close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ڕاپۆرت

.

۵ ڕێبەندانی ۱۳۹۹
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
.

ژنەوەرزشکارێکی ئێرانی بە هەزینەی شەخسی بەشداری پێشبرکێکانی سێربستانی کرد و بووە یەکەم

"فەرزانە فەسیحی"، ژنەوەرزشکاری ئێرانی کە بە "کچی بای ئێران" ناسراوە بە هەزینەی شەخسی بەشداری پێشبرکێکانی "وەرزشی مەیدانی"ی سێربێستانی کرد و لە بەشی ڕاکردنی ٦٠ مەتردا بوو بە یەکەم.

فەسیحی لەماوەی ٧.٦١ چرکەدا ٦٠ مەتری تێپەڕکرد و بە تۆمارکردنی ریکۆردێک بووە پاڵەوانی ئەو بەشە لە پێشبرکێکان.

فەسیحی هاوکات هەڵگری ریکۆردی ئەو بەشەی وەرزشی مەیدانی ژنانی ئێرانە.

ئەو ژنە وەرزشکارە سەرقاڵە بە ئامادەکاری بۆ وەرگرتنی پشکی ئۆلەمپیکی تۆکیۆ کە وابڕیارە لە هاوینی ساڵی ٢٠٢١دا بەڕێوە بچێت.

دەوترێت کە فەرزانە فەسیحی و هاوسەرەکەی ساڵانێکی درێژە بەشێوەی دابڕاو لە وەزارەت و فیدراسیۆنە وەرزشییەکان لە پێشبرکێ نێودەوڵەتییەکاندا بەشداری دەکەن.

تێبینییەکەت بنووسە

ڕاپۆرت

.

۴ ڕێبەندانی ۱۳۹۹
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
.