ڕۆژی ٢٢ی پووشپەڕی ١٤٠١، وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی بانگەشەی ئەوەی کرد، "١٠ ئەندامی سەربە گروپێکی تیرۆریستیی لە باکوری ڕۆژئاوای ئێران دەستگیر کراون."
لەو ڕاگەیەندراوەدا جەخت لەوە کراوەتەوە، کە "دەستگیر کراوان ئەندامی تۆڕێکی تیرۆریستیی سەربە بە گروپێکی جیاییخواز بوون لە باکوری ڕۆژئاوای ئێران."
وەزارەتی ئیتلاعات بانگەشەی ئەوەی کردووە، کە دەستگیرکراوان لە چوارچێوەی چەند دەستەی جیادا ئەرکداربوون بە ئەنجامدانی "تەقینەوە، هێرش بۆسەر دەزگا ئابووری و پیشەسازییەکانی وڵات، نانەوەی ڕێبەندان و باج وەرگرتن لە خەڵک بەتایبەتی ژمارەیەک خاوەنکار لە ناوچەکەدا."
ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئەمەشی نووسیوە، کە ئەو کەسانە بە ڕێبەریی "گروپێکی تیرۆریست لە هەرێمی کوردستان" لە سنوورەکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاواوە هەوڵی دزەکردنیان داوە بۆ ناو وڵاتەوە.
بەپێی ئەو ڕاگەیەندراوە، ئیتلاعات توانیویەتی لەگەڵ دەستگیر کردنی ئەو هاوڵاتیئانە دەست بەسەر "هەندێک کەرەسەی پێشکەوتووەی پەیوەندی گرتن و ژمارەیەک چەک و تەقەمەنیدا بگرێت."
بەرپرسانی وەزارەتی ئیتلاعات هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەیاندا هۆشدارییان داوەتە بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە هەستن بە دەرکردنی ئەو هاوڵاتیانەی لە ڕوانگەی کۆماری ئیسلامییەوە بە "خراپەکار" دەناسرێن.
لە گوتاری ئەمنی و سیاسیی کۆماری ئیسلامیدا هەموو دژبەرێکی حکومەت بە "خراپەکار" پێناسە دەکرێت.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە