی هەیە، بەڵام پشتبەستن بە حوکمی دەرچوون لە پارێزراوی بۆ دەستگرتن بەسەر ماڵوموڵکی ژمارەیەک لە دژبەرانی سیاسیی دەرەوەی وڵاتدا، بە شێوەیەکی کەموێنە لەم ساڵانەی دواییدا پشتی پێ بەستراوە و دووبارە کراوەتەوە."

ئەمە لە کاتێکدایە کە یاساناسان حوکمی "دەرچوون لە پارێزراوی" بە حوکمێکی شەرعی دەزانن کە تا ڕادەیەکی زۆر لە بیر کراوە و هیی سەرەتاکانی هاتنی ئیسلامە و دەگەڕێتەوە بۆ پرسی دانیشتنی "کافران" لەسەر خاکی "موسڵمانان"، یاساناسان لەسەر ئەو باوەڕەن کە زەوتکردنی مافی هاووڵاتیبوون و موڵکدارێتی لەژێر ناوی ئەم حوکمەدا پێچەوانەی یاسا و ڕێسا جیهانییەکانی مافەکانی مرۆڤ و تەنانەت دژ بە یاسا ناوخۆییەکانی خودی ئێرانیشە.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

کاریکاتێر

ئارام بە بەندی دڵم؛ بە یادی سەید محەممەد حوسەینی

۳ ڕەشەمەی ۱۴۰۲
مانا نیستانی
ئارام بە بەندی دڵم؛ بە یادی سەید محەممەد حوسەینی