بەپێی لێدوانێکی سەرۆکی لێژنەی "ئەمری بە مەعروف"ـی ئێران، ژمارەی سێ بۆ چوار هەزار کەس لە منداڵ و نەوەکانی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی نیشتەجێی دەرەوەی ئەو وڵاتەن.
"محەمەد ساڵح هاشمی گوڵپایەگانی" ڕۆژی شەممە ١٥ی گەلاوێژ لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی "ئیلنا" وتی: "چۆن دەبێت کەسێک بەرپرسی ئەم حکومەتە بێت، بەڵام منداڵەکەی لە دەرەوەی وڵات بژی."
هاشمی هەروەها وتوویەتی، "بەرپرسانی حکومەت لەسەر ئەوەی منداڵەکەیان بنێرن بۆ وڵاتانی دەرەوە ڕکابەریی یەکتر دەکەن، ناکرێت هەموو بیر و دەغدەغەی کەسێک ئەوە بێت کە بەدزییەوە دۆلار و یۆرۆ دابین بکات بۆ منداڵەکەی، بەڵام لەو لاوە بە دەنگی بەرز باسی سەربەخۆیی وڵات بکات و دروشم بدات."
سەرۆکی لێژنەی ئەمری بە مەعروف هەروەها داوای کردووە، کە پەرلەمانی ئێران بەدواداچوونی جدی بۆ ئەم بابەتە بکات، وتووشیەتی، داواکارییەکەی بە فەرمی ئاراستەی پەرلەمان کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیلنا، داواکارییەکەی هاشمی گوڵپایەگانی لە پەرلەمانی ئێران خراوەتە بەر باس، بەڵام هێشتا بڕیاری کۆتایی لەبارەوە نەدراوە.
پێشتریش لە مانگی جۆزەردانی ئەمساڵدا، سەرۆکی بەشی ئۆپەراسیۆنەکانی هێزی زەمینیی سوپای پاسداران وتبووی: "چوار هەزار کەس لە منداڵەکانی بەرپرسانی حکومەتی ئێران لە ئەمریکا، ئەوروپا و کانادا دەژین."
بابەتی نیشتەجێ بوونی منداڵانی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی لە ئەوروپا و ئەمریکا بەتایبەتی لەو ڕووەوە گرنگیی پێ دەدرێت و دەبێت بە ڕۆژەڤی میدیاکان، کە حکومەت هەمیشە دژایەتیی ئەو حکومەتانەی کردووە و ڕەخنەی گرتووە لە لایف ستایلی خەڵکی ئەو وڵاتانە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە