close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ڕاپۆرت

ساڵوەگەڕی هەینیی خوێناویی زاهیدان؛ منداڵانی بێ‌ناسنامە، کوژراوانی بێ‌ناونیشان

۷ ڕەزبەری ۱۴۰۲
رقیه رضایی
خوێندنەوەی وتارە لە ۷ خولەکدا
ناوەندە مافی مرۆڤییەکانی بەلوچستان دەڵێن ١٠٨ کەس لە کوژراوەکانی ئەو ڕۆژە کە هەندێکیان تەنیا نوێژخوێن و ڕێبوار بوون، تاکوو ئێستا ناسنامە و ناونیشانیان پشتڕاست کراونەتەوە؛ ئەو ١٠٨ کەسەی کە دەیان کەسیان منداڵ، ژن و کەسانی تەمەندار بوون؛ لە منداڵی دوو ساڵانەوە تا پیرەژنی ٨٨ ساڵان.
ناوەندە مافی مرۆڤییەکانی بەلوچستان دەڵێن ١٠٨ کەس لە کوژراوەکانی ئەو ڕۆژە کە هەندێکیان تەنیا نوێژخوێن و ڕێبوار بوون، تاکوو ئێستا ناسنامە و ناونیشانیان پشتڕاست کراونەتەوە؛ ئەو ١٠٨ کەسەی کە دەیان کەسیان منداڵ، ژن و کەسانی تەمەندار بوون؛ لە منداڵی دوو ساڵانەوە تا پیرەژنی ٨٨ ساڵان.
ساڵوەگەڕی هەینیی خوێناویی زاهیدان؛ منداڵانی بێ‌ناسنامە، کوژراوانی بێ‌ناونیشان
ئەم ڕاپۆرتە، گێڕانەوە ژیان، مەرگ و ئازاری بێ سنووری بنەماڵەکانیانە دوای بریندار بوونیان و لە کۆتایی‌دا گیان بەخت کردنی ئازیزانیانە؛ گێڕانەوەی چیرۆکی ئەوانەی کە بە دەستی بەتاڵەوە بە دوای ڕوون بوونەوەی ڕاستی‌دا بۆ کچێکی ١٥ ساڵانی بەلوچەوە بوون بەڵام فیشەکە جەنگییەکانی سەرکوتگەران گیانی شیرینی لێ زەوت کردن.

"عەلی بەراهویی"ش ١٤ ساڵان و خەڵکی زاهیدان بوو. ئەویش ڕۆژی هەشتی ڕەزبەر لە موسەلای زاهیدان‌دا بە تەقەی فیشەک لە سەری کوژرا.
"عەلی بەراهویی"ش ١٤ ساڵان و خەڵکی زاهیدان بوو. ئەویش ڕۆژی هەشتی ڕەزبەر لە موسەلای زاهیدان‌دا بە تەقەی فیشەک لە سەری کوژرا.
ڕۆشن کردنی مۆم لە لایەن زەردەشتاینی یەزد لە جەژنی سەدەدا. وێنە ئێران‌وایەر
ڕۆشن کردنی مۆم لە لایەن زەردەشتاینی یەزد لە جەژنی سەدەدا. وێنە ئێران‌وایەر
"مەنسوور هورموزی" ٢٤ ساڵی تەمەن بوو و ناسنامەیشی نەبوو بەڵام بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە یەکەم ڕۆژی لە دایک بوونی‌دا دوای کوژرانی، لە ١٧ی خاکەلێوەدا لە ڕێگەی بڵاو کردنەوەی کۆمەڵێک گرتەی ڤیدیۆییەوە لە ڕێ‌وڕەسمی ماڵئاوایی لەگەڵ تەرمە بێ‌گیانەکەی‌دا، یادەکەیان بەرز ڕاگرت.

"محەمەد ڕیگی" ٢٩ ساڵی تەمەن بوو. ڕۆژی هەینی هەشتی ڕەزبەری ١٤٠١، فیشەکی جەنگی بەر سک، دەمار و جەرگی کەوتبوو و لەوێوە کە فیشەکەکان دوو زمانە بوون و دوای کوناودیو کردنی جەستەی تەقیبوونەوە، برینێکی قورسیان لە جەستەی دا. محەمەد ٩٧ ڕۆز ئازاری بینی تا لە کۆتایی‌دا لە ڕۆژی ١٦ی بەفرانباری ١٤٠١ بە هۆی سەختیی برینەکانییەوە، گیانی لە دەست دا.

"سەنگین (زەڕ بی‌بی) ئیسماعیل زێهی" ٦٠ ساڵان بوو. ڕۆژی هەشتی ڕەزبەر بەبێ ئەوەی ئاگای لە هیچ بێت، نەوە یەک ساڵان و نیوەکەی گرتە باوەش و هێشتا دوو هەنگاو لە دەرگای ماڵەکەی تێنەپەڕیبوو کە دەنگی "گیڤە"یەکی بیست. فیشەکێک بەر ناوقەدی کەوت.

لەگەڵ محەمەد نوریزاد، ساڵی 1995. سەرچاوە: کەناڵی تەلەگرامی فۆتۆی خەمسە
لەگەڵ محەمەد نوریزاد، ساڵی 1995. سەرچاوە: کەناڵی تەلەگرامی فۆتۆی خەمسە

"ئەوەندە ژمارەیان زۆرە نازانم باسی کامیان بکەم، بۆخۆیشم سەرم لێ شێواوە!"

ئەمە قسەکانی چالاکێکی مەدەنیی بەلوچە کە بە دڵێکی پڕەوە یارمەتیی "ئێران‌وایەر"ی داوە بۆ ئامادە کردنی ئەم ڕاپۆرتە.

بەیانی، واتە شەمە هەشتی ڕەزبەری ١٤٠٢، ساڵێک بەسەر کوشتاری خەڵکی ناڕازیی بەلوچ لە موسەلای مزگەوتی "مەکی"ی زاهیدان و خیابانەکانی دەوروبەری‌دا تێپەڕ دەبێت.

ناوەندە مافی مرۆڤییەکانی بەلوچستان دەڵێن ١٠٨ کەس لە کوژراوەکانی ئەو ڕۆژە کە هەندێکیان تەنیا نوێژخوێن و ڕێبوار بوون، تاکوو ئێستا ناسنامە و ناونیشانیان پشتڕاست کراونەتەوە؛ ئەو ١٠٨ کەسەی کە دەیان کەسیان منداڵ، ژن و کەسانی تەمەندار بوون؛ لە منداڵی دوو ساڵانەوە تا پیرەژنی ٨٨ ساڵان.

ئەم ڕاپۆرتە، گێڕانەوە ژیان، مەرگ و ئازاری بێ سنووری بنەماڵەکانیانە دوای بریندار بوونیان و لە کۆتایی‌دا گیان بەخت کردنی ئازیزانیانە؛ گێڕانەوەی چیرۆکی ئەوانەی کە بە دەستی بەتاڵەوە بە دوای ڕوون بوونەوەی ڕاستی‌دا بۆ کچێکی ١٥ ساڵانی بەلوچەوە بوون بەڵام فیشەکە جەنگییەکانی سەرکوتگەران گیانی شیرینی لێ زەوت کردن.

***

ئەو خەونانەی کران بە ژێر خۆڵەوە؛ هەستی، سامر، جەواد، عەلی و محەمەد

دوای بانگەواز بۆ ناڕەزایەتیی بە گیان لە دەست دانی "ژینا مەهسا ئەمینی" و هەروەها دەستدرێژیی فەرماندەی ئینتزامیی چابەهار بۆسەر کچێکی ١٥ ساڵان لە کاتی لێکۆڵینەوە لە دۆسییەیەکی کوشتن‌دا، ڕۆژی هەینی هەشتی ڕەزبەری ١٤٠١ ناڕەزایەتییەک لە زاهیدان بەڕێوەچوو. وڵامی ناڕازییە وەزاڵەهاتووەکان بەڵام بوو بە فیشەکە جەنگییەکانی هێزەکانی سەرکوت کە گیانی شیرنیانی کردبوە نیشانە.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی "حالوش" لە دوایین ڕاپۆرتی خۆی‌دا دەربارەی ژمارە و ناو و ناونیشانی کوژراوەکان لە دوو هەینیی خوێناویی زاهیدان و خاش‌دا، ناسنامەی لانیکەم ١٩ منداڵ و لاوی ژێر تەمەنی ١٨ ساڵی پشتڕاست کردۆتەوە. ناوی هەندێک لەم منداڵانە کە یەکێکیان کچە، بە هۆی داب‌ونەریتەوە لە لایەن ڕێکخراوە مافی مرۆڤییەکانی بەلوچەوە بڵاو نەکراوەتە.

"هەستی نارویی" حەوت ساڵان، "ئومید سارانی" ١٣ ساڵان، "دانیال شەبەخش" ١١ ساڵان، "جەواد پوشە"، "سەدیس کاشانی" و "عەلی بەراهویی" هەر سێکیان ١٤ ساڵان و "محەمەد ڕەخشانی" ١٢ ساڵان تەنیا چەند ناون لە ناو ئەو ١٩ ناوەدا.

کچێکی دوو ساڵانیش کە ناوە بچووکەکەی نازانین و تەنیا بە ناوی بنەماڵەییەوە بە "میرشکار" ناسراوە لەم لیستەدا هەیە؛ منداڵێک کە چالاکانی مافەکانی مرۆڤ وتیان لە بەردەم ماڵەکەیان‌دا خەریکی یاریی بووە کە فیشەکی جەنگیی سەرکوتگەران بەری کەوتووە و گیانی لە دەست داوە.

هەستی نارویی حەوت ساڵان بوو. لەو وێنانەی کە لەم کچە بڵاو بوونەتەوە، زەردەخەنەیەکی جیدیی هەیە. سەرپۆشێکی گەورە، زۆر گەورەتر لە باڵا لاوازەکەی خۆی بەسەرەوەیە و لە ژێر سێبەری دارێکی خورمادا ژێستی گرتووە.

چالاکە مافی مرۆڤییەکانی بەلوچ دەڵێن هەستی لەگەڵ دایە گەورەی بۆ نوێژی هەینی چووبوە مزگەوتی مەکی کە فیشەکی گازی فرمێسک ڕێژ بەر سەری کەوت و گیانی بەخت کرد.

"سامر هاشم زێهی" ١٤ ساڵان بوو. بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییە فارسی زمانەکان ئەو بە سەمای شادی ئامێزی لە ڕێ‌وڕەسمێکی هاوسەرگیری‌دا دەناسنەوە؛ منداڵێک کە بە پێچەوانەی بێ‌بەشکاریی زۆرەوە لە شوێنی ژیانی‌دا، دەچووە قوتابخانە و پڕ بوو لە تین و هیوای ژیان. وێنەکانی جەستە بێ گیانە و نوقمی خوێنەکەی لە ڕۆژی هەشتی ڕەزبەری ١٤٠١، تووڕەیی و خەمێکی گەورەی خستە دڵی ناڕازییانەوە.

"جەواد پوشە"، لاوی تەمەن ١٢ ساڵانی بێ ناسنامە و خەڵکی شیرئابادی زاهیدان بوو. بنەماڵەکەی هێندە هەژار بوون کە توانای کڕینی بەردی سەر مەزارگەکەیان نەبوو. پێش‌تر سەرچاوەیەکی ئاگادار بە "ئێران‌وایەر"ی وتبوو کە جەواد نەدەچووە قوتابخانە چونکە ناسنامەی نەبوو بەڵام هەمیشە خەونی ئەوەی هەبوو بخوێنێت.

ئەقو وتبووی: "کۆماری ئیسلامی پێش ئەوەی ئەم کوڕە بکوژێت و بێ‌بەشی بکات لە قوتابخانە، هەر لە سەرەتاوە بە پۆێنەدانی ناسنامە بەم لاوە لە وڵاتێک‌دا کە تێی‌دا خۆی و باب و باپیرانی لە دایک بوون، ئەویان لە مافی خوێندن بێ‌بەش کرد. کۆماری ئیسلامی لە ١٥ ساڵ پێشەوە جەواد پوشەی کوشتبوو. ئەو هیچکات لە ڕوانگەی ئەم ڕژیمەوە بوونی نەبووە."

"عەلی بەراهویی"ش ١٤ ساڵان و خەڵکی زاهیدان بوو. ئەویش ڕۆژی هەشتی ڕەزبەر لە موسەلای زاهیدان‌دا بە تەقەی فیشەک لە سەری کوژرا.

ژنانی نوقمی خوێن لە زاهیدان؛ زەڕ بی‌بی، زوڵەیخا و کەسێک کە ناوەکەی نازانین

"سەنگین (زەڕ بی‌بی) ئیسماعیل زێهی" ٦٠ ساڵان بوو. ڕۆژی هەشتی ڕەزبەر بەبێ ئەوەی ئاگای لە هیچ بێت، نەوە یەک ساڵان و نیوەکەی گرتە باوەش و هێشتا دوو هەنگاو لە دەرگای ماڵەکەی تێنەپەڕیبوو کە دەنگی "گیڤە"یەکی بیست. فیشەکێک بەر ناوقەدی کەوت. لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان‌دا بڵاو کرایەوە، بۆخۆی ئەم چیرۆکەی گێڕایەوە و پشتڕاستی کردەوە کە پزیشکانی چارەسەرەکەی پێیان ڕاگەیاندووە کە فیشەکی "دەمانچە"یان لە ناقەدی دەرهێناوە.

 "کەمپەینی چالاکانی بەلوچ" ڕەشەمەی ١٤٠١ لە ڕاپۆرتێک‌دا باسیان لە گیان بەخت کردنی ئەم ژنە بەلوچە بە هۆی سەختیی برینەکانییەوە کرد. چوار مانگ ئازار، تاو و ژان لەسەر جێگا گیانی لێ ئەستاند.

"زوڵەیخا تەرزی" ٨٨ ساڵان، دایە گەورەیەک بوو کە بۆ نوێژی جەماعەت چووبوە مزگەوتی مەکی. چالاکانی مافی مرۆڤ نووسیان کە هۆکاری مەرگی ئەم هاوڵاتییە تەمەندارە بە هۆی گازی فرمێسک ڕێژەوە بووە؛ ئەو گازە فرمێسک ڕێژەی کە لە چەکی سەرکوتگەرانەوە دەرچوو و یەکێک لە فیشەکەکانی گیانی هەستیی نارویی ئەستاند.

ناسنامەی تەرزی، ٧٤ ڕۆژ دوای هەینیی خوێناویی زاهیدان بڵاو کرایەوە. ڕێکخراوی حال‌وەش ٢٢ی سەرماوەزی ١٤٠١ نووسی ئەو هاوڵاتیی ئەفغانستان بووە کە لە مێژ ساڵە بە کارتی نیشتەجێ بوونەوە لە زاهیدان‌دا ژیاوە.

بنەماڵەی زوڵەیخا تەرزی لە لایەن دام و دەزگا ئەمنییەتییەکانەوە هەڕەشەیان لێ کرابوو کە ئەگەر بابتی کوژرانەکەی لە میدیاکان‌دا بڵاو بکرێتەوە، مۆڵەتی کارتی نیشتەجێ بوونەکەیان تازە ناکرێتەوە.

هیچ ناوێک لە سێهەمین ژنی کوژراو لە هەینیی خوێناویی زاهیدان‌دا بڵاو نەکراوەتەوە؛ هێندە سادە و ساكار، بەڵام سەرباری هەموو ئەمانە، حاڵ‌وەش ناو و ناونیشانی ئەم کەسەی پشتڕاست کردۆتەوە. چالاکێکی مەدەنی کە لەبەر هۆکاری ئەمنییەتی لەم ڕاپۆرتەدا ناوی ناهێنین، دەربارەی ئەم ژنە بە "ئێران‌وایەر"ی وت: "بە هۆی داب و نەریتی کولتوورییەوە، هیچ ناو و ناونیشانێک لەم کەسە بڵاو نەکراوەتەوە بەڵام چالاکوانانی مافەکانی مرۆڤی بەلوچ ناو و ناونیشانی ئەم هاوڵاتییە بەلوچەیان پشتڕاست کردۆتەوە و ڕاستیی کوژرانەکەی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکوومەتییەکان لە هاوڵاتیانەوە لە هەینیی خوێناویی زاهیدان دەرخستووە."

ئەوانەی بە هەژاری، برینداری و ئازارەور کوژران؛ مەنسوور، حەبیبوڵا، سەعید و محەمەد"سەعید ڕیگی موحەمەد زێهی" لە ڕۆژی هەینیی خوێناویی زاهیدان، هەشتی ڕەزبەر بە هۆی بەرکەوتنی سێ فیشەکی جەنگییەوە لە ناوقەدی، گورچیلە و دەستییەوە بە سەختی بریندار بوو و پێنج جار نەشتەرگەریی پزیشکیی بۆ کرا. سەرەتاکانی مانگی ڕەشەمەی ساڵی ١٤٠١، کاتێک بۆ شەشەمین نەشتەرگەریی پزیشکی دەچووە دەرەوەی پارێزگای سیستان و بەلوچستان، لە جادەی سیرجانی پارێزگای کرمان لە ڕووداوێکی هات‌وچۆدا گیانی لە دەست دا. ناوی سەعید لە ڕیزی کوژراوانی هەینیی خوێناوی‌دا نییە بەڵام، ئەو سەرچاوە ئاگادارەی کە لەگەڵ "ئێران‌وایەر"دا وتووێژی کردووە، دەڵێت ئەو لەو خولە پێنج مانگەی کە بە برینی سەختەوە بە هۆی تەقەی هێزە حکوومەتییەکانەوە دەتلایەوە، ئازاری زۆری بینی و لە کۆتایی‌دا هەر لەو ڕێگەیەدا کە هەموو ساڵێک سەدان هاوڵاتیی بەلوچ بە هۆی ستاندارد نەبوونی ڕیگاوبان و سەیارەکانەوە تێیان‌دا گیانیان لە دەست دەدەن، کوژرا: "چارەنووسی زۆربەی خەڵکی بەلوچە کە یان بە فیشەکی ڕژیم بمرن، یا به سێدارە یان لەو ڕێگاوبانانەی کە بۆ کوشتنی خەڵک بەرهەڵا کراون."

ئەو لە درێژەدا دەڵێت: "سەعید بەو فیشەکانەی کە بەری کەوت نەکوژرا، بەڵام ئەو ڕێگاوبانانەی بوونەتی بکوژی ئێمە، کوشتی."

"محەمەد ڕیگی" ٢٩ ساڵی تەمەن بوو. ڕۆژی هەینی هەشتی ڕەزبەری ١٤٠١، فیشەکی جەنگی بەر سک، دەمار و جەرگی کەوتبوو و لەوێوە کە فیشەکەکان دوو زمانە بوون و دوای کوناودیو کردنی جەستەی تەقیبوونەوە، برینێکی قورسیان لە جەستەی دا. محەمەد ٩٧ ڕۆز ئازاری بینی تا لە کۆتایی‌دا لە ڕۆژی ١٦ی بەفرانباری ١٤٠١ بە هۆی سەختیی برینەکانییەوە، گیانی لە دەست دا.

"مەنسوور هورموزی" ٢٤ ساڵی تەمەن بوو و ناسنامەیشی نەبوو بەڵام بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە یەکەم ڕۆژی لە دایک بوونی‌دا دوای کوژرانی، لە ١٧ی خاکەلێوەدا لە ڕێگەی بڵاو کردنەوەی کۆمەڵێک گرتەی ڤیدیۆییەوە لە ڕێ‌وڕەسمی ماڵئاوایی لەگەڵ تەرمە بێ‌گیانەکەی‌دا، یادەکەیان بەرز ڕاگرت.

حالڵ‌وەش پێش‌تر دەربارەی مەنسوور هورمزی نووسیبووی لە ١٠٨ ڕۆژی دوای فیشەک برکەوتن تا مردنەکەی، ئەو لە نەخۆشخانەی "خاتەم"ی زاهیدان لە کۆمادا بووە.

هۆرموزی ڕۆژێک دوای هەینیی خوێناویی زاهیدان، کاتێک کە تەنیا یەک حەوتوو بوو بە بۆنەی تۆمەتێکی نەسەلمێنراوەوە، دوای چوار ساڵ لە زیندان ئازاد کرابوو، لە شیرئاباددا کرایە ئامانجی فیشەکی حکوومەت و لە ٢٧ی بەفرانباری ١٤٠١دا لەبەر سەختیی برینەکانی گیان لە دەست دا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار دەربارەی ئەو بە "ئێران‌وایەر"ی وت: "مەنسوور تەنیا حەوتوویەک تامی ئازادیی چێشت. لەبەر کارێک کە نەیکردبوو، لە تەمەنی ٢٠ تا ٢٤ ساڵی لە زیندان بوو. ئێمە لە بەلوچستان‌دا لە نموونەی ئەم تەمەنە بە هەدەر ڕۆیشتوانە لە زیندان زۆرما هەیە."

ئاماژەی ئەم سەرچاوە ئاگادارە بە کەشی ئەمنییەتی، دەستگیرییەکان و سزادانە بێ هۆکار و نەسەلمێنراوەکانە وەک بەشێک لە پرۆژەی گوشارهێنان بە دژی کەمینە ئێتنیکی و ئایینییەکان کە لە ساڵەکانی ڕابردوودا بە بەردەوامی لە لایەن ڕێکخراوە مافی مرۆڤییەکانەوە جەختیان لەسەر کراوەتەوە. تاکوو ئێستا کۆمەڵێک ڕاپۆرتی زۆر دەربارەی دۆسییەسازیی ناوەندە ئەمنییەتییەکان، پۆلیس و هێزە سەربازییەکان بە دژی هاوڵاتیانی ئێتنیکە جۆراوجۆرەکان، بە تایبەت بەلوچ و عەرەب بڵاو کراونەتەوە کە لە نموونە هاوشێوەکان‌دا لە ناوچە فارس‌نشین و ناوەندییەکانی ئێران‌دا بە سزادانی سووک یان تەنانەت بەبێ سزادان و بەدواداچوون کۆتاییان پێ هاتووە. تەنیا لە یەک نموونەدا، ساڵی ڕابردوو ڕێکخراوی "لێبوردنی نێونەتەوەیی" باسی لە سێدارەدانی عەرەبێکی ئەهوازی، ١٤ کورد و ١٣ بەلوچ لەو دادگایانەی کە لەچاو باقیی گرووپە ئێتنیکییەکان، نادادپەروەرانەتر و ناستانداردتر بەڕێوە چوون کردووە.

"حەبیبوڵا یەعقووبی نەجیب (بەراهوویی)" لە دایک بووی ١٣٦٥ بوو. ئەو ڕۆژی هەینیی خوێناویی زاهیدان فیشەک بەر سک و حەوزی کەوتبوو و ٧٤ ڕۆژ دواتر لە حاڵێک‌دا کە بۆ چەندین مانگ بێ جووڵە بوو، گیانی لە دەست دا.

سەرچاوەیەکی ئاگادارە کە لەگەڵ "ئێران‌وایەر"دا وتووێژی کردووە، دەربارەی ئەو بریندارانەی دوای هەینیی خوێناویی زاهیدان کوژراون، بە "ئێران‌وایەر"ی وت: "زۆربەیان لە توێژی هەژار و بێ ناسنامە بوون؛ وەک مەنسوور هورموزی. زۆربەیان بە هۆی هەژاری و نەدارییەوە نەیانتوانیبوو بڕۆنە ئەسفەهان، شیراز یان تاران بۆ دەرمان و چارەسەر و بە هۆی دەس‌کورتی و هەژارییەوە مردن."

ئەو هەورەها دەڵێت: "چڵک جەستیانی تەنی و گیان لە دەست دا. ئەوانەی کە هەژاری، نادادپەروەری و هەڵاواردن تەنگی پێ هەڵچنیبوون و هاتنە سەر شەقامەکان و لە کۆتایی‌دا هەر ئەم هەژاری و نەدارییەیش گیانی لە ئەستاندن."

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

دۆخی جەنگیی لە شەقامەکانی زاهیدان‌دا؛ بریندار بوونی ٢٣ ناڕازی

۷ ڕەزبەری ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
دۆخی جەنگیی لە شەقامەکانی زاهیدان‌دا؛ بریندار بوونی ٢٣ ناڕازی