سێ بەندکراوی بەلوچ لە زیندانەکانی ئێران لەسێدارە دران
بە لەسێدارەدانی سێ بەندکراوی بەلوچ لەڕۆژانی ڕابردوودا، ژمارەی کۆی لەسێدارەدراوانی ساڵی ٢٠٢١ لە ئێران گەیشتە ٢٧٣ کەس.
بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە ٧ی سەرماوەزی ١٤٠٠، بەندکراوێکی بلوچ بەناوی "مەجید سەرگۆلزایی" بەتۆمەتگەلی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان لە زیندانی ناوەندیی زاهدان لەسێدارەدراوە.
هاوکات کەمپەینی چالاکانی بەلوچ ڕایگەیاندووە، کە بەرەبەیانیی ئەمڕۆ بەندکراوێکی بەلوچی دیکە لە زیندانی "وەکیل ئاباد"ی مەشهەد لەسێدارەدراوە.
ناوی ئەو بەندکراوە "ئیبراهیم نارویی" و تۆمەتەکەشی پەیوەندیی هەبووە بە مادە هۆشبەرەکان.
ڕۆژی پێنجشەممەی هەفتەی ڕابردووش بەندکراوێکی بەلوچ بەناوی "حەیدەر قەلجایی" هەر بەو تۆمەتانە لە زیندانی کرمان لەسێدارەدرابوو.
لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢١ەوە بۆ ئێستا ١٠٦ بەندکراو کە تۆمەتی پەیوەنندیدا بە مادە هۆشبەرەکانیان هەبووە لە ئێران لەسێدارەدراون.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە