پاش بەشداریی سەرۆکوەزیرانی ئێسلۆڤێنی لە دانیشتنی موجاهدیندا باڵیۆزەکەیان لە تاران بانگ کرا
وەزارەتی دەرەوەی ئێران باڵیۆزی ئێسلۆڤێنی لە تارانی بانگ کرد و سەبارەت بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە لە دانیشتنی "موجاهدینی خەلق"دا پرسیاری لێکرد.
بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆژهەڵاتی ئەوروپای وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی، یاداشتی ناڕەزایی و تانەی ئێران نێردراوە بۆ باڵیۆزی ئێسلۆڤینی لە تاران لەمەڕ "هەڵبەستنی تۆمەتگەلی بێبنەما لەدژی کۆماری ئیسلامی ئێران لەلایەن سەۆکوەزیرانی ئەو وڵاتەوە."
"ڕێکخراوی موجاهدینی خەلق" لە ڕۆژی شەممە ١٩ی پووشپەڕەوە دانیشتنێکی ئینتێرنێتیی بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لەسەر ناوی "ئێرانی ئازاد ٢٠٢١" بەڕێووەبرد، "یانس یانشا"، سەرۆکوەیرانی ئێسلۆڤینیش لە دانیشتنەدا بەشداربوو وتاری پێشکەش کرد.
موجاهدینی خەلق ڕایگەیاندووە کە بەشداربووان لە ١٠٥ وڵاتی جیهانەوە لەو دانیشتنەدا ئامادەبوون، کە ٣٠ کەسیان سێناتۆری ئەمریکا بوون.
"مایک پۆمپێئۆ"، وەزیری دەرەەوەی پێشووی ئەمریکا یەکێک بوو لەوانەی لە دانیشتنەکەدا وتاری پێشکەش کرد.
پۆمپێئۆ لەو دانیشتەدا باسی کاریگەریی بایکۆتە ئابورییەکانی ئەمریکا بۆسەر کۆماری ئیسلامی کرد و وتی، ئەوان ئێستا هیچ پارەیەکیان نەماوە بۆ ئاڵوگۆڕی دراو، هەموو دامەزراوەکانیان وا دەتەقێنەوە و پالەوانەکەشیان (قاسم سولەیمانی) کوژرا.
ئاماژەی مایک پۆمپێئۆ بە کوژرانی "قاسم سولەیمانی"، فەرماندەی پێشووی هێزی قودسی سوپای پاسدارانە کە ساڵی پار لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانیدا لە نزیکی فڕۆکەخانەی بەغدا کوژرا.
"تێد کروز"، سێناتۆری حزبی کۆماریخواز و کاندیدی پێشووی سەرۆکایەتی ئەمریکا و "ستیڤێن هارپێر"، سەرۆک وەزیرانی پێشووی کەنادا چەند کەسایەتیی گرنگی دیکە بوون کە لەو دانیشتنەدا وتاریان پێشکەش کرد.
تێبینییەکەت بنووسە