close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

سەرۆک‌ئەرکانی ئیسرائیل: ئامادەبوون بۆ کاردانەوەی سەربازی دژی ئێران پابەندییەکی ئەخلاقییە

۲۷ پووشپەڕی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
"ئەڤیڤ کۆخاڤی"، سەرۆک‌ئەرکانی سوپای ئیسرائیل دەڵێت، بژاردەی سەربازی لەدژی بەرنامەی ئەتۆمیی کۆماری ئیسلامی "پابەندییەکی ئەخلاقی و ئەرکی پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی"ـە بۆ ئیسرائیل.

ڕۆژنامەی "تایمز"ـی ئیسرائیلی نووسیویەتی، کۆخاڤی چەند کاتژمێرێک پاش لێدوانی "کەمال خەرازی"، سەرۆکی ئەنجومەنی ڕێوەبەریی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئێران لەمەڕ توانای کۆماری ئیسلامی بۆ دروستکردنی بۆمبی ئەتۆم، ئەم قسانەی کردووە.

ئەڤیڤ کۆخاڤی زیادیشی کردووە، ئیسرائیل دەبێت ئامادەیی هەموو جۆرە وەرچەرخان و سیناریۆیەکی هەبێت لەبارەی سیاسەتەکانییەوە بەرامبەر بە ئێران.

سەرۆک ئەرکانی سوپای ئیسرائیل هەروەها ڕوونی کردۆتەوە کە ئەو ئامادەییە "پالان‌دانان بۆ ئۆپەراسیۆن، تەرخان کردنی سەرچاوەی پێویست، دابین کردنی چەکی گونجاو و بواری زانیاریی و  پەروەردە" دەگرێتەوە.

سەرۆکی ئەنجومەنی ڕێووەبەریی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئێڕان کە لەلایەن "عەلی خامەنەیی"ـیەوە دیاری دەکرێت ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی پووشپەڕ لە لێدوانێکدا بۆ "ئەلجەزیرە" وتی، هەرچەند ئێران توانای دروست کردنی چەکیی ئەتۆمی هەیە، بەڵام بەرنامەیەکی بۆ ئەو مەبەستە نییە.

ئەمە قسانەی خەرازی لەکاتێکدایە کە سەرگرتنی دانوستانە ناڕاستەوخۆکان بۆ ژیانەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی "بەرجام" لەنێوان ئێران و ئەمریکادا، گرێدراوی مەرجی سنووردارکردنەوەی بەرنامەی ئەتۆمیی کۆماریی ئیسلامییە.

لێدوانەکانی ئەم دواییانەی بەرپرسانی باڵای ئێران، وەڵامدانەوەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوە و لێدوانەکانی "جۆو بایدن"، سەرۆکی ئەمەریکایە لە میانەی سەردانەکەی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

لە چوارچێوەی سەردانی بایدن‌دا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەمەریکا و ئیسرائیل رێککەوتنێکی ئەمنی دژی ئێرانیان واژوو کرد.

جۆ بایدن هەروەها "یائیر لاپید"، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلی دڵنیاکردەوە کە "ئێران هەرگیز دەست بە چەکی ئەتۆمی راناگات".

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

لەورمێ بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێکی سوپادا تەقیوەتەوە و کوژراو بریندار هەیە

۲۷ پووشپەڕی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
لەورمێ بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێکی سوپادا تەقیوەتەوە و کوژراو بریندار هەیە