تورکیا هاوڵاتییەکی کوردی خەڵکی ورمێ بە حەوت جار بەندکرانی تاهەتایی سزادەدات
بەگوێرەی هەواڵێکی هەنگاو، هاوڵاتییەکی کوردی خەڵکی ورمێ بەناوی "ئازاد سادقیفەر" لەلایەن دادگایەکی تورکیاوە بەتۆمەتی ئەندامێتیی "پارتی کرێکارانی کوردستان" (پەکەکە) بە حەوت جار بەندکرانی تاهەتایی سزادراوە.
ئازاد سادقیفەر تەمەن ٢٢ ساڵە و ماوەی سێ ساڵە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە دەستبەسەر و لە بەندیخانەی شاری باتماندا بەندکراوە.
لەو هەواڵەدا هاتووە کە ئەو هاوڵاتییە کوردە لە تەمەنی ١٦ ساڵییەوە بەشداری هێزەکانی پەکەکە بووە و لە تەمەنی ١٩ ساڵیدا واتە سێ ساڵ پێش ئێستا خۆی ڕادەستی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا کردووە.
بەڵام سەرەڕای ئەوەی خۆی ڕادەستکردووە، بەندکراوە و لەم دوواییانەشدا بە حەو جار بەندکرانی تاهەتایی سزادراوە.
ئازاد سادقیفەر لەماوەی ئەو سێ ساڵەی دەستبەسەرکراوە و لە بەندیخانەدا بەسەری بردووە نەیتوانیوە چاوی بە بنەماڵەکەی بکەوێت و تەنیا جاروبار ڕێگەی پێدراوە بە تەلەفۆن پەیوەندییان پێوەبکات.
تێبینییەکەت بنووسە