close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ڕاپۆرت

.

۱۴ ڕێبەندانی ۱۳۹۹
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
.

فەرماندەیی هێزە سەربازییەکانی ئێران ڕەتیدەکاتەوە کە ئەندامێکیان ڕۆڵی هەبووبێت لە کوشتنی فەخریزادەدا

ناوەندی فەرماندەیی هێزە سەربازییەکانی ئێران ئەمڕۆ سێشەممە ٢٨ی ڕێبەندان بانگەشەی "مەحمود عەلەوی"، وەزیری ئیتلاعاتی ئەو وڵاتەی ڕەتکردەوە لەمەڕ ئەوەی ئەندامێکی ئەو هێزانە ڕۆڵی هەبووبێت لە کوشتنی "مۆحسن فەخریزادە"، زانای ئەتۆمی و فەرماندەیەکی سوپای پاسداراندا.

وەزیری ئیتلاعات ڕۆژی شەممە ٢٠ی ڕێبەندان لە هەڤپەیڤینکی تەلەڤیزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی دووی "صدا و سیما"ی ئێران وتبووی کە ئەندامێکی هێزە سەربازییەکانی ئێران لە کوشتنی مۆحسن فەخریزادە دا ڕۆڵی هەبووە.

ناوەندی فەرماندەیی هێزە سەربازییەکانی ئێران ئەو بانگەشەیەی ڕەت نەکردووەتەوە و بەڵام ڕایگەیاندووە: "ئەو کەسەی وەزیری ئیتلاعات باسی دەکات لە ساڵی ١٣٩٣دا (واتە شەش ساڵ پێش ئێستا) لەژێر چاودێریی فەرماندەیی هێزە سەربازییەکانی ئێران پەروەردەی بینیبوو، بەڵام هەر ئەو ساڵە بەهۆی کێشەی ئەخلاقی و بەکارهێنانی مادە هۆشبەرەکان لەکار دوور خراوەتەوە."

فەرماندەیی هێزە سەربازییەکانی ئێران هەروەها ڕەخنەی گرتووە لە وەزیری ئیتلاعات و ڕایگەیاندووە کە چاوەڕوان دەکرا کە وەزیری ئیلاعات بە دیقەتێکی زیاترەوە قسەبکات.

مۆحسن فەخریزادە، یەک لە کەسایەتییە گرنگەکانی بەرنامەی ئەتۆمی و موشەکیی ئێران ڕۆژی هەینی ٧ی سەرماوەزی ١٣٩٩ لەنزیک شاری دەماوەندی سەربە تاران کوژرا.

ڕاگەیاندنەکانی سەربە سوپای پاسداران لە ڕۆژانی سەرەتای کوژرانی مۆحسن فەخریزادەدا هەوڵیان ئەوە بوو کە کەموکوڕییەکان بخەنە ئەستۆی وەزارەتی ئیتلاعات.

هەر ئەو کاتە مەحمود عەلەوی وەڵامی ئەو بانگەشەیەی ڕاگەیاندنەکانی سوپای پاسدارانی دابووەوە و وتبووی کە ئەرکی پاراستنی گیانی فەرماندە سەربازییەکان لە ئەستۆی وەزارەتی ئیتلاعات نییە.

تێبینییەکەت بنووسە

ڕاپۆرت

.

۱۴ ڕێبەندانی ۱۳۹۹
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
.