close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ڕاپۆرت

بەڕێوەبەری قوتابخانەی ئارمیتا: درۆ دەکەن، هێزە ئەمنییەتییەکان لە دەورووبەری قوتابخانە نین

۱۹ ڕەزبەری ۱۴۰۲
سمیرا راهی
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
بەڕێوەبەری قوتابخانەی ئارمیتا: درۆ دەکەن، هێزە ئەمنییەتییەکان لە دەورووبەری قوتابخانە نین
بەڕێوەبەری قوتابخانەی ئارمیتا: درۆ دەکەن، هێزە ئەمنییەتییەکان لە دەورووبەری قوتابخانە نین

بڵاو بوونەوەی هەواڵێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئیکس" (تویتەری پێشوو)، لەسەر ئامادەیی بەرینی هێزە ئەمنییەتییەکان و ئۆتۆمبێلی پۆلیس لە شەقامەکانی دەورووبەری "قوتابخانەی ئوروە ئەلوەسی"، و هەڵواسینی قوماشی ڕەش لە بەردەم قوتابخانەی شوێنی خوێندنی  "ئارمیتا گراوەند" لە سەر لە بەیانی ڕۆژی سێ‌شەمە ۱٨ی ڕەزبەری ۱٤۰۲، نیگەرانیی ڕای گشتیی سەبارەت بە دۆخی ئەم کچە تەمەن ۱٦ساڵانە کە بەپێی  دوایین هەواڵ لە نەخۆشخانەی فەجری نیروی هەوایی لە کۆما دایە، چڕتر بۆتەوە. هەواڵنێری "ئێران‌وایەر"، لە پێوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ قوتابخانەکەدا، وێڕای گفت‌وگۆ کردن لەگەڵ کەسێک‌دا کە بە ناو "زەهرا ئەمیری" و بەڕێوەبەری ئەو قوتابخانەیە خۆی ناساندووە، بانگەشەکانی ئەو بڵاو دەکاتەوە.؟

***

خاتوو ئەمیری وێڕای ئەوەی ئامادەیی هێزە ئەمنییەتییەکان و پۆلیسی لە دەورووبەری قوتابخانە و هەڵواسینی قوماشی ڕەش لە دەورووبەری ئەو بینایە ڕەت کردۆتەوە، بە ئێران‌وایەری وت: "نازانم ئەم هەواڵانە لە کوێ بڵاو دەکرێتەوە، هیچ هێزێکی ئەمنییەتی و پۆلیس لە دەورووبەری قوتابخانەدا نین و قوماشی ڕەشیش بوونی نییە. هەموو شتێک لە قوتابخانە ئاساییە، تەنانەت بە بێ کێشە منداڵەکامان بردووە بۆ سەیران."

خاتوو ئەمیری سەبارەت بە دۆخی ئێستای ئارمیتا گراوەند لە نەخۆشخانە وتی: "دۆخی ئارمیتا وەک خۆی وایە، لە کۆما دایە. ئێمە هەموو ڕۆژێک هەواڵی دەپرسین و منداڵەکان نزای بۆ دەکەن، و هەروەها باری دەروونی منداڵەکان باشە."

قوتابخانەی کچانەی ئوروە ئەلوەسی بەپێی ئەو زانیاریانەی لە ماڵپەڕەکەی‌دا نووسراوە، لە شەقامی وەلیعەسر، لە سەرووی چوارڕیانی مەولەوی، بەرامبەر مەهدیەی گەورەی تاران دایە. ئەم قوتابخانەیە لە چوار گرووپ لە لقەکانی پیشەسازی، خزمەتگوزاری، کشت‌وکاڵ و هونەر پێکدێت. هێشتا هیچ زانیارییەکی ورد لە لقی خوێندنی ئارمیتا گراوەند بڵاو نەکراوەتەوە، بەڵام بە لەبەر چاو گرتنی بڵاو بوونەوە هەندێک لە شێوەکارییەکانی ئەو، پێ دەچێت لقی خوێندنی ئارمیتا هونەر بێت. 

ئارمیتا گراوەند قوتابی تەمەن ۱٦ ساڵان و دانیشتووی تاران، ڕۆژی ۹ی ڕەزبەر لە دوای بێ هۆش بوون لە ڤاگۆنی میترۆی شوهەدا، گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی نیرو هەوایی فەجر. پێش‌تر سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ئێران‌وایەری وتبوو ئارمیتا گراوەند لە دۆخێک‌دا کە ڕادەی وشیارییەکەی لە خوارەوە بووە و نیشانەکانی هێد ترۆما (زیان گەیشتن بە مێشک) بووە بۆ نەخۆشخانەی سەربازیی فەجر گوازراوەتەوە و لەوێ‌دا چاودێری دەکرێت. 

بەپێی دوایین زانیاریی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی "هەنگاو" لە ڕۆژی سێ‌شەمە ۱٨ۍ ڕەزبەری ۱٤۰۲، "ئەرمیتا لە کۆما دایە و ڕۆژی دووشەمە ۱۷ی ڕەزبەر، کاربەدەستە ئەمنییەتییەکان ڕێگەیان داوە بە دایکی تەنیا بۆ ساتێک چاوی پێی بکەوێت." هەروەها هەنگاو نووسیویەتی "تیمی پزیشکیی ئارمیتا هیچ ڕوون کردنەوەیەکیان لە سەر دۆخی ئارمیتا نەداوە، کە ئەمە نیگەرانییەکی لە ڕادەبەدەری لەسەر دوایین دۆخی ئارمیتا دروست کردووە." 

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

کوتەک و لێدان لە وریشە مورادی، چالاکی بەندکراوی مافی ژنان لە سنە

۱۹ ڕەزبەری ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
کوتەک و لێدان لە وریشە مورادی، چالاکی بەندکراوی مافی ژنان لە سنە