قەرارگەی حەمزەی سوپای پاسداران لە ورمێ بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک ڕەتی کردەوە کە هیچ ئەندامێکی ئەو هێزە لە شەڕی ڕۆژی ڕابردوودا لە سنووری سەڵماس کوژرابێت.
ڕۆژی هەینی ١٧ی پووشپەڕیئ ١٤٠١، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی "هانا" ڕایگەیاند، لە ئەنجامی شەڕ و تێکهەڵچوونێکدا لە نێوان سوپای پاسداران و هێزەکانی حزبێکی کوردستانی لە سنووری سەڵماس چوار ئەندامی سوپا کوژراون.
ڕێکخراوی هەنگاویش ئەم هەواڵەی پشتڕاست کردەوە و زیادی کرد، کە شەڕەکە لەنێوان گەریلاکانی "پارتی کرێکارانی کوردستان" (پەکەکە) و سوپای پاسداراندا هاتۆتە ئاراوە.
هەنگاودا هەروەها ئاشکرای کرد، کە لەو شەڕيدا جگە لە کوژرانی چوار ئەندامی سوپای پاسداران چوار پاسداری دیکەش بریندار بوون.
بەڵام هەر ئێوارەی ڕۆژی ڕابردوو قەرارگەی حەمزەی سوپای پاسداران ڕاستیی ئەم هەواڵانەی خستە ژێر پرسیارەوە و بانگەشەی ئەوەی کرد: هێزەکانیان گروپێکی چەکداریان "لەناو بردووە" کە هەوڵیان داوە لە سنوورەکانی باکوری ڕۆژئاوای ئێرانەوە دزەبکەنە ناو خاکی ئەو وڵاتەوە.
سوپا بانگەشەی ئەوەشی کردووە، کە لەو شەڕيدا هیچ زیانێک بەر هێزەکانی نەکەوتووە و توانیویانە دەست بەسەر هەندێک چەک و تەقەمەنیی هێزی بەرامبەریشدا بگرن.
تاوەکو کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە نە پارتی کرێکارانی کوردستان و نە حزبەکانی دیکەی کوردستان سەبارەت بەو شەڕە هیچیان ڕانەگەیاندووە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە