close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

زیندانییەکی سیاسی سێ ڕۆژ پاش ئازادبوونی خۆی کوشت

۸ جۆزەردانی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
زیندانییەکی سیاسی سێ ڕۆژ پاش ئازادبوونی خۆی کوشت

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی "هەنگاو" ئاشکرای کرد، زیندانییەکی سیاسیی خەڵکی کرماشان سێ ڕۆژ پاش ئازادبوونی لە زیندانی ناوەندیی پاوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بەپێی ئەو هەواڵە، "سیاوەش بەهرامی"، تەمەن ٢٩ ساڵ ڕۆژی شەممە ٧ی جۆزەردان بە خواردنی دەرمان و حەب خۆی کوشتووە.

هەنگاو نووسیویەتی کە تەرمی ئەو زیندانیە سیاسییە لە ئێستادا لە ساردخانەیە و ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.

وەک ئاشکرا کراوە، سیاوەش بەهرامی باوەڕمەندی ئاینی یارسان و خەڵکی گەڕەکی دەرەدرێژی کرماشان بووە.

بەهرامی مانگی ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوو کاتێک بەرەو هەرێمی کوردستان بەڕێوەبوو لە سنووری نەوسوود لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستگیر کرا و لەو کاتەوە تا سەرەتای مانگی جۆزەردان لە زیندانی ناوەندی پاوەدا ڕاگیرا.

بەپێی هەواڵەکان، سیاوەش بەهرامی پێشتر بۆ ماوەیەک ئەندامی "پارتی ئازادیی کوردستان" (پاک) بووە و پاش جیابوونەوە لەو حزبە گەڕاوەتەوە کرماشان.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

میدیاکانی هەرێم؛ گەنجێکی خەڵکی سلێمانی بە گولـلەی پاسدارانی ئێران کوژراوە

۸ جۆزەردانی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
میدیاکانی هەرێم؛ گەنجێکی خەڵکی سلێمانی بە گولـلەی پاسدارانی ئێران کوژراوە