سێ هەزار ئێرانی لە دەرەوەی وڵات لە بەندیخانەدان
"عەلی باقری کەنی"، جێگری کاروباری نێودەوڵەتی دەزگای دادی ئێران وتوویەتی کە نزیکەی سێ هەزار ئێرانی لە دەرەوەی وڵات لە بەندیخانەدان.
باقری کەنی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٥ی بەفرانباری ١٣٩٩ ڕایگەیاند: "بنەماڵەی ئەو بەندکراوانە لە ئێرانن و دەستیان ناگاتە ئەوان، بۆیە بەدوواداچوون بۆ کارەکانیان ئاسان نییە."
زیادیشی کردووە کە ئێران لە هەموو وڵاتانی دەرەوەدا نوێنەرایەتی هەیە بۆ بەدووداداچوون بۆ کاروبار و چارەسەرکردنی کێشەی ئەو کەسانە.
پێشتر بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتبووی کە زۆربەی ئەو هاوڵاتییە ئێرانییانە لە دەرەوەی وڵات لە بەندیخانەدان لە تورکیان.
ئاماژەی بەوەش دابوو کە تۆمەتی ئەو هاوڵاتیانە زیاتر قاچاخی مرۆڤ، نیشتەجێبوونی نایاسایی و بازرگانیی مادە هۆشبەرەکانە.
تێبینییەکەت بنووسە