"تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان" ڕایگەیاند، ڕۆژی ڕابردوو ٢ی گەلاوێژ ژنەزیندانییەک بەنای "ئەعزەم پاکدڵ" بەهۆی بێبەشبوون لە پێڕاگەیشتنی پزیشکی لە زیندانی ناوەندیی شاری مەشهەددا گیانی لەدەستداوە.
بەپێی ئەو هەواڵە، ئەعزەم پاکدێل لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا شێرپەنجەی گەدەی هەبووە، بەڵام بەرپرسانی زیندانی مەشهەد ڕێگەیان پێنەداوە بۆ چارەسەریی پزیشکی بنێردرێتە نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان.
ئەعزەم پاکدڵ ڕۆژی شەممە ١ی گەلاوێژ بەهۆی خراپیی باری تەندروستییەوە لە بەندی دووی زیندانی مەشهەدەوە برا بۆ بەشی تەندروستی ئەو زیندانە، بەڵام بەبێ ئەوەی چارەسەریی بۆ ئەنجام بدرێت گەڕێندرایەوە بۆ بەندەکەی.
تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان نووسیویەتی، ڕۆژی یەکشەممە جارێکی دیکە حاڵی ئەعضەم پاکدڵ تێکچووە و بووراوەتەوە، و بەڵام پێش ئەوەی بگەیەندرێتە نەخۆشخانە گیانی لەدەست داوە.
ئەعزەم پاکدڵ، تەمەن ٤٠ ساڵ خەڵکی مەشهەد نزیکەی دوو ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی گواستنەوەی مادەی هۆشبەر دەستگیر کرابوو و بە شەش ساڵ زیندان سزادرابوو.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە