close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ڕاپۆرت

.

۲۷ بەفرانباری ۱۳۹۹
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
.

جاوید دێهقان خۆلد، بەندکراوی سیاسی بەلوچ لەسێدارە درا

 

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە ١١ی ڕێبەندان، "جاوید دێهقان خۆلد"، بەندکراوی سیاسیی بەلوچ لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری زهادان لەسێدارەدرا. لەسێدارەدانی ئەو بەندکراوە لەکاتێکدایە کە چەند ناوەندی نێودەوڵەتیی پارێزەری مافی مرۆڤ داوای ڕاگرتنی جێبەجێکردنی ئەو سزایەیان کردبوو.

دەزگای دادی پارێزگای سیستان و بەلوچستان ڕایگەیاند کە سزای سێدارەی جاوید دێهقان خۆلد ئەمڕۆ شەممە لە بەندیخانەی زاهدان جێبەجێکراوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی دەزگای دادی کۆماری ئیسلامی "جاوید دێهقان خۆلد"ی بە یەکێک لە سەرکردەکانی گروپی "جەیشولعەدل" ناوزەدکردبوو.

دەوترێت کە دۆسییەی جاوید دێهقان پەیوەندیی بە دۆسییەی "میربەلوچ زهی"یەوە هەبووە کە ڕۆژی ٦ی بەفرانبار لە بەندیخانەی زاهدان لەسێدارەدرابوو.

جاوید دێهقان خۆلد لەکاتێکدا لەسێدارەدرا کە ڕۆژی ڕابردوو ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسێدارەدانی ٢٨ هاوڵاتیی تەنیا لە ماوە مانگێکدا لە ئێران شەرمەزارکردبوو.

"موستەفا نیلی"، پارێزەری جاوید دێهقان خۆلد، ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی ڕێبەندان لە تویتێرەکەیدا نووسیبووی لە کەو ئەو بەندکراوە گواستراوەتەوە بۆ بەندی تاکەکەسی بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزای سێدارەکەی.

هەروەها ئاماژەی بەوە دابوو کە ئەوە لە کاتێکدایە کە بەنیاز بووە ڕۆژی شەممە ١١ی ڕێبەندان داوای پێداچوونەوە بەسەر سزای سێدارەی جاوید دێهقاندا ئاراستەبکات.

لەماوی پێنج هەفتەی ڕابردوودا لانیکەم ٢٠ هاوڵاتی بەلوچ لە بەندیخانەکانی مەشهەد و زاهداندا لەسێدارەدراون.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ناوەندەکانی پارێزری مافەکانی مرۆڤ لە ئێستادا ١٢٤ بەندکراوی سزادراو بە سێدارە لە بەندیخانەی زاهدانن کە سزاکەیان پشتڕاست کراوەتەوە.

تێبینییەکەت بنووسە

ڕاپۆرت

.

۲۷ بەفرانباری ۱۳۹۹
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
.