close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ڕاپۆرت

.

۱۸ بەفرانباری ۱۳۹۹
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
.

دوو هاوڵاتی باوەڕمەند بە ئاینی بەهایی بە ١٠ ساڵ بەندکران سزادران

هەر کامە لە "سۆفیا مۆبینی" و "نێگین تەدریسی" دوو هاوڵاتیی باوەڕمەند بە ئاینی بەهایی لەلایەن دادگای شۆڕشی تارانەوە بە پێنج ساڵ بەندکران سزادران.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی بەدەستی ئێران وایەر گەیشتووە، دوو هاوڵاتی بەهایی بەتۆمەتی هەستان بە تێکدانی ئاسایشی وڵات لەڕێگەی بەڕێوەبردنی گروپ و دەستەی بەهاییەوە بەیەکەوە بە ١٠ ساڵ بەندکران سزادران.

ئەو دوو هاوڵاتییە بەهاییە لە ڕێکەوتی ٤ی خەزەڵوەری ١٣٩٦دا لەمیانەی مەراسیمی دووسەدەمین ساڵیادی لەدایکبوونی "بەهائوڵلا"، دامەزرێنەری ئاینی بەهایی دەستبەسەرکرابوون.

پاش ماوەیەک بە دانانی بارمتە بەشێوەی کاتی ئازادکرابوون و ساڵی پار لە دادگای شۆڕش دادگایی کران.

سۆفیا مۆبینی سەرەتا بە ١٠ ساڵ بەندکران و نێگین تەدریسی بە ٥ ساڵ بەندکران سزادرا. بەڵام دادگای پێداچوونەوەی ئەو دۆسییانەی نارد بۆ دادگای شۆڕش بۆ ئەوەی دووبارە دادگایی بکرێنەوە.

هاوڵاتیانی بەهایی لە ئێران بێبەشن لە هەموو جۆرە ئازادییەکی ڕادەربڕین و بەڕێوەبردنی مەراسیمە ئاینییەکانیان.

کۆماری ئیسلامی ئاینی بەهایی بەڕەوا نازانێت و دەزگای دادیش لەماوەی ٤٠ ساڵی ڕابردوودا بەو پێیە سەدان هاوڵاتیی باوەڕمەند بە ئاینی بەهایی سزاداوە.

 

تێبینییەکەت بنووسە

ڕاپۆرت

.

۱۸ بەفرانباری ۱۳۹۹
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
.