close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ڕاپۆرت

.

۲۵ ڕێبەندانی ۱۳۹۹
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
.

کاردانەوەی ئێران بەرامبەر بە هێرشەکەی ڕۆژی ڕابردووی ئەمریکا بۆسەر پێگەکانی لە سوریا

ڕۆژی هەینی ٨ی ڕەشەمە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ڕایگەیاند کە پێگەی چەکدارەکانی سەربە ئێران لە ڕۆژهەڵاتی سوریای کردووەتەوە ئامانج. وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ ئەو هێرشەی بە "دەستدرێژی بۆسەر دەسەڵاتداریی سوریا و پێشێلکاریی یاسا نێودەوڵەتییەکان" ناوزەدکرد.

سەعید خەتیبزادە هەروەها ئاماژەی بەوە دا کە ئەو جۆرە هێرشانە دەبێتە هۆی چڕتربوونەوەی شەڕ و ناسەقامگیریی زیاتر لە ناوچەکەدا.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەو هێرشانەی بە بەردەوامیی "دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل بۆسەر خاکی سوریا" زانی و وتی کە ئەمریکا لە ساڵانی ڕابردوودا بە نایاسایی چووەتە ناو خاکی سوریاوە و بەشێکی خاکی ئەو وڵاتەی داگیرکردووە.

بەرەبەیانیی ڕۆژی هەینی ٨ی ڕەشەمە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەرتەشی ئەمریکا لەسەر فەرمانی "جۆ بایدن"، سەرۆکی ئەمریکا پێگەی چەکدارە شیعەکانی سەربە ئێران لە ڕۆژهەڵاتی سوریایان کردە ئامانج.

ڕۆیتێرز لەسەر زاری سەرچاوەیەکی سەربازیی سەربە ئێرانەوە ڕایگەیاندووە کە لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا چەکدارێک کوژراوە و چواری دیکە بریندرابوون.

هاوکات ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە پاش هێرشەکە ڕایگەیاند کە لە ئەنجامیدا ٢٢ چەکداری سەربە ئێران کوژراون.

جۆ بایدن لە وەڵامی ئەو پرسیارەدا کە ئەو هێرشە بەمەبەستی گەیاندنی چ پەیامێک ئەنجامدراوە و وتی: "پەیامەکەی ئەوە بوو کە چیدی بۆتان نییە بەبێ ئەوەی سزابدرێن هەموو کارێک بکەن. وریا بن."

"ئانتۆنی بلینکێن"، وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش سەبارەت بەو هێرشە وتی کە مەبەستمان ئەوە بوو پێیان بڵێین کە بێبەری نین لە سزا.

بلینکێن وتیشی کە لەماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا چەندین جار هێرش کراوەتە سەر پێگەکانمان و ئەوەش کوژران و برینداربوونی هێزەکانمانی لێکەوتووەتەوە.

لەکۆتاییشدا وتی کە ئەو زۆر ئاشکرابوو کە دەبێت وەڵامی ئەو هێرشانە و هەڕەشە ئیحتمالییەکان بدەینەوە.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

ڕاپۆرت

.

۲۵ ڕێبەندانی ۱۳۹۹
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
.