close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ڕاپۆرت

.

۱۹ بەفرانباری ۱۴۰۰
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
.

لە بانە بەهۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە هاوڵاتییەک برینداربوو

بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی "هەنگاو"، ڕۆژی هەینی ١ی بەفرانباری ١٤٠٠، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە "کەریم‌ئاوا"ی سەربە شاری بانە بەشوێن ئۆتۆمبێلی کاسبکارێک کەوتوون و تەقەیان لێکردووە، لەو ناوەدا چەند گولـلە بەر ڕێبوارێک کەوتووە و بەسەختی بریندار بووە.

هەنگاو ئاشکرایکردووە، ئەو هاوڵاتییە کە بە سێ گولـلەی برینداربووە، ناوی "وریا حەسەنی" و تەمەنی ٢٩ ساڵە.

هەروەها لەسەر زاری سەرچاوەیەکی نزیک بە بنەماڵەی حەسەنییەوە ڕاگەیەندراوە، کە یەک لەو سێ گولـلەیە بەر شانی و دوو گولـلەی دیکە بەر پشتی وریا کەوتووە.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش داوە، وریا حەسەنی لە ڕۆژی ڕابردوو شەممە ٢ی بەفرانبارەوە لە نەخۆشخانەی "سەلاحەدین ئەیوبی"ـی بانە خراوەتە ژێر چاودێڕیی پزیشکییەوە و باری تەندروستی هێشتا جێگیر نەبووە.

هاوکات ئەمڕۆ یەکشەممە ٣ی بەفرانباری ١٤٠٠، ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی "هەنگاو" لەڕاپۆرتێکی تایبەتدا ئاشکرایکردووە، لەماوەی ساڵی ٢٠٢١دا لانیکەم ٣٠ هاوڵاتیی کورد لە سێ پارێزگای کوردستان، کرماشان و ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ئێران کوژراون و برینداربوون.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئەو ناوەندە، لەو ژمارەیە کە لەلایەن سەربازەکانی ئێرانەوە دراونەتە بەر دەستڕێژی گولـلە ١٣ کەسیان گیانیان لەدەستداوە و ١٧ی دیکەش برینداربوون.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

ڕاپۆرت

.

۱۸ بەفرانباری ۱۴۰۰
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
.