close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

کاسبکارانی بازاڕێکی تاران مانیان گرت لە کار و گردبوونەوە

۲۲ جۆزەردانی ۱۴۰۱
کاسبکارانی بازاڕێکی تاران مانیان گرت لە کار و گردبوونەوە

ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی جۆزەردانی ١٤٠١، کاسبکارانی بازاڕی "ئەمین حوزوور"ی تاران دووکانەکانیان داخست و گردبوونەوەی ناڕەزاییان ئەنجام دا. ڕۆژی ڕابردوو بەهای دۆلار لە بازاڕی تاران بۆ ٣٢ هەزار و ٨٠٠ تمەن بەرزبووەوە، ئەمەش بەرزترین بەهای دۆلارە لە مێژووی بازاڕی دراوی ئەو وڵاتەدا. 

بەگوێرەی ئەو ڤیدیۆیانەی بڵاوکراونەتەوە، ژمارەیەکی بەرفراوانی کاسبکارانی بازاڕەکە پاش داخستنی دووکانەکانیان دەست دەکەن بە ڕێپێوان و بە وتنەوەی دروشمی "دایبخەن دایبخەن" داوا لە هاوپیشەکانیان دەکەن بەشداری گردبوونەوەکە بن.

کاسبکارانی ناڕازی هەروەها بە وتنەوەی دروشمگەلی "کێشەمان چارەسەر نەبێ، تاران قیامەت دەبێ" و "مەترسن مەترسن، ئێمە هەموو پێکەوەین" ناڕەزایی خۆیان دەربڕی بەرامبەر بە خراپیی باری کار و کاسبی.

بەگوێرەی هەواڵەکان، پۆلیس دەستێوەردانی گردبوونەوەی ئەو کاسبکارانەی کردووە و ئەوەش بۆتە هۆی ئەوەی گرژی بکەوێتە نێوان ناڕازییان و پۆلیسەوە.

هێزەکانی پۆلیس سەرەڕای هێرش کردنە سەر ناڕازییان، تابلۆ و جامخانەی هەندێک لە دووکانەکانیان شکاندووە.

لە چەند ڤیدیۆیەکی دیکەدا دەبیندرێت کە ناڕازییان بە وتنەوەی "بێ‌شەرەف بێ‌شەرەف" بەرپەرچی هێرشی پۆلیس دەدەنەوە.

گردبوونەوەی ناڕەزایی ئەمڕۆی بازاڕی ئەمین حوزووری تاران ڕۆژێک پاش ئەوە دێتە ئاراوە کە بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی تاران گەیشتە ٣٢ هەزار و ٨٠٠ تمەن، ئەمەش بەرزترین بەهای دۆلارە لە مێژووی بازاڕی دراوی ئەو وڵاتەدا.

 

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

لە هەفتەیەکدا ١٨ زیندانیی بەلوچ لەسێدارە دراون

۲۱ جۆزەردانی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
لە هەفتەیەکدا ١٨ زیندانیی بەلوچ لەسێدارە دراون