فەرماندەی بارەگایەکی سنووری بانە کۆڵبەرێکی ئەشکەنجە دا و وێنەی گرت
فەرماندەی بارەگای سنووریی "بڕوێشکانی" لەگەڵ دوو سەرباز کۆڵبەرێکیان گرتووە، لێیان داوە و لە کاتی لێداندا وێنەیان گرتووە.
"یاسین فکری"، تەمەنی ٢٢ ساڵ و خەڵکی بانەیە. ئەو گەنجە کۆڵبەرە سەرەڕای ئەوەی هیچ کاڵایەکی قاچاخی پێنەبووە لەلایەن ئەو هێزە سەربازییانەوە ئەشکەنجە دراوە.
بەگوێرەی هەواڵی ماپەڕی کوردپا، ئەو فەرماندەیە لەگەڵ دوو سەربازەکە لە کاتژمێر ٩ی شەوی یەکشەممەوە تاوەکو کاتژمێر ٥ی بەیانیی ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی ڕەزبەر لەو کۆڵبەرەیان داوە و وێنەیان گرتووە.
لەو وێنانەی بڵاوکراونەتەوە ئاسەواری ئەشکەنجە و لێدان بەسەر جەستەی ئەو کۆڵبەرەوە دیارە.
جێگەی ئاماژەیە کە ساڵانە دەیان کۆڵبەری کورد لە ناوچە سنوورییەکانی ئێران دەکوژرێن و برینداردەکرێن.
تەنیا لە ساڵی ١٣٩٨دا ٧٠ کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییە سنوورپارێزەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراون.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە