close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ڕاپۆرت

.

۳ پووشپەڕی ۱۳۹۹
ایران وایر
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
.

تایبەتی ئێران وایەر؛ شەهناز سادقی فەر سەرەڕای وەرگرتنی ئەمان نامە لە ناوەندە ئەمنییەکان بە ١٥ ساڵ بەندکران سزادرا

 

"شەهناز سادقی فەر"،هاوڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری ورمێ لەلایەن لقی دوو دادگای شۆڕشی ئیسلامی ئەو شارەوە بە ١٥ ساڵ بەندکران سزادراوە.

دەرکرانی ئەو سزایە بۆ شەهناز سادقی فەر لە کاتێکدایە کە پێشوەخت لەلایەن ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە ئەمان نامەی درابوویە و بەپێی یاساکانی تایبەت بە خۆڕادەستکرنەوە لە کۆماری ئیسلامی دا دەبوو ببەخشرێت و سزای بۆ دەرنەکرێت.

سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو لەو بارەیەوە لە لێدوانێکدا بۆ ئێران وایەر وتی کە دانیشتنی دادگای شەهناز سادقی فەر ڕۆژی ٣١ی پووشپەڕ لە لقی دووی دادگای شۆڕشی ورمێ بە سەرۆکایەتی دادوەر شەیخلو بە تۆمەتی ئەندامێتی پارتی ئازادیی کوردستان (پاک) بەڕێوەچووە و سزاکەش دوو ڕۆژ دواتر پێی ڕاگەیەندراوە.

جێگەی ئاماژەیە کە ئەو هاوڵاتییە لە دانیشتنی دادگاکەیدا بێبەش بووە لەوەی پارێزەر بۆخۆی هەڵبژێرێت و دادگا خۆی پارێزەرێکی بەسەردا سەپاندووە. لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا پارێزەرێکی کورد ئامادەیی خۆی دەربڕیوە کە تانە لەو سزایە بدات بۆ ئەوەی دۆسییەکە بۆ دادگای پێداچوونەوە بەڕێ بکرێت.

بەپێی قسەکانی ئەو سەرچاوەیە، شەهناز سادقی فەر و "ئایناز زارع"ی کچی نزیکەی ٣ ساڵ پێش ئێستا ئێرانی بەمەبەستی ئەندامبوون لە "پارتی ئازادیی کوردستان" (پاک) بەجێهێشتووە و کۆتاییەکانی هاوینی ساڵی پار پاش وەرگرتنی ئەمان نامە لە ئیتلاعاتی سوپای پاسداران گەڕاونەتەوە ئێران.

بەگوێرەی قسەکانی ئەو سەرچاوەیە، شەهناز سادقی فەر و ئایناز زارع پاش گەڕانەوە بۆ ئێران لە سنووری شاری بانەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراون، بەڵام پاش ڕادەستکردنی ئەمان نامە ئازادکراون و نێڕدراون بۆ شاری ورمێ.

ئەو دوو هاوڵاتییە لە اری ورمێ خۆیان ڕادەستی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران کردووە، بەرپرسانی ئەو ناوەندە ئەمنییە پێیان وتوون کە پێویست بە دەستبەسەرکرانیان ناکات و باشترە کە بچنەوە ماڵەوە و شەو لەگەڵ بنەماڵەکەیان تێپەڕبکەن و بەیانییەکەی بەمەبەستی وەڵامدانەوەی چەند پرسیارێک سەردانی ئەو ناوەندە بکەنەوە و بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک دەستبەسەرکرێن.

بەڵام پاش سەردانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لە کاتێکدا چاوەڕوانی ئەوەیان دەکرد کە پاش چەند ڕۆژێک ئازادبکرێن بۆ ماوەی دوو مانگ دەستبەسەرکراون و پاشان بەو بەڵێنەی کە بە زوویی ئازاددەکرێن بەڕێکراون بۆ بەندی ژنانی بەندیخانەی ورمێ.

دەرکرانی سزای ١٥ ساڵ بەندکران بۆ شەهناز سادقی فەر لە کاتێکدایە کە بەپێی یاساکانی کۆماری ئیسلامی ئێڕان، ئەو کەسانەی لە حزبەکانی ئۆپۆزسیۆن دادەبڕێن و ئەمان نامەیان دەدرێتێ نابێت سزا بدرێن. ئەو یاسایە بەپێی یاسای لێبوردنە کە ڕووحوڵلا خومەینی، ڕێبەتی پێشووی کۆماری ئیسلامئ دەری کردبوو.

سەرچاوەکە هەروەها خستییە ڕوو کە ئایناز زارع، کچی هەرزەکاری شەهناز سادقی فەر لە ڕۆژانی ڕابردوودا پاش ئەوەی ئاگادارکراوەتەوە لەو سزایەی بەسەر دایکیدا سەپێندراوە لە بەندیخانەی ورمێدا بە بڕینی دەماری دەستی هەوڵی خۆ کوشتنی داوە. بەپێی زانیارییەکان لە ئێستادا دۆخی دەروونی ئایناز زۆر ناجێگریرە.

شەهناز سادقی فەر جگە لە ئایناز دوو کچی تەمەن ١١ و ١٣ ساڵی دیکەشی هەیە کە لەلایە داپیر و باپیرەیان دەژین.

تێبینییەکەت بنووسە

ڕاپۆرت

.

۳ پووشپەڕی ۱۳۹۹
شاهد علوی
خوێندنەوەی وتارە لە ۸ خولەکدا
.