close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ڕاپۆرت

.

۲۸ خەرمانانی ۱۳۹۹
ایران وایر
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
.

هاوڵاتییەکی بەلوچی دیکە بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان کوژرا

هاوڵاتییەکی بەلوچ لە شاری مهرستانی سەربە سیستان و بەلوچستان بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان کوژرا.

کەمپێنی چالاکوانانی بەلوچ ئەم هەواڵەی بڵاوکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە کە ئەو هێزە ئەمنییانەی "محمەد خاکی زهی"یان کوشتووە جلوبەرگی مەدەنییان لەبەردا بووە.

لەو هەواڵەدا لەسەر زاری سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو هاتووە کە هێزە ئەمنییەکان بەو گومانەی ئۆتۆمبێلی محەمەد خاکی زهی هەڵگری مادەی هۆشبەر بووە تەقەیان لێکردووە.

ئەو سەرچاوەیە زیادیشی کردووە کە ئۆتۆمبێلێکە نەک تەنیا هیچ مادەیەکی هۆشبەری تێدا نەبووە بەڵکو باری دیکەشی پێ نەبووە.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی تەقەی هێزە سەربازییەکانی ئێران لە هاوڵاتیان، چەند هاوڵاتی کوژراون.

ڕۆژی هەینی ٢٥ی ڕەزبەر هێزە دەریاییەکانی پارێزگای هۆرموزگان تەقەیان لە بەلەمێک کرد، لە ئەنجامدا هاوڵاتییەک کوژرا و یەکی دیکەش برینداربوو.

ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی ڕەبەر پۆلیسی کرماشان لە گەڕەکی "دەوڵەت ئاباد" دەستڕێژی گولـلەیان لە ئۆتۆمبێلێک کرد و لە ئەنجامدا مێرمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵ بەناوی "ئەشکان عەزیزی" کوژراو و مێرمنداڵێکی دیکەش بریندابوو.

پێشتریش هێزەکانی پۆلیسی شاری شەهریاری سەربە تاران تەقەیان لە هاوڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری سنە بەناوی "کەژوان ئەڵماسی" کردبوو و کوشتبوویان.

 

 

 

تێبینییەکەت بنووسە

ڕاپۆرت

.

۲۸ خەرمانانی ۱۳۹۹
ایران وایر
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
.