close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ڕاپۆرت

.

۲ سەرماوەزی ۱۴۰۰
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
.

هێزە ئەمنییەکان لە گوندێکی سەقز پێنج هاوڵاتی دەستبەسەردەکەن

هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران سێ هاوڵاتیی دیکەیان لە گوندی "مەلقەرنێ"ی سەربە سەقز دەستبەسەرکردووە، بەمەش ژمارەی دەستگیرکراوانی ئەو گوندە لە ماوەی ڕابردوودا گەیشتە پێنج کەس.

ڕۆژی سێشەممە ١٦ی سەرماوەزی ١٤٠٠، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی "هەنگاو" لە ڕاپۆرتێکدا نووسی، کە "محەمەد فەدەوی" تەمەن ٢٣ ساڵ، "زانکۆ مەسعودی" تەمەن ٢٢ ساڵ، "ڕەحمەتوڵلا ساڵحیان یازیبڵاغی" تەمە ٣٢ ساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقزەوە دەستگیرکراون.

بەپێی ئەو هەواڵە، هێزە ئەمنییەکان بەبێ ئەوەی بۆ دەستگیرکردنی ئەو هاوڵاتیانە مۆڵەتی دادگایان پێبووبێت هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵيکایان.

ئەو هێزانە لەکاتی دەستبەسەرکردنی سێ دایشتووی گوندی مەلقەرنێدا هیچ ڕوونکردەوەیەکیان سەبارەت بە هۆکاری دەستگیرکردنیان نەداوە.

پێشتر ڕۆژی ٢٠ی خەزەڵوەر دوو هاوڵاتی دیکەی خەڵکی ئەو گوندە بەاوی "محەمەد مەهجوور" تەمەن ٥٥ ساڵ و "عەبدوڵلا مەهجوور" تەمەن ٣٦ ساڵ دەستگیرکرابوون و لەئێستادا لە گرتووخابەی ئیدارەی ئیتتلاعاتی سنە دەستبەسەرن.

هەفتەی پێشووش هەزەکارێکی تەمە ١٦ ساڵ لە شاری شنۆ بەتۆمەتی هاوکاریکردنی حزبێکی کوردستانی دەستگیرکرابوو.

تێبینییەکەت بنووسە

ڕاپۆرت

.

۱ سەرماوەزی ۱۴۰۰
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
.