close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ڕاپۆرت

.

۱۱ بەفرانباری ۱۴۰۰
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
.

هاوڵاتییەکی ئێرانی ئەمریکی بەتۆمەتی هاوردەی کاڵا بۆ ئێران دەستگیرکرا

وەزارەتی دادی ئەرمریکا ڕۆژی هەینی ٢٤ی بەفرانباری ١٤٠٠ ڕایگەیاند، هاوڵاتییەکی ئێرانی-ئەمریکی بەتۆمەتی "هاوەردەکردنی نایاسایی کەرەسەی ئێلێکرتۆنی و تێکنۆلۆژی بۆ بەکارهێنەرانی ئێرانی" لەوڵاتی ئەمریکا دەستگیرکراوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دادی ئەمریکا، ناوی ئەو هاوڵاتییە "کامبیز عەتارکاشانی" و تەمەنی ٤٤ ساڵە.

کامبیز عەتارکاشانی ڕۆژی ڕابردوو هەینی لە شیکاگۆ دەستگیرکرا و پاشان لەدادگای فیدرالی ئەمریکادا ئامادەبوو.

ئەو هاوڵاتییە تۆمەتبارکراوە بەوەی، بەچاوپۆشیکردن لە بایکۆت و گەمارۆ ئابووریەکانی ئەمریکا هەوڵی داوە هەندێک کەرەسەی ئێلێکترۆنی و تێکنۆلۆژی هەناردەبکات بۆ ئێران و ئاراستەی بانکی ناوەندیی بکات.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە بانکی ناوەندیی ئێران بەهۆی پشتگیریی مادیی گروپی تیرۆریستیی وەکو "حزبوڵلا" و "سوپای پاسداران" خراوەتە ناو لیستی ڕەشی بایکۆتەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە.

"برێیۆن پیس"، داواکاری گشتیی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی نیۆیۆرک وتوویەتی، تۆمەتبارەکە هەواڵیداوە ئەو کەرەسانە لەڕێگەی دوو کۆمپانیی ئیماراتییەوە لەچەند کۆمپانیی ئەمکریکی بۆ وێنە کۆمپانیی بروکڵین بکڕێت.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

ڕاپۆرت

.

۱۱ بەفرانباری ۱۴۰۰
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
.