لەسنووری بانە کۆڵبەرێک کوژرا و دوو کەسی دیکە برینداربوون
"تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان" ڕایگەیاند، کە ڕۆژی ڕابردوو سێشەممە ٩ی سەرماوەزی ١٤٠٠، سەربازەکانی کۆماری ئیسلامی لە سنووری بانە کۆڵبەرێکیان کوشتووە و دوو کەسی دیکەیان بریندارکردووە.
بەپێی ئەو هەواڵە، "عادل عەلیپوور" کۆڵبەری تەمەن ٢٢ ساڵ لەسنووری چۆمانی بانە بە تەقەی هێزە سەربازییەکانی ئیران کوژراوە و کۆڵبەرێکی دیکەش بەناوی "یاسین ئەمینپوور" برینداربووە.
لەو هەواڵەدا هاتووە، کە لە سنووری هەنگەژاڵی بانەش کۆڵبەرێکی دیکە بەناوی "فەرەیدوون محەمەدی" دراوەتە بەر دەستڕێژیی گولـلەی هێزە سەربازییەکان و برینداربووە.
ڕۆژی ڕابردوو ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی هەنگاو ئاشکرایکرد، کە تەنیا لەمانگی نۆڤەمبەری ئەمساڵدا ١٧ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و برینداربوون.
ساڵانە سەدان کۆڵبەر لە ئەنجامی تەقەی هێزە سەربازییەکانی ئێران یان ڕووداوی سروشتی و هاتووچۆدا لە سنوورەکانی کوردستان گیان لەدەستدەدەن و برینداردەبن.
چاودێران نەبوونی هەلی کار، هەژاری و کەمتەرخەمیی بەرپرسانی حکومەتی کۆماری ئیسلامی لەئاست دۆخی ژیانی خەڵکی کوردستان بە هۆکارە سەرەکییەکانی دیاردەی کۆڵبەری دەزانن لەو کۆمەڵگایەدا.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە