close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ڕاپۆرت

.

۲۱ بەفرانباری ۱۳۹۹
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
.

پەرلەمانتار ڕەتیدەکاتەوە کە بە زلە لە هیچ سەربازێکی دابێت

 

ڕۆژی ڕابردوو شەممە ٤ی ڕێبەندان، بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆیەک کە تێیدا پەرلەمانتارێک لە شەقامێکی تاران بە زلە لە سەربازێک دەدا دەنگی دایەوە و کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە.

دەوترێت کە "عەلی ئەسغەر عەنابستانی"، پەرلەمانتاری شاری سەبزەوار لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی زلەی لەو سەربازە داوە، بەڵام خۆی ڕەتی دەکاتەوە.

"محەمەدڕەزا دەشتی ئەردەکانی"، ئەندامی شاندی چاودێریکردنی هەڵسوکەوت و ڕەفتاری پەرلەمانتاران وتوویەتی: "لەگەڵ بەڕێز عەنابستانی قسەم کرد و ئەو بە تەواوی ڕەتی کردەوە کە زلەی لەو سەربازە دابێت."

ئەردەکانی هەروەها وتوویەتی: "عەنابستانی وتیشی کە سەربازەکە بێڕێزیی پێکردم بەڵام من هیچ شەڕێکی فیزیکیم لەگەڵی نەکرد."

ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراوەتەوە کە تێیدا سەربازێک بانگەشەی ئەوە دەکات کە عەلی ئەسغەر عەنابستانی، پەرلەمانتار  یاساکانی هاتووچۆی پێشێل کردووە و هەوڵی داوە بە هێڵی تایبەت بە ئوتوبوسە خێراکاندا تێپەڕببێت.

 کاتێکیش ئەو سەربازە هۆشداری داوەتێ، پەرلەمانتارەکە بێڕێزی پێکردووە.

ئەو سەربازە لە بەردەوامیدا دەڵێت کە منیش وەڵامی بێڕێزییەکەیم دایەوە، بەڵام ئەو دابەزی و زلەیەکی لێدام.

ئەو ڤیدیۆیەی کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە و بەرپرسانی باڵای حکومەت هەڵوێستیان بەرامبەری پیشان داوە.

"محەمەد باقر قالیباف"، سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی وەک کاردانەوەیەک بەو ڕووداوە لە تویتێکدا نووسیویەتی: "هەمووان لە ئاست یاسادا یەکسانن. پەرلامن شانازی دەکات بەو کەسانەی ئەرکەکانیان بەجێ دەهێنن."

پۆلیسی هاتووچۆی ئێرانیش ڕایگەیاندووە کە بەدوواداچوون بۆ ئەوە بابەتە دەکات.

پەرلەمانتارانی ئێرانی پێشتریش لە هاوڵاتیانیان داوە و بێڕێزییان پێکردوون.

لەمانگی بەفرانباری ساڵی ١٣٩٧دا "محەمەد باست دەرازەهی"پەرلەمانتاری شاری سەراوان سووکایەتی بە کارمەندێک گۆمڕۆک کردبوو.

تێبینییەکەت بنووسە

ڕاپۆرت

.

۲۰ بەفرانباری ۱۳۹۹
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
.