close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ڕاپۆرت

.

۶ سەرماوەزی ۱۴۰۰
.

هێزەکانی ئیتلاعات دوو هاوڵاتی خەڵکی مەریوان دەستگیردەکەن

هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دوو هاوڵاتیی خەڵکی گوندی "نێ"ی سەربە شاری مەریوانیان دەستگیرکردووە و گواستوویاننەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

ئاژانسی هەواڵی "کوردپا" ڕایگەیاندووە، کە "فاروق نیک‌پەی" و "محەمەد نیک‌پەی" ئێوارەی چوارشەممە ١٧ی سەرماوەز بەدەستی هێزە ئەمنییەکان دەستگیرکراون.

بەپێی ئەو هەواڵە، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بەبێ ئەوەی مۆڵەتی دادگا پیشان ئەو هاوڵاتییانە بدەن، لە  "سەڵەوات ئاوا"ی سنە دەستگیریان کردوون.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکاری دەستگیربوون و شوێنی ڕاگیرانی ئەو دوو هاوڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.

پێشتریش ڕۆژی ٢٢ی خەزەڵوەر شەش هاوڵاتیی دیکەی خەڵکی ئەو گوندە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە دەستگیرکرابوون.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

ڕاپۆرت

.

۴ سەرماوەزی ۱۴۰۰
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
.