close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

لافاوێک لە پارێزگای فارس ١٥ کوژراو و هەشت بێ‌سەروشوێنی لێکەوتەوە

۱ گەلاوێژی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٣١ی پووشپەڕ، بەهۆی بارن‌بارینی بەلێزمە لە سێ شاری پارێگای فارس لافاوێک دروست بوو ولەئەنجامیدا، لانیکەم ١٥ هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و هەشت کەسیش بێسەروشوێن بوون.
ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٣١ی پووشپەڕ، بەهۆی بارن‌بارینی بەلێزمە لە سێ شاری پارێگای فارس لافاوێک دروست بوو ولەئەنجامیدا، لانیکەم ١٥ هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و هەشت کەسیش بێسەروشوێن بوون.
بەگوێرەی هەواڵی میدیاکانی ناوخۆی ئێران، ئەو لافاوە ئێوارەی ڕۆژی هەینی لە ڕێرەوی ڕووباری "ڕوودباڵ" هاتۆتە ئاراوە و زیانی مادی و گیانیی گەیاندۆتە ژیانی هاوڵاتیان لە سێ شاری ئیستەهبان، نەی‌ریز و داراب.
بەگوێرەی هەواڵی میدیاکانی ناوخۆی ئێران، ئەو لافاوە ئێوارەی ڕۆژی هەینی لە ڕێرەوی ڕووباری "ڕوودباڵ" هاتۆتە ئاراوە و زیانی مادی و گیانیی گەیاندۆتە ژیانی هاوڵاتیان لە سێ شاری ئیستەهبان، نەی‌ریز و داراب.

ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٣١ی پووشپەڕ، بەهۆی بارن‌بارینی بەلێزمە لە سێ شاری پارێزگای فارس لافاوێک دروست بوو ولەئەنجامیدا، لانیکەم ١٥ هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و هەشت کەسیش بێسەروشوێن بوون.

بەگوێرەی هەواڵی میدیاکانی ناوخۆی ئێران، ئەو لافاوە ئێوارەی ڕۆژی هەینی لە ڕێرەوی ڕووباری "ڕوودباڵ" هاتۆتە ئاراوە و زیانی مادی و گیانیی گەیاندۆتە ژیانی هاوڵاتیان لە سێ شاری ئیستەهبان، نەی‌ریز و داراب.

"یوسف کارگەر"، فەرمانداری شاری ئیستەهبان وتوویەتی، لەو ١٥ تەرمەی دۆزراونەتەوە ناسنامەی ١٣یان ئاشکراکراوە.

ئاماژەی بەوەش دا، هەوڵی تیمە فریاگوزارییەکان بۆ دۆزینەوەی بێسەروشوێنەکانی دیکەی ئەم ڕووداوە بەردەوامیی هەیە.

"خەلیل عەبدوڵاهی"، بەڕێوەبەری کۆنتڕۆڵی قەیرانی پارێزگای فارس ڕایگەیاندووە، ٥٥ کەسی دیکەش لەئەنجامی لافاوەکەدا بریندار بوون.

عەبدوڵاهی هەروەها جەختی لەوە کردۆتەوە، کە ئەو ٥٥ کەسە لەلایەن تیمە فریاگوزارییەکانەوە ڕزگارکراون.

ئاژانسی هەواڵی فارس نووسیویەتی، لافاوەکەی ١٥ ئۆتۆمبێلیی لەگەڵ خۆی بردووە کە ١٢یان لەلایەن تیمە فریاگوزارییەکانەوە دەرهێندراونەتەوە.

 

تێبینییەکەت بنووسە

ڕاپۆرت

هێرشی دووبارەی ئاسمانی؛ کاردانەوەکان دوای بۆردومان‌کردنی شوێنە گەشتیارییەکەی زاخۆ

۳۱ پووشپەڕی ۱۴۰۱
ئێران‌وایەری کوردی
خوێندنەوەی وتارە لە ۵ خولەکدا
هێرشی دووبارەی ئاسمانی؛ کاردانەوەکان دوای بۆردومان‌کردنی شوێنە گەشتیارییەکەی زاخۆ