close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ڕاپۆرت

.

۶ گەلاوێژی ۱۳۹۹
کیان ثابتی
خوێندنەوەی وتارە لە ۶ خولەکدا
.

ئەردەشیر فەناییان، هاوڵاتیی بەهایی سێ ڕۆژ پاش هاوسەرگیری گەڕێندرایەوە بەندیخانە

لە شەستەکاندا لە بەندیخانە لەدایکبوو، چونکە دایکی بەهایی بوو. بێبەش کرا لەوەی بچێتە زانکۆ چونکە باوەڕمەند بە ئاینێک بوو کە دەسەڵاتداران قەدەغەیان کردبوو. لە تەمەنی ٢٣ ساڵیدا بۆ یەکەم جار خرایە بەندیخانەوە و لە تەمەنی ٣٢ ساڵیدا لە کاتێکدا هاوسەرگیری کرد کە مۆڵەتی چونەدەرەوە لە بەندیخانەی بۆ پێنج ڕۆژ وەرگرتبوو.

ئەمە چیرۆکی ژیانی "ئەردەشیر فەناییان"ە گەنجێکی بەهایی کە ڕێگەیان پێنەدا تەنانەت لە مەراسیمی بە خاک سپاردنی باوکیشیدا بەشداری بکات.

***

ئەردەشیر فەناییان ڕۆژی ٢٨ی گەلاوێژ پاش پێنج ڕۆژ مۆڵەتی چوونەدەرەوە لە بەندیخانە گەڕایەوە بەندیخانەی سمنان بۆ ئەوەی ماوەی چوار ساڵ و نیو سزای بەندکرانەکەی کە ماوەیەتی تێپەڕی بکات.

ئەردەشیر پاش چەند جارێک کە داواکارییەکەی بۆ مۆڵەتی چونەدەرەوە لە بەندیخانە ڕەتکرایەوە سەرئەنجام ڕۆژی ٢٣ی گەلاوێژ ئەو مۆڵەتەی درایە. ڕۆژی ٢٦ی گەلاوێژ لەگەڵ "گوڵڕۆخ فیروزیان" هاوسەرگیریی کرد. پاش کۆتاییهاتنی مۆڵەتەکەی دیسانەوە داوای مۆڵەتی کرد بەڵام نەیدرایە.

لەدایکبوون لە بەندیخانە و یەکەمین دەستبەسەرکران لە تەمەنی ٢٣ ساڵیدا

ئەردەشیر ڕۆژی ١٨ی سەرماوەزی ساڵی ١٣٦٧ لە سمنان لە دایک بوو. دایک و باوکی بە تۆمەتی ئەندامێتیی لە "ئەنجومەنی بەڕێوەبەریی بەهاییانی شاری مهدی شەهر (سەنگسەر)" دەستبەسەرکران. ماوەی شەش مانگ لە بەندیخانەی سمناندا ڕاگیران و پاشان گواسترانەوە بۆ بەندیخانەی "ئێڤین"ی تاران.

باوکی ئەردەشیر "ئاقامحەمەدعەلی فەناییان" سەرەتا سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا بەڵام پاش سێ ساڵ بەبێ ئەوەی چارەنووسی ڕون بێتەوە لە بەندیخانە ئازادکرا.

"ڕزوانیە جەزبانی"ی دایکی دوو جار لە دادگا بە سێدارە سزادرا بەڵام لە کۆتا دادگایدا سزاکەی بە ١٠ ساڵ بەندکران کەم کرایەوە و پاش چوار ساڵ بۆ بەنیخانەی سمنان گواسترایەوە.

حکومەتی ئێران لە مانگی ڕەشەمەی ١٣٦٧دا بڕیاری ئازادکردنی هەندێک لە بەندکراوە بەهاییەکانی دەرکرد و ڕزوانیە جەزبانی پاش پێنج ساڵ مانەوە لە بەندیخانە ئازادکرا.

ئەردەشیر خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی لە سمنان تێپەڕکرد، بەڵام پاش وەرگرتنی بڕوانامەی دیپلۆم وەکو هەموو گەنجە بەهاییە ئێرانییەکان بێبەش کرا لە خوێندنی باڵا. ئەم بێبەشکرانە بەپێی مادەیاسایەک ئەنجامدرا کە لە ڕێکەوتی ٦ی ڕەشەمەی ١٣٦٩دا لەلایەن "ئەنجومەنی باڵای شۆڕش"ەوە پەسندکرابوو.

بەپێی ئەو مادەیاسایە ئەو خوێندکارانەی پێش چوون بۆ زانکۆ یان پاش قبوڵ بوونی زانکۆ دەرکەوێت باوەڕیان بە ئاینی بەهایی هەیە دەبێت لە زانکۆ دەربکرێن. بۆیەشە ئەردەشیر لە "دامەزراوی پەروەردەی باڵای بەهاییەکانی ئێران"دا بەردەوامیی بە خوێندنەکەی لە بەشی ئەندازیاری بیناسازی دا و لە ساڵی ١٣٩٠دا بۆ یەکەم جار دەستبەسەرکرا.

ئەردەشیر و هاوسەری داهاتووی لە یەک ڕۆژدا دەستبەسەرکران

بەیانی ڕۆژی ٢٤ی ڕێبەندانی ئەو ساڵە، هێزە ئەمنییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پارێزگای سمنان هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ئەردەشیر لە شاری سمنان و پاش پشکنینی ماڵەکە دەستیان بەسەر کۆمپیوتێر، کتێب و وێنە ئاینی و بنەماڵەییەکانیدا گرت.

لەو ڕۆژەدا گۆڵڕۆخ فیروزیان (هاوسەری ئێستای ئەردەشیر) و خوشکەکەی "شیدرۆخ فیروزیان" دەستبەسەرکران. ئەو دوو خوشکە بەهاییە لە کاتی لێکۆڵینەوەکانیان لەلایەن "موحەمەدڕەزا هاشمیان" لێکۆڵەری ئیتلاعات ئەشکەنجەدران. "هەژیر فیروزیان"، باوکیان سکاڵای لەدژی ئەو لێکۆڵەرە تۆمارکرد بەڵام بە تۆمەتی "تۆمەت هەڵبەستن بە فەرمانبەری دەوڵەت" بە ٤٠ ڕۆژ بەندکران سزادرا و لە ساڵی ١٣٩٢دا خرایە بەندیخانەوە.

ئەردەشیر فەناییان لە مانگی ڕێبەندانی ١٣٩٠دا دەستبەسەرکرابوو، لە مانگی گوڵانی ١٣٩١دا بە دانانی بارمتە ئازادکرا. مانگی ڕەزبەری ساڵی ١٣٩٣، دادگای شۆڕشی سمنان ئەو سێ گەنجە بەهاییەی بە تۆمەتی "بانگەشەکردن بۆ ئاینی بەهایی" دادگایی کرد و هر کامەیانی بە ٩ مانگ بەندکران سزادا. پاشان لە دادگای پێداچوونەوەدا سزای ئەردەشیر بە ٧ مانگ و سزای گۆڵڕۆخ و شیدرۆخ بە شەش مانگ بەندکران کەم کرایەوە. ئەردەشیر چەند مانگێک دواتر بۆ تێپەڕکردنی سزاکەی دەستبەسەرکرا و پاش تێپەڕکردنی ماوەی سزاکەی ئازادکرا.

دەستبەسەرکران چەند ڕۆژ پاش ئازادبوونی لە بەندیخانە

چەند ڕۆژێک لە ئازادبوونی ئەردەشیر تێپەڕنەبوبوو کە دیسانەوە بە بڕیاری دادوەر "زەمانی" دەستبەسەرکرا. پابەندنامەیان لێوەرگرت بۆ ئەوەی بنێردرێت بۆ سەربازیی زۆرەملی. ئەوە لەکاتێکدایە کە لەو سەردەمەدا ماوەی چەند ساڵ بوو یاسای دەستبەسەرکردنی ئەو کەسانەی دەبێت بچن بۆ سەربازی هەڵوەشابووەوە و دەستبەسەرکرانی ئەردەشیر لەلایەن ئیتلاعاتی سمنانەوە ئەنجامدرابوو.

کۆتاییەکانی ساڵی ١٣٩٣، ئەردەشیر ڕەوانەی سەربازیی زۆررەملی کرا و دواتر بەپێی یاسایەک کە تێیدا دەکرا ماوەی ئامادەنەبوون لە سەربازی زۆرەملی بە دانی سزای مادی قەرەبوو بکرێتەوە کۆتایی بە سەربازییەکەی هێنا و گەڕایەوە سمنان.

ئەردەشیر پاش سەربازی بۆ دابین کردنی بژێوی ژیان کاری جیاوازی ئەنجام دەدا بەڵام زیاتر لە هەموو کارێک سەرقاڵ بوو بە وەرگێڕانی دەقی ئینگلیزی بە فارسی. لەو ساڵانەشدا دەیان جار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئیتلاعاتەوە هەڕەشەی لێکرا. جارێک لە پەنجەرەوە پەیامی هەڕەشەیان بۆ ناردبووە ناو ماڵەکەیەوە، چەند جارێک بە نامەی مۆبایل هەڕەشەیان لێکردبوو و جارێکیش هەموو کەلوپەلی ناو ئۆتۆمبێلەکەیان دزی.

ئەو هەڕەشانە سەرەنجام کاری خۆیان کرد و بەیانی ڕۆژی ١٠ی گوڵانی ١٣٩٨ چەند کەسێک بەناوی ئەوەی لەلایەن ئیدارەی ئاوەوە هاتوون زەنگی ماڵەکەیان لێدا. پاشان چەند کەسێک بە دەمامکەوە هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەیان و ئەردەشیریان دەستبەسەرکرد. هەر لەو ڕۆژەدا دوو گەنجی دیکەی باوەڕمەند بە ئاینی بەهایی بەناوەکانی "بێهنام ئەسکەندەریان" و "یەڵدا فیروزیان" لە سمنان دەستبەسەرکران.

ئەردەشیر لە کاتێکدا دەستبەسەرکرا کە بنەماڵەکەی هێشتا لە شۆکی لەدەستدانی ڕزوانیە جەزبانیی دایکیدا بوون کە چەند مانگێک پێشتر لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا گیانی لەدەستدابوو.

دەیانەوێت بەهاییەکان ناچاربکەن بە کۆچی زۆرەملی

هاوڵاتییەکی بەهایی لە لێدواندا بۆ ئێران وایەر دەڵێت: "دەیانەوێت ئەردەشیر ناچاربکەن لە سمنان بڕوات. سزای دادگاکەی ئەوە دەسەلمێنێت کە بەپێی ئەو دوو ساڵ لە سمنان دوورخرابووەوە".

ئەو هاوڵاتییە بەهاییە هەروەها دەڵێت: "زیاتر لە ١٠ ساڵە کە سمنان یەکێکە لە ناوەندانەی حکومەت فشاری چەند ئەوەندە دەخاتە سەر بەهاییەکانی، زۆربەی بەهاییەکانی دانیشتووی سمنان لانیکەم جارێک بەندکراون، چەند ساڵێکە کە هیچ کەسێک بازرگانیمان لەگەڵ ناکات چونکە دەستبەجێ لەلایەن ئیتلاعاتەوە هەڕەشەیان لێدەکرێت. ئەوەش وایکردووە کە هاوڵاتیانی بەهایی ڕوو بکەنە شارەکانی دیکە".

ئەردەشیر یەک لەو هاوڵاتییە دەگمەنە بەهاییانەیە کە لەگەڵ هەموو کێشە و ئاستەنگەکانی حکومەت لە سمناندا ماوەتەوە هەوڵی داوە بە هەر جۆرێک لە دەستی بێت هاوکاری هاوڵاتییە بەهاییەکانی دیکە بکات.

بەگوێرەی قسەکانی ئەو هاوڵتییە، هەندێک لە کەسوکارەکانی ئەردەشیر لە نەرویج و ئەمریکا دەژین و پێداگربوون لەسەر ئەوەی کە ئەردەشیر بچێتە لایان، بەڵام هەمیشە ڕەتیکردووەتەوە و توویەتی کە عاشقی وڵاتەکەیەتی.

کۆچی دوایی باوکی لەو سەردەمەی لە بەندیخانە بوو

ئەردەشیر فەناییان پاش دەستبەسەرکران لە مانی گوڵانی ١٣٩٨، ماوەی ٧٥ ڕۆژ لە بەندی تاکەکەسیدا بوو و پاشان بۆ بەندیخانەی سمنان گواسترایەوە. ماوەی چەند مانگ بێبەشیان کرد لەوە هیچ جۆرە چاوپێکەوتنێکی هەبێت لەگەڵ بنەماڵەکەی یان پەیوەندی تەلەفۆنییان پێوەبکات. تەنیا جارێک توانی چاوی بە بنەماڵەکەی بکەوێت ئەویش لەو کاتەدا باوکی لە نەخۆشخانە لەژێڕ چاودێڕیی پزیشکی دا بوو.

باوکی لە ناوەڕاستەکانی مانگی جۆزەرداندا برایە نەخۆشخانە، یەکێک لە ئاشناکانی ئەردەشیر دەڵێت: "پاش ئەوەی دایکی گیانی لە دەستدا، ئەردەشیر ئاگای لە باوکی دەبوو، بەڵام پاش ئەوە خرایە بەندیخانەوە باوکیان بردە نەخۆشخانە. لەو ماوەیەشدا ئەردەشیر لەگەڵ چەند هێزێکی ئەمنی توانی بۆ ماوەی چەند خولەکێک لە نەخۆشخانە چاوی بە باوکی بکەوێت".

جاری دووەم کاتێک ئەردەشیر و هێزە ئەمنییەکان گەیشتنە بەر دەرگای ژووری باوکی لە نەخۆشخانە، باوکی چەند خولەکێک بوو گیانی لە دەست دابوو.

بەندکرانی درێژماوە بۆ گەنجانی ەبهایی

پاش دەستبەسەرکرانی ئەردەشیر، هێزە ئەمنییەکان ژنێکی دراوسێی ئەردەشیریان لەگەڵ منداڵە تەمەن ١٥ ساڵەکەی دەستبەسەرکرد و خستیاننە ژێر فشارەوە بۆ ئەوەی لەدژی ئەردەشیر وتەی زۆرەملی بدەن.

هەر بەپێی ئەو دانپێدانانە زۆرەملی و ساختانە، لقی یەکی دادگای شۆڕشی سمنان بە سەرۆکایەتیی دادوەر "موحەمەدەلی ڕۆستەمی" ئەردەشیری بە ١٠ ساڵ بەندکران و ساڵێک دوورخرانەوە بۆ شاری خاشی پارێزگای سیستان و بەلوچستان و ساڵێکیش قەدەغەی مانەوە لە سمنان سزادا.

ئەردەشیر فەناییان و بێهنام ئەسکەندەریان، گەنجێکی دیکەی بەهایی، زیاتر لە ١٥ مانگە کە لە بەندیخانەدان. بنەماڵەکانیان دەڵێن کە ئەو دوو گەنجە ورەیان زۆر بەرزە و هیوایان بە داهاتوویەکە کە هیچ مرۆڤێک ناچار نەبێت بەهۆی باوەڕەکانییەوە ئازارببینێت و مەراسیمی هاوسەرگیرییەکەی لە مۆڵەتی چونەدرەوەی بەندیخانەدا بەڕێوەببات.

 

 

 

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

ڕاپۆرت

.

۶ گەلاوێژی ۱۳۹۹
ایران وایر
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
.