close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ڕاپۆرت

.

۱۵ خاکەلێوەی ۱۴۰۰
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
.

پاش کوژرانی ئەندامێکی سوپا ژنێک و دوو کوڕی لەپیرانشار دەستبەسەرکران

ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ڕۆژی شەممە ٢٨ی خاکەلێوە ژنێک و دوو منداڵەکەیان لە شاری پیرانشار دەستبەسەرکرد. ڕێکخراوێکی مافی مرۆڤیش دەڵێت، ئەو هاوڵاتیانە پاش کوژرانی ئەندامێکی سوپای پاسداران لەو شارە دەستبەسەرکراون.

هەنگاو ناسنامەی ئەو سێ هاوڵاتییەی بەم شێوەیە ئاشکراکردووە، "گوڵاڵە مورادی"، تەمەن ٤٧ ساڵ، "مەتین بەزازی"، تەمەن ١٤ ساڵ و "تاهیر بەزازی"، تەمەن ٢١ ساڵ.

گوڵاڵە مورادی پاش دەستبەسەربوونی بۆ بەندی ژنانی بەندیخانەی ورمێ گوستراوەتەوە و وابڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر ببردرێتە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە.

ڕۆژی هەینی ٢٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٠، ئەندامێکی سوپای پاسداران لە پیرانشار بەناوی "عوسمان حاجی‌حسێنی" کوژرا.

چەند کاتژمێرێک دواتر گروپی "هەڵۆکانی زاگرۆس" کە گروپێکی سەربازیی نزیک بە حزب دیموکراتی کوردستانی ئێران، بەرپرسیارێتیی ئەو چالاکییەی لە ئەستۆ گرت.

ئەو سێ هاوڵاتییە ڕێک پاش کوژرانی ئەو ئەندامەی سوپای پاسداران دەستبەسەرکراون، بەڵام هێشتا دیار نییە کە بەهۆی ئەو دۆسییەوە گیراون یان نا.

تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی مەتین بەزازی وتاهیر بەزازی کە زاوای عوسمان حاجی‌حسێنیە لەبەر دەست‌دا نییە.

تێبینییەکەت بنووسە

ڕاپۆرت

.

۱۵ خاکەلێوەی ۱۴۰۰
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
.