close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

ئیسرائیل جموجۆڵی کەشتییە سەربازییەکانی ئێران لە دەریای سوور بە هەڕەشە دەزانێت

۱۵ پووشپەڕی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
ئیسرائیل جموجۆڵی کەشتییە سەربازییەکانی ئێران لە دەریای سوور بە هەڕەشە دەزانێت

"بێنی گانتس"، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل بە بڵاو کردنەوەی چەند وێنەیەکی سەتەلایتی، جموجۆڵی کەشتییە سەربازییەکانی ئێران لە دەریای سووری بە "نائاسایی" و "هەڕەشەیەکی گەورە بۆسەر ئابووریی جیهان" ناوزەد کرد.

بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی "جیرۆزالیم پۆست"ـی ئیسرائیلی، بێنی گانتس ڕۆژی سێشەممە ١٤ی پووشپەڕ لەچوارچێوەی کۆنفرانسێکدا لە یۆنان وتی: "ئۆپێراسیۆنە هێرشبەرانەکانی ئێران بەگشتی لە ناوچەکەدا و بەتایبەتی لە میحوەری دەریاییەوە پەرەیان سەندووە."

وەزیری بەرگری ئیسرائیل وتیشی، کەشتییە سەربازییەکانی ئێران بە شێوەیەکی نائاسایی بە دەریای سووردا دەگەڕێن.

هەروەها جەختی لەوە کردەوە، کە ئێران هێزە دەریاییەکانی لە دەریای سووردا جێگیر کردووە و کەشتییە سەربازییەکانی لە سنووری باشووری ئیسرائیل لە هاتووچۆدان.

گانتس ئامادەبوونی ئێران لە دەریای سووری بە "هەستیارترین پرسی بەرگریی وڵاتەکەی لەماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوودا" ناوزەد کرد و وتی، ئەمە هاوکات هەڕەشەیەکی گەورەیە بۆسەر بازرگانی، وزە و ئابووریی جیهانی.

جیرۆزالیم پۆست ڕایگەیاندووە، ئێران بە دابین کردنی ناو و کەشتیی ژێردەریایی بەنیازی تۆکمەکردنی هێزە دەریاییەکانییەتی و ئەمەش بەمەبەستی گێرەشێوێنی و تێکدانی هاتووچۆی نەوتهەڵگرەکان و کەشتیە بازرگانییەکان دەکات.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

ڕاپۆرت

وردەکاریی ڕێکەوتنی بلژیک و کۆماری ئیسلامی؛ ئایا ئەسەدوڵا ئەسەدی دەبرێتەوە ئێران؟

۱۵ پووشپەڕی ۱۴۰۱
فرامرز داور
خوێندنەوەی وتارە لە ۴ خولەکدا
وردەکاریی ڕێکەوتنی بلژیک و کۆماری ئیسلامی؛ ئایا ئەسەدوڵا ئەسەدی دەبرێتەوە ئێران؟