یەکشەممە ٢٨ی خاکەلێوەی ١٤٠١، ژمارەیەک لە لە خانەنەشینان و کارمەندانی "بیمەی خزمەتگوزاریی کۆمەڵایەتی"ی کرماشان، بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر خراپیی باری گوزەرانیان لەبەردەم تەلاری ناوەندیی ئەو ڕێکخراوە گردبوونەوە.
خانەنشینانی ناڕازی لە گردبوونەوەی ئەمڕۆیاندا سفرەی بەتاڵیان ڕاخست، بەم جۆرە لەگەڵ ناڕەزایی دەربڕین باڵیان کێشایە سەر دۆخی نالەباری بژێویان.
ناڕازییان هەروەها بە وتنەوەی چەندین دروشم "ئیبراهیم ڕەئیسی"یان بە درۆزن بانگ کرد و داوایان لێکرد ئەنجامی بەڵێنەکانی بخاتە ڕوو.
زنجیرە گردبوونەوەی خانەنشینانی بیمەی خزمەتگوزاریی کۆمەڵایەتی، ماوەی هەفتەیەکە لە کرماشان و چەند شاری دیکە لەوانە مەشهەد، ئەراک و کەرەج دەستی پێکردووە.
لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا ئەوە چەندەمین جارە کە خانەنشینان بەرامبەر بە کەمیی مووچە و خراپیی باری گوزەرانیان گرد دەبنەوە و ناڕەزایی دەردەبڕن.
بەگوێرەی یاسای بودجەی ساڵی ١٤٠١ی دەوڵەتی ئێران، موچەی خانەنشینان بەڕێژەیەکی زۆر کەمتر لە موچەی کارمەندانی دیکە زیاد کراوە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە