close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
گۆڕینی ماڵپەڕەکان
ڕاپۆرت

تایبەتی ئێران‌وایەر؛ دوایین وردەکاری لەسەر دەستگیرکراوانی کوردستان

۳۰ خەرمانانی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
تایبەتی ئێران‌وایەر؛ دوایین وردەکاری لەسەر دەستگیرکراوانی کوردستان
تایبەتی ئێران‌وایەر؛ دوایین وردەکاری لەسەر دەستگیرکراوانی کوردستان

بەپێی دوایین زانیارییەکان لە سەقزەوە، لانیکەم ١٤ هاوڵاتی لە ناڕەزاییەکانی ڕۆژی ڕابردووی شاری سەقزدا برینداربوون.

زۆربەی ئەو هاوڵاتیانە بە گولـلەی ساچمەیی گاردی تایبەتی پۆلیس برینداربوون و ڕەوانەی نەخۆشخانەی تەورێز کراون.

بەشێک لەو هاوڵاتیانە گولـلە بەر چاویان کەوتووە و وەک دەوترێت بیناییان لە دەست داوە.

"فواد قەدیمی"، ئەو گەنجە دیواندەرەییەی شەوی دووشەممە ٢٧ی خەرمانان بەگولـلەی هێزە ئەمنییەکان بریندار و خرابووە ژێر چاودێڕیی پزیشکییەوە، بەیانیی ئەمڕۆ ٣٠ـی خەرمانان گیانی لەدەست دا.

لەماوەی سێ شەوی ڕابردوودا، تەنیا لە شاری سەقز لانیکەم ٨٣ هاولاتی دەستگیر کراون کە "هیوا ڕەسوڵی"، "ئەحمەد زارعی" و "میدیا ڕەحیمی‌پوور" دووان لەوانن.

یەکێتی ئازادی کرێکارانی ئێران ڕایگەیاند، "مەسعود کوردپوور" و "خۆسرۆ کوردپوور"، پەیامنێرانی ئاژانسی هەواڵی موکریان لە بۆکان دەستگیر کراون.

کەشی زۆربەی شارەکانی کوردستان بەتایبەتی سنە و سەقز بەئامادەبوونی چڕی هێزە ئەمنییەکانی حکومەت بەسەربازی کراوە.

تاوەکو ئێستا، هیچ زانیارییەکی تەواو سەبارەت بە ژمارەی دەستگیر کراوان لە کوردستان لەبەر دەستدا نییە.

ناسنامەی دووان لە دەستگیر کراوانی سنە بە "گەشین محەمەدیان" و "فەرهاد سەنەندەجی" ڕاگەیەندراوە.

"ماهرۆ هیدایەتی"، "بەهار زەنگی‌بەند" و بەشێکی دیکەی ئەندامانی ئەنجومەنی "ژیڤانۆ"ش هەر لە سنە دەستگیر کراون.

تایبەتی ئێران‌وایەر؛ دوایین وردەکاری لەسەر دەستگیرکراوانی کوردستان

لە دەستگیر کراوانی دیکەی کوردستان هەروەها دەکرێت ئاماژە بە "دانیال سەبووری"، "ئازادە جەماعەتی"، "ئەحمەد غوڵامی" لە سنە و "ئیحسان فەتاحی" لە کامێران بدرێت.

ئازادە جەماعەتی و ئەحمەد غوڵامیی هاوسەری
ئازادە جەماعەتی و ئەحمەد غوڵامیی هاوسەری

"فەرجاد دەروێشی"، ئەو گەنجەی لەناڕەزاییەکانی ورمێدا بەتەقەی هێزی حکومەت کوژرا، نیوەڕۆی ٣٠ـی خەرمانان بەزایەڵەی دروشمی "شەهید نامرن" لەزاری سەدان هاوڵاتییەوە، لە گوندی باڵوو ئەسپەردەکرا.

لەلایەکی دیکەوە، لەناڕەزاییەکانی شەوی ٢٩ی خەرمانان‌دا نەوجەوانێکی تەمەن ١٦ ساڵ بەناوی "زەکەریا خیاڵ" لە پیرانشار بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان کوژراوە.

تێبینییەکەت بنووسە

وێنە

بەوێنە؛ ژنان لە تاران قژیان دەشەکێننەوە

۳۰ خەرمانانی ۱۴۰۱
بەوێنە؛ ژنان لە تاران قژیان دەشەکێننەوە