مێرمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵی کرماشانی لەلایەن پۆلیسەوە کوژرا
بەگوێرەی هەواڵێکی هەنگاو، هێزەکانی پۆلیسی کرماشان تەقەیان لە مێرمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵ کردووە و کوشتوویانە.
لەو هەواڵەدا هاتووە کە پۆلیس ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی ڕەزبری ١٣٩٩، لە گەڕەکی دەوڵەت ئابادی ئەو شارە دەستڕێژیی گولـلەی کردووە لە ئۆتۆمبێلێک.
لە ئەنجامدا مێرمنداكێکی تەمەن ١٧ ساڵ بە ناوی "ئەشکان عەزیزی" کوژراوە و یەکی دیکەش بەناوی "بورهان عەزیزی" بە سەختی بریندابووە.
دەوترێت بورهان لە ئێستادا لە کۆما دایە و خراوەتە ژێر چاودێرییە تایبەتە پزیشکییەکانەوە.
ئەو دوو مێرمنداڵە خەڵکی شارۆچکەی "مهدی"ی کرماشانن و هێزەکانی پۆلیس تەقەیان لە ئۆتۆمبێلەکەیان کردووە چونکە پلاکی پێوە نەبووە.
شەوی پێنجشەممەی هەفتەی ڕابردووش هێزەکانی پۆلیس تەقەیان لە گەنجێکی تەمەن ٣٠ ساڵی خەڵکی سنە بەناوی "کەژوان ئەلماسی" کردبوو و کوشتبوویان.
تێبینییەکەت بنووسە