close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ڕاپۆرت

.

۸ ڕەزبەری ۱۴۰۰
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
.
.
.
.
.

تایبەتی ئێران‌وایەر؛ مامۆستایانی ناڕازی لە مەریوان گردبوونەوە

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٢ی ڕەزبەری ١٤٠٠ ژمارەیەک لە مامۆستایانی شاری مەریوان وەک ناڕەزایی بەرامبەر بە پەسندکردنی پرۆژەیاسای "پلەبەندی مامۆستایان" لە بەردەم ئیدارەی پەروەردەی ئەو شارە گردبوونەوە.

ئەو گردبوونەوەیە لەکاتێکدا بەڕێوەچوو و لە کاتژمێر ٩ی بەیانییەوە تاوەکو ١٢ی نیوەڕۆ بەردەوامیی هەبوو کە هێزە ئەمنییەکان لە دەوروبەری ئیدارەی پەروەردەی مەریوانیان بەتەواوی قۆڕخکردبوو.

"عەلی دڵاویز"، یەک لە مامۆستایانی ناڕازی وەک نوێنەری ئەو مامۆستایانە لەمیانەی گردبوونەوەکەدا وتارێکی پێشکەشکرد.

دڵاویز لە وتارەکەیدا وتی، ماوەیەکی زۆرە کە پرۆژەیاسای پلەبەندی مامۆستایان بووە بە دەغدەغەی سەرەکیی دەسەڵات، مامۆستایان و کۆمەڵگا.

ئەو مامۆستا ناڕازییە هەروەها باسی مافی مامۆستایانی خانەنشینیشی کرد و وتی، تەنیا لە ئەگەری بەردەوامیی ناڕەزاییەکاندا دەتوانین هیواداربین بۆ جێبەجێبوونی داوکارییەکانمان.

لە بەردەوامیدا تیشکی خستە سەر بەتایبەتکردنی خوێندگاکان لە ئێران کە لە سەردەمی کۆرۆنادا بووەتە هۆی بەجێمانی ژمارەیەکی زۆر لە منداڵان لە خوێندن.

مامۆستایانی ناڕازی لە مەریوان لە گردبوونەوەکەیاندا هەروەها داوای ئازادیی مامۆستایانی بەندکراویان کرد.

هاوکات بەو گردبوونەوەیە، مامۆستایان لە دەیان شاری دیکەی کوردستان و ئێران لە بەردەم ئیدارەی پەروەردەی شارەکانیان گردبوونەوە و لەدژی پەسندکردنی ئەو پرۆژەیاسایە ناڕەزاییان دەربڕی.

لە تارانی پایتەختیش گردبوونەوەیەک لە بەرد دەم ڕێکخراوی بەرنامە و بودجە بەڕێوەچوو و مامۆستایانی ناڕازی لەگەڵ ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر بە پەسندکردنی ئەو پرۆژەیاسایە دروشمی "مامۆستایانی بەندکراو دەبێت ئازاد بکرێن"یان وتەوە.

مامۆستایانی ناڕازی لەماوەی دوو مانگی ڕابردوودا چەندین جاری دیکە لەدژی پەسندکردنی ئەو پرۆژەیاسایە گردبوونەتەوە.

لە ئەگەری پەسندبوونی ئەو پرۆژەیاسایە لەلایەن پەرلەمانی ئێرانەوە، مووچەی مامۆستایانی خوێندگاکان دەبێتە ٨٠%ی بڕی مووچەی ئەو مامۆستایانەی زانکۆ کە پلە یەکسانیان هەیە لەگەڵ ئەوان.

تێبینییەکەت بنووسە

ڕاپۆرت

.

۸ ڕەزبەری ۱۴۰۰
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
.