close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ڕاپۆرت

.

۱۰ ڕەشەمەی ۱۳۹۹
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
.

جێگری سەرۆک کۆمار: حاجی قاسم جاروبار نەوتیشی دەفرۆشت

"ئیسحاق جەهانگیری"، جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار وتوویەتی کە "قاسم سولەیمانی"، فەرماندەی کوژراوی هێزی قودسی سوپای پاسداران بەمەبەستی پووچەڵکردنەوەی بایکۆتە ئابورییەکانی سەر ئێران نەوتی دەفرۆشت و تەنیا کەسێک بوو کە دەیتوانی ئەو کارە ئەنجام بدات.

جەهانگیری ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٤ی ڕەشەمە لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی "ئیرنا" ڕایگەیاند کە ئەنجومەنی بەرنگاربوونەوەی بایکۆتەکان و وەزارەتی نەوت مۆڵەتی فرۆشتنی هەشت ملیۆن بەرمیل نەوتیان دەرکردبوو بۆ پووچەڵکردنەوەی بایکۆتەکان، بەڵام کەس نەیتوانی ئەو کارە ئەنجام بدات: "تەنیا کەسێک کە توانی بۆ فرۆشتنی نەوت ماوەیەک هاوکاریمان بکات قاسم سولەیمانی بوو."

جێگری سەرۆک کۆمار ئاماژەی بە کۆبوونەوەیەک داوە سەبارەت بە فرۆشتنی نەوت و وتوویەتی: "قاسم سولەیمانی لەو کۆبوونەوەیەدا کە هەموو بانگەشەی ئەوەیان دەکرد دەتوانن نەوت بفرۆشن، وتی لە خۆتانەوە قسە مەکەن، هیچتان نەوتتان پێ نافرۆشرێت."

ئەوە یەکەم جار نییە کە باس لە ڕۆڵی قاسم سولەیمانی لە چالاکییە ئابوری و بازرگانییەکانی کۆماری ئیسلامی دەکرێت.

پێشتر "مەحمود ئەلزەهار"، یەک لە ڕێبەرانی "حەماس" لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ تەلەڤیزیۆنی "ئەلعالەم"ی سەربە کۆماری ئیسلامی ئاشکرایکردبوو کە قاسم سولەیمانی لە گەشتێکیاندا بۆ تاران نۆ جانتای بۆ پڕکردوون لە دۆلار.

ئەو ڕێبەرەی حەماس وتبووی کە قاسم سولەیمانی لە گەڕانەوەیاندا ٢٢ ملیۆن دۆلاری پێداون.

هەروەها "مورتەزا ئەلویری"، شارەوان و ئەندامی پێشووی شۆرای شاری تاران باسی ئەوەی کردبوو کە هاوسەری قاسم سولەیمانی ١٢ دۆسییەی گەندەڵیی ئابوریی هەیە و ئەو دۆسیانە ڕادەستی دەزگای داد کراون، بەڵام ڕێگری کراوە لەوەی بەدوواداچوونیان بۆ بکرێت.

تێبینییەکەت بنووسە

ڕاپۆرت

.

۱۰ ڕەشەمەی ۱۳۹۹
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
.