close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ڕاپۆرت

.

۲۱ بەفرانباری ۱۳۹۹
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
.

پۆلیس هەڵیکوتایە سەر بنکەیەکی هەدەپە لە ئێستانبۆل و چەند ئەندامێکی دەستبەسەرکرد

 

شەوی ڕابردوو شەممە ٤ی ڕێبەندان هێزەکانی پۆلیسی تورکیا لە شاری ئێستانبۆل هێرشیان کردە سەر بنکەیەکی "پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)" و چەند ئەندامێکیان دەستبەسەرکرد.

ئاژانسی هەواڵی ئانادۆڵوی تورکیا ڕایگەیاندووە کە پۆلیس بە بەهانەی هەبوونی وێنە و پۆستەری "عەبدوڵلا ئۆجالان"، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) هەڵیکوتاوەتە سەر ئەو بنکەیەی هەدەپە.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە دیار نییە کە چەند ئەندامی هەدەپە لە بنکەی "ئەسەن یۆرتی" هەدەپە لە ئێستانبۆل دەستبەسەرکراون.

لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠٢٠دا پارتی دیموکراتی گەلان ڕایگەیاند کە لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە ٢٠ هەزار ئەندامی ئەو حزبە دەستبەسەرکراون.

هەروەها ژمارەیەکی زۆر لە پەرلەمانتارانی هەدەپە لەوان "سەلاحەدین دەمیرتاش" و "فیگەن یوکسەکداغ"، هاوسەرۆکانی پێشووی حزبەکە لە ئێستادا لە بەندیخانەدان.

لەلایەکی دیکەوە لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا ٣٧ هاوسەرۆکی شارەوانییەکانی هەدەپە دەستبەسەرکراون کە ١٧ لەوان لە ئێستادا لە بەندیخانەدان.

تێبینییەکەت بنووسە

ڕاپۆرت

.

۲۱ بەفرانباری ۱۳۹۹
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
.