close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ڕاپۆرت

.

۲۱ ڕەزبەری ۱۳۹۹
پویان خوشحال
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
.

کۆرۆنا لە ئێران؛ ٤٥٧ کەسی دیکە گیانیان لەدەستدا

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٢ی خەزەڵوەری ١٣٩٩، ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران ٤٠ هەزار کەسی تێپەڕکرد. ئە لە کاتێکدایە کە ماوەی سێ ڕۆژە قەدەغەی هاتووچۆ بە شەودا و داخرانی کەسب  کارەکان جێبەجێ دەکرێت. وابڕیارە ئەو کەرەنتینە بۆ ماوەی مانگێک بەردەوامیی هەبێت، بەڵام دیار نییە کە ئایا کاریگەری دەبێت بۆسەر ڕێگریکردن لە تەشەنەی زیاتری ڤایرۆسەکە یان نا.

"مینوو مۆحرەز"، ئەندامی ئەنجومەنی بەرنگاربوونەوەی کۆرۆنا ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی خەزەڵوەر ڕایگەیاندبوو: "کاتێک کەسب و کارەکان دابخرێن بەڵام سیستمی هاتووچۆی گشتی چالاک بێت، گواستترانەوەی ڤایرۆسەکە بەردەوامیی دەبێت، بزانین کە کەرەنتینەکانی ئێستا کاریگەر دەبن یان نا، ئەگەر نەبن دوو هەفتەش نەبێت، دەبێت لانیکەم هەفتەیەک کەرەنتینی سەرتاسەری ڕابگەیەندرێت."

"قاسم جان بابایی"، جێگری دەرمانی وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە ڕاگەیاندنی کەرەنتینی سەرتاسەری بۆ ماوەی دوو هەفتە وتوویەتی: "ڕۆژی شەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی بەرنگاربوونەوەی کۆرۆنادا لەو بارەیەدا بڕیار دەردەکرێت."

"ئەنوشیروان مۆحسنی بەندپەی"، پارێزگاری تارانیش وتوویەتی کە کەمکردنەوەی ٥٠%ی ئامادەبوونی کارمەندانی ئیدارە حکومییەکان لە ڕاگرتنی مەودای کۆمەڵایەتیدا کاریگەر بووە بەڵام کاریگەرییەکی ئەوتۆی نەبووە بۆسەر کەمکردنەوەی هاتووچۆکان.

"سیما سادات لاری"، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاشکرای کردووە کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری تاوەکو نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٢ی خەزەڵوەر ٤٥٧ هاوڵاتی بەهۆی تووشبوون بە کۆڤید-١٩ لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و ژمارەی کۆی قوربانیانی کۆرۆنا گەیشتووەتە ٤٠ هەزار و ١٢١ کەس.

هەروەها ڕایگەیاندووە کە لەو ماوەیەدا ١١ هەزار و ٥١٧ حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە ئێران تۆمارکراوە کە سێ هەزار و ١٤٩ لەوان لە نەخۆشخانەکاندا خەوێندراون.

"حەسەن ڕوحانی"، سەرۆک کۆمار ئەمڕۆ ئاماژەی بە دۆخی نالەباری پارێزگای خۆراسانی ڕەزەوی داوە و وتوویەتی کە وادیارە کە قەیرانی تەشەنەی کۆرۆنا لەو پارێزگایە گەیشتووەتە لوتکە.

"هوشەنگ بازوەند"، پارێزگاری کرماشان ڕایگەیاندووە کە لەسەر داواکاریی فەرماندارەکانی ئەو پارێزگایە کەرەنتین و سنووردارکردنەکان لە ڕۆژی شەممەی هەفتەی داهاتووەوە هەڵدوەشێنەوە.

"مهدی محەمەدی"، سەرۆکی کۆمیتەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری قەیرانی کۆرۆنا لە زانکۆی زانستە پزیشکیەکانی کرماشان وتوویەتی کە کە لە ئێستادا هەزار و ٢٣٩ تووشبوو لە نەخۆشخانەکانی ئەو پارێزگایەدا خەوێندراون.

هەروەها ئاشکرای کردووە کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا هەشت هاوڵاتی دیکە بەهۆی توشبوون بە کۆڤید-١٩ گیانیان لە دەستداوە.

بەو پێیە ژمارەی کۆی قوربانیانی کۆرۆنا لە پارێزگای کرماشان لە سەرەتای تەشەنەی کۆرۆناوە بۆ ئێستا گەیشتووەتە هەزار و ١٧ کەس.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە