close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ڕاپۆرت

.

۱۲ گەلاوێژی ۱۴۰۰
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
.

نرخی کرێ‌خانوو لە تاران بۆ دوو ئەوەندە هەڵکشاوە

سەرەڕای ئەوەی لێژنەی نەتەوەیی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ڕایگەیاندووە، کە سەقفی ڕێگەپێدراو بۆ هەڵکشانی نرخی کرێخانوو لە تاران ٢٥% ە، زانیارییە مەیدانییەکان دەیخەنەڕوو کە هەندێک لە خاوەن‌موڵکەکان نرخی کرێخانوویان لە ٣٥% بۆ ١٠٠% زیادکردووە.

لێژنەی نەتەوەیی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران هەروەها سەقفی هەڵکشانی کرێخانوو لە گەورەشارەکانی دیکەی بە ٢٠% و لە شارە بچوکەکان بە ١٥% ڕاگەیاندووە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی هەواڵی "ئیسنا"، نرخی ڕەهنی یەکەیەکی نیشتەجێبوون لە ناوچەی ژمارە پێنجی تاران ٢٥٠ ملیۆن تمەن مەزەندە دەکرێت.

ئەو نرخە بۆ ئەو بینایانەی لەماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا دروست‌کراون دەگاتە ٣٠٠ بۆ ٤٠٠ ملیۆن تمەن.

ئیسنا لەو ڕاپۆرتەیدا ئاماژەی داوە بە کۆچی هاوڵاتیانی دانیشتووی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای تاران بۆ پەراوێژەکانی پایتەخت بەهۆی هەڵکشانی لەڕادەبەدەری نرخی کرێخانوو.

لەبەرامبەردا لێژنەی نەتەوەیی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا داوای لە کرێچییەکان کردووە، ئەگەر خاوەن‌موڵکێک نرخی کرێخانووی زیاتر لە ٢٥% زیادکرد لەدژی سکاڵا تۆماربکەن.

بەڵام ئەو پێشنیارەش ئەوەندە کارامە نییە، چونکە کرێچییەکان لە حاڵەتی وادا ناتوانن خانوو بە نرخی هەرزانتر بدۆزنەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە ڕێوشوێنەکانی ئەو لێژنە ڕێگە خۆش دەکات بۆ خاوەن‌موڵکەکان، چونکە بەپێی ئەو ڕێوشوێنانە ئەگەر خاوەن موڵک بتوانێت بیسەلمێنێت منداڵەکەی بەنیازی نیشتەجێبوونە لەو موڵکەدا، بەپێی یاسا بۆی دەبێت کرێچی لە خانووەکە دەربکات.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی "ڕێگەوبان و شارسازی"ی ئێران، ٦٤%ی بڕی داهاتی هاوڵاتیانی دانیشتووی تاران و گەورەشارەکانی دیکە خەرجی کرێخانوو دەکرێت.

هاوکات ئامارەکانی بانکی ناوەندیی کۆماری ئیسلامی ئاشکرای‌دەکات، کە نرخی کرێخانوو لەماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا ٩٠% هەڵکشاوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە داهاتی هاوڵاتیان لەماوەی ئەو چوار ساڵەدا نەک زیادی‌نەکردووە، بەڵکو لە زۆربەی حاڵەتەکاندا کەمیشی کردووە.

تێبینییەکەت بنووسە

ڕاپۆرت

.

۱۱ گەلاوێژی ۱۴۰۰
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
.