close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ڕاپۆرت

مەرگی گوماناویی فەرماندەکانی سپا و پشکی باڵای هێزی قودس

۹ ڕەزبەری ۱۴۰۲
احسان مهرابی
خوێندنەوەی وتارە لە ۷ خولەکدا
ناوهێنانی سەرتیپی پاسدار "ڕوستەم قاسمی"، جێگری ئابووریی هێزی قودسی سپا وەک "شەهید" کە لە خولی سەرۆک کۆماریی "ئیبراهیم ڕەیسی"دا کرایە وەزیری ڕێگاوبان و شارسازی،
ناوهێنانی سەرتیپی پاسدار "ڕوستەم قاسمی"، جێگری ئابووریی هێزی قودسی سپا وەک "شەهید" کە لە خولی سەرۆک کۆماریی "ئیبراهیم ڕەیسی"دا کرایە وەزیری ڕێگاوبان و شارسازی،
فەرماندەکانی هێزی قودسی سپای پاسداران زیاترین ژمارەی مەرگی گوماناویان هەیە و جگە لە ڕۆستەم قاسمی، مەرگی سەرتیپ "محەمەد حوسەین حیجازی" و سەرتیپ "حەسەن ئرلوو" دوو فەرماندەی سپای قودسیش بە گوماناوی ماونەتەوە.

دوای مردنی حەسەن ئیرلوو، سەفیری ئێران لە یەمەن کۆمەڵێک گومان هاتنە ئاراوە کە ئەو هەمان عەبدوڵڕەزا شەهلایی ناسراوە کە ئەمریکا بە دوای‌دا دەگەڕێت.
دوای مردنی حەسەن ئیرلوو، سەفیری ئێران لە یەمەن کۆمەڵێک گومان هاتنە ئاراوە کە ئەو هەمان عەبدوڵڕەزا شەهلایی ناسراوە کە ئەمریکا بە دوای‌دا دەگەڕێت.
لە ساڵی ١٣٨٤یش‌دا کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکەی ئەحمەد کازمی و ١١ فەرماندەی دیکەی سپای پاسداران لە مانگی ڕێبەندانی ١٣٨٤، لە نزیک ورمێ بە ڕووداوێکی گوماناوی دادەنرێت.
لە ساڵی ١٣٨٤یش‌دا کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکەی ئەحمەد کازمی و ١١ فەرماندەی دیکەی سپای پاسداران لە مانگی ڕێبەندانی ١٣٨٤، لە نزیک ورمێ بە ڕووداوێکی گوماناوی دادەنرێت.
کەوتنە خوارەوەی دوو فڕۆکەمان هەبوو؛ یەکێکیان شەهید کازمی و ئەوی دەیکە شەهید دادمان. سەبارەت بە شەهید دادمان، ڕووداوەکە ئانقەست بوو. دۆسییەیەکی هەزار لاپەڕەیی ئەمە دەڵێت."
کەوتنە خوارەوەی دوو فڕۆکەمان هەبوو؛ یەکێکیان شەهید کازمی و ئەوی دەیکە شەهید دادمان. سەبارەت بە شەهید دادمان، ڕووداوەکە ئانقەست بوو. دۆسییەیەکی هەزار لاپەڕەیی ئەمە دەڵێت."
سەرتیپی پاسدارن "محەمەد نازری"، دامەزرێنەری یەکەی تایبەتی تەکاوەریی سپای پاسداران کە لە ڕێگەی ئامادە بوونی لە بەرنامەی "فەرماندە" لە تێلێڤیزیۆن‌دا بەناوبانگ ببوو بەڵام دوای مردنەکەی فەرماندەکانی سپای پاسداران وتیان کە هاوکاریی لەگەڵ سپای قودسیش‌دا کردووە.

دەربارەی گوماناوی بوونی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەی هەڵگری "مووسا نامجوو"، وەزیری بەرگری، "محەمەد جەهان ئارا"، فەرماندەی سپای خوڕەمشار و باقیی فەرماندەکانی ئەرتەش و سپا لەوانە "وەلیوڵا فەلاحی"، جێگری سەرۆکی ستادی هاوبەشی ئەرتەش و "یووسف کولاهدووز"، قایم مقامی سپای پاسدارانیش هەندێک گێڕانەوە جۆراوجۆرن لە ئارادان.
دەربارەی گوماناوی بوونی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەی هەڵگری "مووسا نامجوو"، وەزیری بەرگری، "محەمەد جەهان ئارا"، فەرماندەی سپای خوڕەمشار و باقیی فەرماندەکانی ئەرتەش و سپا لەوانە "وەلیوڵا فەلاحی"، جێگری سەرۆکی ستادی هاوبەشی ئەرتەش و "یووسف کولاهدووز"، قایم مقامی سپای پاسدارانیش هەندێک گێڕانەوە جۆراوجۆرن لە ئارادان.
مەرگی گوماناویی فەرماندەکانی سپا و پشکی باڵای هێزی قودس

ناوهێنانی سەرتیپی پاسدار "ڕوستەم قاسمی"، جێگری ئابووریی هێزی قودسی سپا وەک "شەهید" کە لە خولی سەرۆک کۆماریی "ئیبراهیم ڕەیسی"دا کرایە وەزیری ڕێگاوبان و شارسازی، جارێکی دیکە بابەتی مەرگی گوماناویی ئەو و هەندێکی دیکە لە فەرماندەکانی سوپای پاسدارانی کردۆتە ڕۆژەڤ. لە حاڵێک‌دا سەرەتا ڕاگەیەندرابوو کە ئەو کۆچی دوایی کردووە، ئێستا بەکارهێنانی ناوی شەهید کە لە ئەدەبیاتی فەرمیی کۆماری ئیسلامی‌دا بە کەسێکی حکوومەتی دەوترێت کە لە کاتی خزمەت کردن‌دا "کوژرا"بێت.

***

لە خولی خەنگی ئێران و عێراق‌دا، کوژرانی فەرماندەکان لەوانە فەرماندە باڵاکانی سپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامی لە کەوتنەخۆراوەی فڕۆکە یان ڕووداوەکانی دیکەدا بە شێوەیەکی گوماناوی ڕاگەیەندرا بەڵام مەرگە لێڵ و ناڕوونەکانی ئەم ساڵانی دوایی گۆڕاوە بۆ نەخۆشی و بە جۆرێک تیرۆری بایۆژیک یان لانیکەم ڕای گشتی ئەم ڕوانگەیەی هەیە بۆی.

لەم نێوانەدا، فەرماندەکانی هێزی قودسی سپای پاسداران زیاترین ژمارەی مەرگی گوماناویان هەیە و جگە لە ڕۆستەم قاسمی، مەرگی سەرتیپ "محەمەد حوسەین حیجازی" و سەرتیپ "حەسەن ئرلوو" دوو فەرماندەی سپای قودسیش بە گوماناوی ماونەتەوە.

سەرتیپ ئیرلوو، سەفیری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە یەمەن جگە لە گوماناوی بوونی مەرگەکەی بۆخۆیشی سیمایەکی نادیار بوو و بەپێی هەندێک لە بۆچوونەکان هەمان سەرتیپ "حوسەین شەهلایی"ە کە ئەمریکا بە دوایدا دەگەڕا.

ڕۆستەم قاسمی؛ "نەخۆش نەبوو، نەخۆش کەوت"

هاوکات لەگەڵ ناساندنی ڕۆستەم قاسمی وەک وەزیری ڕێگاوبان و شارسازی، دەنگۆی ئەوە بڵاو بووەوە کە تووشی شێرپەنجە یان سەرەتان بووە، بەڵام ئیبراهیم ڕەیسی دواتر وتبووی: "باسیان لە خاڵێک کرد دەربارەی دانانی وەزیرێکی نەخۆش. ئەم وەزیرە نەخۆش نەبوو، نەخۆش کەوت! چی بکەین؟ بەهەرحال تووشی نەخۆشینێکی سەخت بوو و ئیتر هەڵنەسایەوە."

ڕۆستەم قاسمی لە سەردەمێک‌دا وتبووی کە ئیسڕائیل هەوڵی داوە تیرۆری بکات بەڵام دوای مردنەکەی، کۆمەڵێک دەنگۆ دەربارەی تیرۆرەکەی لە لایەن گرووپێکی ناسراو بە "مافیای ئێنێرژی" لە کەشی سیاسیی ئێران‌دا هاتە ئاراوە.

دوای مردنی ڕۆستەم قاسمی ڕاگەیەندرا کە ئەو بۆ چارەسەری پزیشکی سەفەری بۆ وڵاتی چین کردبوو. لەم نێوانەدا سەرباری دەنگۆ پێوەندیدارەکان بە مەرگی گوماناویی، ئەگەری کەڵکوەرتنی ئەو لە تیبی نەریتیی چین بۆ چارەسەرەکەیشی هاتە ئاراوە.

حوسەین ئیرلوو یان شەهلایی

دوای مردنی حەسەن ئیرلوو، سەفیری ئێران لە یەمەن کۆمەڵێک گومان هاتنە ئاراوە کە ئەو هەمان عەبدوڵڕەزا شەهلایی ناسراوە کە ئەمریکا بە دوای‌دا دەگەڕێت.

بەم حاڵەوە سەرتیپی پاسدار "حەسەن کازمی"، نوێنەری تایبەتی دەوڵەتی ئێران لە کاروباری ئەفغانستان و یەکێک لە فەرماندەکانی پێشووی سپای پاسداران، ئەم بابتەی ڕەت کردەوە و وتی کە "حوسەین ئیرلوو خۆی بووە و ناوێکی دیکەی نەبووە… ئەمەی لە میدیاکان‌دا دەوترێت حەسەن ئیرلوو ئاغای شەهلاییە، ڕاست نییە."

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جگە لە ڕەت کردنەوەی ئەم بۆچوونە، وتی ئەم دوو کەسە جیاوازن و عەبدوڵڕەزا شەهلایی وەک "فەرماندەیەکی باڵای هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامی، جێگیرکراو لە سەنعا، یەمەن" ناساندووە کە "پاشخانێکی درێژەی هەیە لە بە ئامانج گرتنی هاوڵاتیانی ئەمریکایی و هاوپەیمانانی ئەمریکا لە ئاستی جیهان‌دا."

حەسەن ئیرلوو، سیمایەکی نادیار و ڕازاوی بوو کە سەرباری دووپات بوونەوەی ناوەکەی لە هەواڵەکان‌دا، پێش دانانی وەک سەفیری ئێران لە لای حوسییەکانی یەمەن هیچ وێنەیەکی ڕوونی لەبەر دەست‌دا نەبوو.

هۆکاری مردنی ئیرلوو بە کۆرۆنا ڕاگەیەندرا و هەروەها باس لەوە کرا کە ئەو یەکێک  لە "بەرکەوتوانی کیمایی" بووە.

محەمەد حوسەین‌زادە حیجازی؛ چیرۆکە جیاوازەکانی مردنەکەی

محەمەد حوسەین‌‌زادە حیجازی، دوای چەندین ساڵ بەرپرسیارێتیی لە فەرماندەیی بەسیج وەک جێگری هێزی قودسی سپای پاسداران دانرابوو و کۆمەڵێک گێڕانەوەی جۆراوجۆری دەربارەی مردنەکەی باس کراوە.

پێوەندییە گشتییەکانی سپای پاسداران هۆکاری مردنەکەی بە "نەخۆشینی دڵ" باس کرد بەڵام "محەمەد مێهدی هیمەت"، کوڕی "محەمەد ئیبراهیم هیمەت"، یەکێک لە ناسراوترین فەرماندە کوژراوەکان لە جەنگی ئێران و عێراق، لە تویتێک‌دا نووسی هۆکاری مردنی حیجازی، نەخۆشینی دڵ نەبووە و نییە. ئەو بەبێ خستنە ڕووی هیچ ڕوون کردنەوەیەک، هاشتاگی "شەهید"ی لە کۆتایی توییتەکەی خۆی زیاد. ئەم توییتە دواتر سڕدرایەوە.

پاشان سەرتیپ "ڕەمەزان شەریف"، وتەبێژی سپای پاسداران، وتی کە ئەو بە هۆی "کاریگەرییەکانی بەرکەوتنی کیمیایی" سەردەمی جەنگ مردووە.

سەرتیپ شەریف هەروەها وتی کە حیجازی لە لیستی تیرۆری ئیسڕائیل‌دا بووە. "ئیسماعیل قائانی"، فەرماندەی هێزی قودسی سپای پاسداران، پاش نیوەڕۆی ڕۆژی سێ‌شەمە جارێکی دیکە باسی حیجازیی وەک شەهید کرد.

محەمەد نازری: هاوکاریی لەگەڵ سپای قودس لە ئاوەکانی خەلیج‌دا

سەرتیپی پاسدارن "محەمەد نازری"، دامەزرێنەری یەکەی تایبەتی تەکاوەریی سپای پاسداران کە لە ڕێگەی ئامادە بوونی لە بەرنامەی "فەرماندە" لە تێلێڤیزیۆن‌دا بەناوبانگ ببوو بەڵام دوای مردنەکەی فەرماندەکانی سپای پاسداران وتیان کە هاوکاریی لەگەڵ سپای قودسیش‌دا کردووە.

لە حاڵێک‌دا کە هۆکاری مردنی ئەم فەرماندەی سپای پاسداران بە "کاریگەرییەکانی بەرکەوتی کیمایی" ڕاگەیەندرابوو، بەڵام مردنی لەناکاو بوو و لە کاتی ئامادە بوونی لە ناوچەیەکی دەریایی‌دا ڕووی داوە.

"تەنسیم نیووز"ی سەر بە سپای پاسدارانیش ئەوکات ڕایگەیاند کە هۆکاری مردنی محەمەد نازری وەستانی دڵ بووە و وشەی "کۆچی دوایی" بۆ مردنەکەی بەکار هێنابوو. لە بەرامبەردا بەڵام "فارس نیووز"، سەر بە سپای پاسداران لە وشەی "شەهید" بۆ ئەو کەڵی وەرگرتبوو و نووسیبووی ئەو بە هۆی کاریگەرییەکانی بەرکەوتنی کیمیایی سەردەمی جەنگی ئێران و عێراق گیانی لە دەست داوە.

قوردەتوڵا مەنسووری: "مردن لە کاتی خاوێن کردنەوەی چەک‌دا"

سەرتیپی پاسدار "قودرەتوڵا مەنسووری"، فەرماندەی قەرارگای "سامینوڵ ئەئێمە"ی هێزی وشکانیی سپای پاسداران، یەکێک لەو فەرماندانەیە کە کۆمەڵێک هەواڵی جۆراوجۆر دەربارەی مردنەکەی بڵاو کرایەوە. سەرەتا وترا کە ئەو بە هۆی نەخۆشینەوە مردووە و دواتر وترا بە هۆی خاوێن کردنەوەی چەکەکەی خۆی مردووە.

"هەواڵدەریی سەداوسیما" و "باشگای خەبەرنگارانی جەوان" دوو میدیا بوون کە سەرەتا هۆکاری مردنی ئەم فەرماندەی سپایان بە "نەخۆشین" ڕاگەیاند، بەڵام یەک کاتژمێر دواتر سپای پاسداران هۆکاری مەرگی ئەم فەرماندەی بە هۆی ڕووداوێکەوە ڕاگەیاند.

وەفا غەفاریان: مردن دوای داگیرکردنی مخابەرات لە لایەن سپای پاسدارانەوە

مردنی "وەفا غەفاریان"، سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری شەریکەی موخابەراتی ئێران و یەکێک لە فەرماندەکانی پیشووی سپای پاسداران بە پلەی سەرتیپییەوە لە ساڵی ١٣٩١یش یەکێک بووە لەو کەسانەی کە گومانی زۆر لەسەر مردنەکەی هەیە.

ئەو دوای ئەوەی سپای پاسداران دەبێتە خاوەنی موخابەرات وەک سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەرەکەی دەستنیشان کرا و پێش ئەوە کۆمەڵێک پۆستی وەک بەڕێوەبەری پیشەسازییەکانی بەرگری و بەڕێوەبەری "سا ئیران"ی لە ئەستۆ بووە. لەو ساڵەدا ژمارەیەکی دیکە لە فەرماندە باڵاکانی سپای پاسدارانیش لە ژیان دا نەمان کە هۆکاری مردنی ئەوانیش تاکوو ئێستا هێشتا هەر لێڵ و ناڕوونە.

مردنی گوماناویی باوکی زاواکەی ئیبراهیم ڕەیسی

مردنی "حوسەین نیلی ئەحمەد ئابادی"، بەڕێوەبەری پیشەسازییە ئێلێکترۆنیکییەکانی بەرگری لە دەیەی ٦٠دا لە کۆڕ و کۆمەڵە سیاسییەکان‌دا بە گوماناوی باسی لەسەر کراوە. هەروەها باس لەوە کراوە کە ئەو لە ساڵی ١٣٦٨دا لە کاتی ڕاپەڕاندنی ئەرکێک‌دا کوژراوە.

وەکی‌تر، باس لەوە کراوە کە "مێقداد نیلی"، زاوای ڕەیسی، کوڕی حوسەین نیلییە. بەڵام ئەو و مەیسەمی برای دەربارەی باوکیان زۆر بە کەمی قسە دەکەن.

کەوتنەخوارەی گوماناویی فڕۆکە

جگە لە مەرگی تاکەکەسیی هەندێک لە فەرماندەکانی سپای پاسداران، کەوتنە خوارەوەی ژمارەیە لە فڕۆکەکانی فرماندەکانی سپای پاسداران بە گوماناوی ناودێر کراون لەوانە فڕۆکەیەکی ژمارەیەک لە فەرماندەکانی سپا و ئەرتەش لە ساڵی ١٣٦٠ و فڕۆکەی "ئەحمەد کازمی"، فەرماندەی هێزی وشکانیی سپای پاسداران لە ساڵی ١٣٨٤دا.

دەربارەی گوماناوی بوونی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەی هەڵگری "مووسا نامجوو"، وەزیری بەرگری، "محەمەد جەهان ئارا"، فەرماندەی سپای خوڕەمشار و باقیی فەرماندەکانی ئەرتەش و سپا لەوانە "وەلیوڵا فەلاحی"، جێگری سەرۆکی ستادی هاوبەشی ئەرتەش و "یووسف کولاهدووز"، قایم مقامی سپای پاسدارانیش هەندێک گێڕانەوە جۆراوجۆرن لە ئارادان.

لە ساڵی ١٣٨٤یش‌دا کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکەی ئەحمەد کازمی و ١١ فەرماندەی دیکەی سپای پاسداران لە مانگی ڕێبەندانی ١٣٨٤، لە نزیک ورمێ بە ڕووداوێکی گوماناوی دادەنرێت.

ئەوکات، ستادی گشتیی هێزە چەکدارەکان هۆکاری ئەم ڕووداوەی بە پەک‌کەوتنی دوو مەکینەی فڕۆکەکە ڕاگەیاند. لە لایەکی دیکەوە، "فارس نیووز"، لە زمانی لێپرسراوێکی باڵای سپاوە، هۆکاری سەرەکیی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکەی بە تەواو بوونی بەنزین باس کرد. بەڵام هەندێکی دیکە بە ئاماژەدان بەمەی کە فڕۆکەکە ئاگری نەگرتبوو و تەرمەکانیش وەک خۆیان لێی هێنرانە دەرەوە، ئەم ڕووداوەیان بە "لێڵ و ناڕوون" وەسف کرد.

بەپێی هەندێک لە بۆچوونەکانیش کەوتنەخوارەوەی ئەم فڕۆکەیە یەکێک بووە لە ئۆپێراسیۆنەکانی ئیسڕائیل لە ئێران و لە پاڵ تیرۆری کەسانی وەک "ئەردەشیر حوسەین پوور" کە ئەوکات هێندە لەسەری باس نەکرا و کۆماری ئیسلامیی ئێران لەم بارەوە بێ‌دەنگیی هەڵدەبژراد.

"عەباس پالیزدار"، بەرپرسی پێشووی "کۆمیتەی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون"ی مەجلیسی شورای ئیسلامی لە لایەن دەزگای دادەوە لە لێدوانێک لە "زانکۆی هەمدان"دا وتبووی: "سەبارەت بە فڕۆکەکەی شەهید کازمی، ئەم دۆسییە من لێکۆڵینەوەم لەسەر نەکردووە بەڵام بەپێی بەڵگەکان، دەشێت ئەم ڕووداوە بە ئانقەست دابنرێت و پێ دەچیت دەستی یەکێک لە سەرانی ئەوکاتی سپای پاسدارانی تێدا بووبێت. ئێمە کەوتنە خوارەوەی دوو فڕۆکەمان هەبوو؛ یەکێکیان شەهید کازمی و ئەوی دەیکە شەهید دادمان. سەبارەت بە شەهید دادمان، ڕووداوەکە ئانقەست بوو. دۆسییەیەکی هەزار لاپەڕەیی ئەمە دەڵێت."

جگە لەمە، نموونەگەلی دیکەی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکە سەربازییەکان لەوانە کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکەی "مەنسوور سەتاری"، فەرماندەی هێزی ئاسمانیی ئەرتەش و "عەباس بابایی"، فەرماندەی ئۆپێراسیۆنی ئەم هێزەیش بە گوماناوی دەزانرێن. بەڵام هۆکاری ناڕوونی مردنی فەرماندە باڵاکانی سپای پاسداران کە هێزی قودس لقە دەرەکییەکەیەتی زۆر بەرچاوە و پشکی شێری بەرکەوتووە لەم ساڵانەی دوایی‌دا.

دوای کوژرانی قاسم سولەیمانییش هەندێک لە دژبەرانی دەوڵەتی ڕۆحانی هەوڵیان دا کە دەوڵەتەکەی ئەو تۆمەتبار بکەن بە پێدانی زانیاریی لەسەر فەرماندەی هیزی سپای قودس بە ئەمریکا.  

ئەم گێڕانەوانە بەڵام لە ناکۆکیدان لەگەڵ باقیی گێڕانەوەکانی دیکەی لایەنگرانی حکوومەت کە لە زمانی قاسم سولەیمانییەوە دەیان کرد کە ئەو وتوویەتی، ئەمریکا زانیارییەکانی لەسەر ئەو دەست کەوتووە و دەتوانێت لە دەرەوەی وڵات و هەر کاتێک بیەوێت تیرۆری بکات. بەڵام ئەم بابەتە پیویستی بە بڕیارێکی سیاسیی گەورەوە هەیە کە هێشتا بەرپرسانی وڵاتە یەکگرتووەکان بەو قەناعەتە نەگەیشتوون ئەم بڕیارە دەربکەن.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

ساڵوەگەڕی هەینیی خوێناوی؛ ۱۲٨ هاوڵاتی لە زاهیدان دەستگیر کران

۹ ڕەزبەری ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
ساڵوەگەڕی هەینیی خوێناوی؛ ۱۲٨ هاوڵاتی لە زاهیدان دەستگیر کران