close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ڕاپۆرت

وردەکاریی ڕێکەوتنی بلژیک و کۆماری ئیسلامی؛ ئایا ئەسەدوڵا ئەسەدی دەبرێتەوە ئێران؟

۱۵ پووشپەڕی ۱۴۰۱
فرامرز داور
خوێندنەوەی وتارە لە ۴ خولەکدا
چاوەڕوان دەکرێت پڕۆژەیاساکە ئەم حەوتووە پاش لێکدانەوە لە کۆمسیۆنی پێوەندییە دەرکییەکان ئەگەر دەنگی پێویست بەدەست بهێنێت
چاوەڕوان دەکرێت پڕۆژەیاساکە ئەم حەوتووە پاش لێکدانەوە لە کۆمسیۆنی پێوەندییە دەرکییەکان ئەگەر دەنگی پێویست بەدەست بهێنێت
دەوڵەتی بەلژیکا پڕۆژەی یاسای "ڕێکەوتنی نێوان شانشینی بەلژیکا و کۆماری ئیسلامیی ئێران سەبارەت بە ڕاگواستنی تاوانباران"ـی ناردۆتە پەرلەمانی بەلژیکا بۆ پەسەندکردن و پەیوەست‌بوونی فەرمیی ئەو وڵاتە بە ڕێکەوتنەکە.
دەوڵەتی بەلژیکا پڕۆژەی یاسای "ڕێکەوتنی نێوان شانشینی بەلژیکا و کۆماری ئیسلامیی ئێران سەبارەت بە ڕاگواستنی تاوانباران"ـی ناردۆتە پەرلەمانی بەلژیکا بۆ پەسەندکردن و پەیوەست‌بوونی فەرمیی ئەو وڵاتە بە ڕێکەوتنەکە.
ئەگەر ئەم پڕۆژە یاسایە پەسەند بکرێت "ئەسەدوڵا ئەسەدی"، دیپلۆماتی ئێرانی کە بە تاوانی پیلانی تیرۆریستی بە ٢٠ ساڵ زیندان سزا دراوە، دەگوازرێتەوە بۆ ئێران و ئازادیش دەکرێت.
ئەگەر ئەم پڕۆژە یاسایە پەسەند بکرێت "ئەسەدوڵا ئەسەدی"، دیپلۆماتی ئێرانی کە بە تاوانی پیلانی تیرۆریستی بە ٢٠ ساڵ زیندان سزا دراوە، دەگوازرێتەوە بۆ ئێران و ئازادیش دەکرێت.

دەوڵەتی "ئەلێکساندەر دی کرۆ"، سەرۆک وەزیری بەلژیکا پڕۆژەی یاسای "ڕێکەوتنی نێوان شانشینی بەلژیکا و کۆماری ئیسلامیی ئێران سەبارەت بە ڕاگواستنی تاوانباران"ـی ناردۆتە پەرلەمانی بەلژیکا بۆ پەسەندکردن و پەیوەست‌بوونی فەرمیی ئەو وڵاتە بە ڕێکەوتنەکە.

چاوەڕوان دەکرێت پڕۆژەیاساکە ئەم حەوتووە پاش لێکدانەوە لە کۆمسیۆنی پێوەندییە دەرکییەکان ئەگەر دەنگی پێویست بەدەست بهێنێت، بۆ پەسەندکردنی کۆتایی لە پەرلەمان‌دا بهێنرێتە ئاراوە. ئەگەر ئەم پڕۆژە یاسایە پەسەند بکرێت "ئەسەدوڵا ئەسەدی"، دیپلۆماتەکەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و لێپرسراوی سێهەمی سەفارەتەکەی لە ئۆتریش کە بە تاوانی پیلانی تیرۆریستی بە ٢٠ ساڵ زیندان سزا دراوە، دەگوازرێتەوە بۆ ئێران و ئازادیش دەکرێت.

***

ڕێکەوتنی نێوان بەلژیکا و کۆماری ئیسلامی چییە؟

کۆماری ئیسلامیی ئێران و پاشایەتیی بەلژیکا لە مانگی ڕەشەمەی ١٤٠٠دا ڕێکەوتنێکیان بۆ گواستنەوەی هاوڵاتیانی هەر دوو وڵاتەکە لە دادگاکانیان‌دا بە زیندانی درێژماوە و هەتاهەتایی سزا دراون، واژۆ کردووە. ئەم ڕێکەوتنە لە لایەن "دانیەل فلوور"، بەڕێوەبەری گشتیی دادگای خزمەتگوزارییە گشستییە فێدێڕاڵەکان بۆ بەلژیکا لە لایەن "غوڵامحوسەین دێهقانی"، سەفیری دیاری‌کراو و موختاری کۆماری ئیسلامی لە پاشایەتیی بەلژیکا و یەکێتیی ئەورووپا لە ٢٠ی ڕەشەمەی ١٤٠٠دا واژۆ کراوە. لە ئێستادا گرینگ‌ترین زیندانیی هاوڵاتیی کۆماری ئیسلامی بۆ بەرپرسانی تاران کە ئەم ڕێکەوتنە ئەویش دەگرێتەوە و ڕەنگ‌ بێت ئەم ڕێکەوتنە بە مەبەستی ئازادکردنی ئەویش واژۆ کرابێت، "ئەسەدوڵا ئەسەدی"، لێپرسراوی سێهەمی سەفارەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئۆتریشە کە بە ڕەچاوکردنی ماوەی دەستگیرکرانەکەی، دەبێت ١٦ ساڵی‌تر لە زیندانی بەلژیکا سزاکەی لە زیندان‌دا تێپەڕ بکات.

ڕێکەوتنەکە دەربارەی گواستنەوەی سزادراوانی ئێرانیی دادگای بەلژیکا چی دەڵێت؟

هەر هاوڵاتییەکی ئێرانی و بەلژیکی کە بەپێی بڕیاری دادگای ئەم دوو وڵاتە بە زیندان یان شێوەیەک لە دوورخرانەوە لە ئازادی سزا درابێت، ڕێکەوتنی گواستنەوەی تاوانباران دەیگرێتەوە. ڕێکەوتنەکە هیچ مەرجێکی بۆ ئازادیی ئەم کەسانە لە بەرچاو نەگرتووە و تاوانبارانی دۆسییە تیرۆریستییەکان بە تاوان‌گەلی گەورەی وەک ژینۆساید، جەنایەت بە دژی مرۆڤایەتی، جەنایەتی جەنگی و جەنایەتی پەلاماردانی سەربازیی لە یەک‌تر جیا نەکراونەتەوە. تاوانکارە سزادراوەکان یان پارێزەرەکانیان یاخود ئەمەی کە دەوڵەتەکەیان دەتوانێت داخوازییەکەیان بەرامبەر وڵاتە بەردەنگەکەیان بۆ "درێژەی خولی سزاکەیان" پێشکەش بکەن. هەر دوو دەوڵەتی بەلژیکا و کۆماری ئیسلامی لەم ڕێکەوتنەدا بەڵێنیان داوە کە "زیاترین هاوکاریی سەبارەت بە گواستنەوەی سزادراوان بەپێی ئەم ڕێکەوتنە لەگەڵ یەک‌تر بکەن."

مەرجە گشتییەکانی ڕێکەوتن بۆ گواستنەوەی سزادراوەکان چین؟

ئەو سزادراوانەی کە بەپێی ئەم ڕێکەوتنە دەگوازرێنەوە، تەنیا دەبێت یان بەلژیکی یان ئێرانی بن و بڕیاری دادگا لەسەریان حەتمی و پیادەکراو بێت. بەپێی بنەڕەتەکانی ئەم ڕێکەوتنە، لە کاتی داخوازیی گواستنەوەوە، سزادراوەکە پێویستە لانیکەم ساڵێک بەسەر سزاکەی‌دا تێپەڕ بووبێت کە ئەو ماوەیە ئەسەدوڵا ئەسەدی دەگرێتەوە؛ بەڵام تەنانەت ئەگەر یەک ساڵیشی لە سزا یەکلاییەکەی تێنەپەڕاندبێت و هەر دوو وڵاتەکە گواستنەوەکەی بە "پێویست" بزانن، هیچ ڕێگرییەک لە ئارادا نییە.

ئایا دەکرێت ئەسەدوڵا ئەسەدی لە ئێرانیش‌دا سزا دەدرێت؟

لەم ڕێکەوتنەدا وتراوە کەسە سزادراوەکە کە بڕیارە بگەڕێنرێتەوە وڵاتەکەی خۆی بۆ تێپەڕاندنی ماوەی سزاکەی، لە حاڵێک‌دا دەتوانێت لەم ئیمتیازە کەڵک وەربگرێت کە ناوی ئەو تاوانەی بەو پێیە لە دادگادا سزا دراوە، لە وڵاتەکەی خۆی‌دا وەک تاوان بە فەرمی ناسرابێت و سزاکەی دیاری‌کراو بێت.

بەوپێیەی کە تاوانەکەی ئەسەدوڵا ئەسەدی پلاندانان و پیلانگێڕی بۆ ئۆپێراسیۆنێکی تیرۆریستییە و ئەمە لە یاسای سزادانی ئیسلامی‌دا بە تاوان هەژمار کراوە و سزاکەی تا ئاستی "لەسێدارەدان" بەرز دەبێتە، ئەم بەشە لە ڕێکەوتنەکەیش ئەسەدوڵا ئەسەدی دەگرێتەوە. ڕێکەوتنەکە بە ڕاشکاوی دەڵێت ئەم کەسە لە کاتی گواستنەوەی بۆ وڵاتەکەی‌دا بە هۆی تاوانێکەوە کە کردوویەتی و لەسەری سزادراوە، سەر لە نوێ دادگایی ناکرێتەوە.

بەم پێیە، ئەگەر هەر دوو وڵاتەکە بە بنەڕەتەکانی ڕێکەوتنەکە پابەند بن و ئەسەدی بگەڕێندرێتەوە بۆ ئێران، کۆماری ئیسلامی کە لە مێژە هەوڵ دەدات کاربەدەستێکی خۆی لە زیندانی بەلژیکا ڕزگار بکات، تەنانەت ناتوانێت ئەو سزای کە دادگاکانی بۆ تاوانبارنی تیرۆریست ڕەچاو دەکرێت، بەسەر ئەسەدی‌دا بسەپێنێت.

ڕێکەوتنەکە چی لەبارەی ئازادیی سزاداراوەکانەوە دەڵێت؟

مادەی ١٣ی ڕێکەوتنی گواستنەوەی سزدراوەکانی نێوان بەلژیکا و کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بارەی بەخشین یان داشکاندنی سزای تاوانباران دەڵێت: "هەر دوو لا دەتوانن بەخشین یاخود داشکاندنی سزا بەپێی یاسای بنەڕەتی یان باقیی یاساکانی‌تری خۆیان پێشکەش بە تاوانباراەکان بکەن. بە تەعبیرێکی دیکە، ئەگەر ئەم ڕێکەوتنە لە بەلژیکا پەسەند بکرێت، دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی پاش وەرگرتنەوەی ئەسەدوڵا ئەسەدی و گواستنەوەی بۆ خاکی ئێران، دەتوانێت بەپێی ئەم ڕێکەوتنە، ئەسەدی ببەخشێت و بەبێ زیندانی‌کردنی ئازادی بکات. کەواتە، سی ڕۆژ دوای گۆڕینەوەی بەڵگەنامە پەسەندکراوەکان لە ڕێگەی دیپلۆماتیکەوە، ئەم ڕێکەوتنەی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و بەلژیکا دەچێتە بواری جێ‌بەجێ کردنەوەوە. 

 بۆچی دۆسییەی ئەسەدوڵا ئەسەدی لە جیهانی مۆدێرن‌دا ناوازەیە؟

ئەسەدوڵا ئەسەدی یەکەم دیپلۆماتە لە جیهان‌دا کە دوای کەوتنەکاری "کۆنڤانسیۆنی ڤیەنا سەبارەت بە پێوەندییە دیپلۆماتیکەکان" لە مانگی گوڵانی ١٣٤٣دا بە هۆی پێشێل‌کردنی ڕێساکانی ئەم کۆنڤانسیۆنە و ئەو کارانەی کە پێوەندیی جەوهەرییان بە ڕاسپاردە دیپلۆماتیکەکانەوە نییە، پارێزبەندییەکەی خۆی لە دەست داوە، دادگایی کراوە و سزای زیندانی درێژماوەی ٢٠ ساڵی بەسەردا سەپاوە.

کۆماری ئیسلامی لە مێژە لە هەوڵی گواستنەوەی ئەسەدوڵا ئەسەدی دایە بۆ ئێران بەڵام بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی لەوانە سەفیری ئەوکاتی لە ئەڵمانیا وتبووی کە بەڵگەنامەکانی دادگا بە دژی ئەسەدوڵا ئەسەدی ئەوەندە بەهێزن کە بۆ ئەوە نابن ئینکار بکرێن. ئەو لە هەماهەنگی و هاوکاریی لە نێوان ولاتانی ئۆتریش، بەلژیکا و فەڕانسا لە حاڵێک‌دا کە لە مێژ بوو ئامادەکاریی بۆ تەقینەوە لە ڕێ‌وڕەسمی دژبەرانی کۆماری ئیسلامی لە پاریس‌دا لە ژێر چاودێریی تووند و تۆڵ‌دا بوو، لە کۆتایی‌دا دەستگیر کرا.

کۆماری ئیسلامی کە بە شێوەی ئاسایی لە ڕێگەی دەستگیرکردنی هاوڵاتییە دوو وڵاتەکانەوە ڕێگای ئازادکردنی هەندێک کەسی وەک ئەسەدوڵا ئەسەدی خۆش دەکات، ئەم جارەیان بە شێوەیەکی زۆر تازە واتە واژۆکردنی "ڕێکەوتنی گواستنەوەی سزادراوان"ەوە لە هەوڵ دایە بۆ ئازادکردنی دیپلۆماتێکی کە هەوڵی دا لە وڵاتی فەڕانسادا بۆمب بچێنێت.

 

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

ڕاپۆرت

دەرەنجامەکانی توێژینەوەیەک؛ ئینتێرنێت بۆتە هۆی دابەزینی ڕێژەی کوشتن لە ئێران‌دا

۱۴ پووشپەڕی ۱۴۰۱
ئێران‌وایەری کوردی
خوێندنەوەی وتارە لە ۴ خولەکدا
دەرەنجامەکانی توێژینەوەیەک؛ ئینتێرنێت بۆتە هۆی دابەزینی ڕێژەی کوشتن لە ئێران‌دا