close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ڕاپۆرت

.

۱ خەزەڵوەری ۱۴۰۰
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
.

داواکاری گشتیی کوردستان بانگەشەی زیندانی سنە لەسەر کوژرانی بەندکراوێک بەدرۆدەخاتەوە

دوور ڕۆژ پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵی "کوژرانی خۆسرۆ جەماڵیفەر لەژێر ئەشکەنجەی پاسەوانەکانی زیندانی سنەدا"، ئەمڕۆ شەممە ١٥ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ داوکاری گشتیی کوردستان سەبارەت بەو هەواڵە ڕوونکردنەوەی دا و وتی، ئەو بەندکراوە لە بەندی تاکەکەسیدا بووراوەتەوە، پشتی سەری بەر لێواری دیوار کەوتووە و بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە. ئەوەش جیاوازە لە بانگەشەی زیندانی سنە لەسەر ئەو بابەتە.

"محەمەد جەباری" لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی "تەنسیم" بەبێ ئەوەی ناوی خۆسرۆ جەماڵیفەر بهێنێت، وتی: " (خ.ج) بە تۆمەتی کوشتنی دوو کەس لە زیندانی سنە دەستبەسەربووە، ڕۆژی دووشەممە ١٠ی خەزەڵوەر پەلاماری هاوبەندییەکی داوە و بەسەختی برینداری کردووە، هەر ئەو ڕۆژەش لەسەر بڕیاری ئەنجومەنی ئینزباتی زیندانەکەوە ڕەوانەی بەندی تاکەکەسی کراوە."

جەباری هەروەها وتوویەتی، کە ئەو بەندکراوە ڕۆژێک دواتر لە بەندی تاکەکەسیدا سەری لەگێژەوە هاتووە و لەکاتی کەوتندا پشتی سەر بەر لێواری دیوار کەوتووە.

بانگەشەی ئەوەشی کرد، کە پاسەوانەکانی زیندان لەڕووی کامێرا چاودێرییەکانەوە خێرا زانیویانە و پەرستاری بۆ بانگ کردووە.

بەگوێرەی قسەکانی داواکاری گشتی کوردستان، خۆسرۆ جەماڵیفەر پاشان ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە بەڵام لەڕێگەدا گیانی لەدەستداوە.

ئەم قسانەی محەمەد جەباری لەکاتێکدایە، کە کە ڕۆژی ڕابردوو هەینی ١٤ی خەزەڵوەر، پەیوەندییە گشتییەکانی زیندانی سنە لە ڕاگەیەندراوێکدا بانگەشەی ئەوەی کردبوو، کە خۆسرۆ جەماڵیفەر کاتژمێرێک پاش شەڕ لەگەڵ هاوبەندییەکەی بە بەرپرسانی بەندیخانەی وتووە سەری لەگێژەوە دێت و ئەوانیش ڕەوانەی نەخۆشخانەیان کردووە.

پێشتر ڕێکخراوی "هەنگاو" بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایکردبوو، کە خۆسرۆ جەماڵیفەر بەهۆی ئەشکەنجەی پاسەوانەکانی زیندانی سنە گیانی لەدەستداوە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەنگاو، پاسەوانەکانی زیندانی سنە کاتێک خۆسرۆ جەماڵیفەریان گەیاندووەتە نەخۆشخانە بە بەرپرسانی نەخۆشخانەکەیان وتووە کە ئەو بەندکراوە بە خواردنی حەب خۆی کوشتووە.

هەروەها لەسەر زاری ئەندامانی بنەماڵەی ئەو بەندکراوەوە ڕایگەیاندبوو، کە هێزە ئەمنییەکان ڕێگەیان نەداوە بە هیچ کامە لە ئەندامانی بنەماڵەی جەماڵیفەر چاویان بە تەرمی خۆسرۆ بکەوێت و بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی خەزەڵوەر لە کەشێکی ئەمنیدا بەخاکیان سپاردووە.

تێبینییەکەت بنووسە

ڕاپۆرت

.

۱ خەزەڵوەری ۱۴۰۰
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
.