close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ڕاپۆرت

.

۲۷ پووشپەڕی ۱۴۰۰
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
.

ناڕەزایی سەرتاسەری؛ دروشمی نەمان بۆ دیکتاتۆر لە شانۆی شاری تارانەوە سەرهەڵدەدات

ئێوارەی ڕۆژی ڕابردوو شەممە ٩ی گەلاوێژی ١٤٠٠، ژمارەیەکی هاوڵاتیان لە بەر دەم "هۆڵی شانۆی شار" لە پارکی "دانشجوو"ی تارانی پایتەخت گردبوونەوە و لەگەڵ دەربڕینی پاڵپشتی بۆ خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانەی خوزستان، بە وتنەوەی دروشمی دژ بە حکومەت ناڕەزاییان دەربڕی بەرامبەر بە سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی.

بەپێی ئەو ڤیدیۆیانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراوەتەوە سەدان هاوڵاتی لەو گردبوونەوەیەدا بەشدارییان کردووە و لە ئەنجامدا بە هێرشی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی بڵاوەیان پێکراوە.

لە ڤیدیۆکاندا دەردەکەوێت کە هاوڵاتیان لەو گردبوونەوانەدا دروشمی "خوزستان خوزستان یەکگرتن یەکگرتن"، "نەمان بۆ کۆماری ئیسلامی" و "نەمان بۆ دیکتاتۆر"دەڵێنەوە و بەم شێوەیە ناڕەزایی پیشان دەدەن بەرامبەر حکومەتی ئێران.

هەندێک سەرچاوە باس لەوە دەکەن، کە هێزە ئەمنییەکان بە تەقەی تیری هەوایی و گازی فرمێسک‌ڕێژ هەوڵیان داوە بڵاوە بە گردبوونەوەی هاوڵاتیان بکەن.

ئەو گردبوونەوەیە بەدوای بانگەوازیی ژمارەیەک لە هونەرمەندانی ئێرانی بۆ پشتگیریی ناڕەزاییەکان لەماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا ئەنجام دراوە.

شەوی پێش ئەویش هاندەرانی یانەی پێرسپپۆلیسی تاران پاش سەرکەوتنی تیمەکەیان لە "پریمییەرلیگ"ی ئێراندا ڕژانە سەر شەقامەکان و دروشمی "نەمان بۆ کۆماری ئیسلامی"، "نەمان بۆ حکومەت" و "مەلا نابێ بمێنێ"یان دایەوە.

دوایین خولی ناڕەزایی سەرتاسەری لە ئێران لە ١٥ ڕۆژ پێش ئێستاوە لە پارێزگای خوزستانەوە دەستیپێکرد  و بەرەبەرە پارێزگاکانی دیکەشی گرتەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی ڕیکخرای لێبوردنی نێودەوڵەتی، لەمیانەی ئەو گردبوونەوانەدا لانیکەم هەشت هاوڵاتی لە پارێزگای خوزستان بە گولـلەی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراون.

چاودێران دەڵێن، لەو ڕووەوە کە کۆماری ئیسلامی تاوەکو ئێستا هیچ دەستۆێشخەرییەکی پیشان نەداوە بۆ چارەسەرکردنی کێشە و قەیرانەکانی ئەمڕۆی وڵات، پێدەچێت ئەو ناڕەزاییانە بەردەوامییان هەبێت.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

ڕاپۆرت

.

۲۶ پووشپەڕی ۱۴۰۰
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
.