وێنەگرێکی کورد لە ئەفغانستان بەدەستی تاڵیبان دەستگیرکرا
"ئیبراهیم عەلیپوور"، وێنەگری کوردی خەڵکی شاری بانە ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی خەزەڵوەر کە بەمەبەستی وێنەگرتن چووبووە ئەفغانستان لەلایەن هێزەکانی تاڵیبانەوە دەستبەسەرکرا.
ئیبراهیم عەلیپوور ئەندامی ئەنجومەنی نێودەوڵەتیی وێنەگران (FIAP) و وێنەگری ماڵپەڕی "میدڵ ئیست ئیمەجز"ە و وەک ڕاگەیەندراوە لە شاری کابول دەستگیرکراوە.
ماڵپەڕی میدڵ ئیست ئیمەیجز (Middle East Images) بەبڵاوکردنەوەی وێنەیەکی ئەو فۆتۆگرافەرە کوردە هەواڵی دەستبەسەربوونی پشتڕاستکردووەتەوە.
ئیبراهیم عەلیپوور وێنەگرێکی ناوداری کوردستانە و تاوەکو ئێستا چەندین پیشانگەی وێنەی لە شارە جیاجیاکانی کوردستان و وڵاتانی بەریتانیا، هۆڵندا و سڵۆڤینیا بەڕێوەبردووە.
تاوەکو کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووسی ئەو هونەرمەندە بەدەست نەگەیشتووە و بەرپرسانی تاڵیبانیش ڕوونکردنەوەیەکیان لەو بارەیەوە نەداوە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە