وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی جۆزەردان وتی، ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبیی ناوچەکە لەسەر پرسیی ئێران نیگەرانیی هاوبەشیان هەیە، بۆیە دەبێت هێزێکی ناوچەیی بەڕێبەری ئەمریکا لەدژی کۆماری ئیسلامی پێک بهێندرێت.
ئەم قسانەی بێنی گانتز لەکاتێکدایە کە وابڕیارە "جۆ بایدن"، سەرۆکی ئەمریکا بەم زووانە سەردانی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات.
وەک ئاشکرا کراوە، جۆ بایدن بڕیارە لە مانگی داهاتوو سەردانی هەندێک وڵاتی ناوچەکە بکات کە یەکیان سعودیە.
ئاژانسی هەواڵی ڕەسمی حکومەتی سعودی نووسیویەتی، بایدن لە گەشتەکەی بۆ ئەو وڵاتەدا بەشداریی کۆنفرانسی سەرانی وڵاتانی کەنداویش دەکات کە وڵاتانی میسر و ئۆردن دووان لە ئەندامەکانین.
بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران و سەرنەگرتنی ڕێککەوتن لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژئاوایی، یەکێک دەبێت لە بابەتە بەرباسەکانی ئەو کۆنفرانسە.
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی "ڕۆیتێرز"، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە قسەکانی ڕۆژی ڕابردوویدا باسی پەیوەندیی نێوان ئیسرائیل و وڵاتانی کەنداوی کردووە کە لە ساڵی ٢٠٢٠ـەوە لەسەر ویست و هەوڵی ئەمریکا پەرەی سەندووە.
ڕۆیتێرز لەسەر زاری بێن گانتزەوە نووسیویەتی، هاوکاریی تەنیا کەمە و دەبێت هێزێکی ناوچەیی لەدژی ئێران بەڕێبەریی ئەمریکا پێک بهێندرێت.
ڕۆیتێرز ئەمەشی زیاد کردووە، کە دیار نییە مەبەستی گانتز لە هێزی ناوچەیی، هاوپەیمانییەکی سەربازییە یان نا.
کۆماری ئیسلامی و ئیسرائیل لە جەنگێکی شارەووە و نەنووسراودا بەسەردەبەن لەگەڵ یەکدی، ئەمەش بەتایبەتی لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا زۆر ئاشکراتر و ڕاستەوخۆتر بۆتەوە.
چاودێرانی سیاسی، کوژرانی گوماناوی ژمارەیەکی بەرچاوی ئەندامانی سوپای پاسداران لەماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا بە ئاماژەیەک دەزانن بۆ توندتربوونەوەی ئەو شەڕە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە