close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

زیندانییەکی سیاسی هەڵاتووە لە ئێڤینی تاران

۲ خەرمانانی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
زیندانییەکی سیاسی هەڵاتووە لە ئێڤینی تاران

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢ی خەرمانانی ١٤٠١، "محەمەد موقیمی"، پارێزەر لە هەژماری تویترەکەیدا هەواڵی هەڵاتنی زیندانییەکی سیاسی بەناوی "فەرهاد سەلمان‌پوور زەهیر" لە زیندانی ئێڤینی ڕاگەیاند.

محەمەد موقیمی نووسی: "دوێنێ ١ی خەرمانان بریگرتەیەکی کۆنم بەناوی فەرهاد سەلمانپۆوور زەهیر، بەشێوەیەکی بوێرانە و زیرەکانە لەڕێگەی پلانێکی ئاڵۆز و تەکنیکییەوە  سەربازە ونەکانی ئیمام زەمانی هەڵخەڵەتاند و لە زیندانی ئێڤین هەڵات."

هەژمارێکی دیکە لە تویتێردا، فایلی دەنگیی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی ڕۆژی ٣٠ی گەلاوێژی فەرهاد سەلمان‌پووری بڵاوکردۆتەوە، کە تیایدا باس لە کوژرانی زیندانیەکی سیاسیی دیکە بەناوی "شاهین ناسری‌نەژاد" دەکات.

شاهین ناسری‌نەژاد پاش ئەوەی لەسەر ئەشکەنجەکانی "نەوید ئەفکاری" لە بەندیخانەی "عادڵ ئاباد"ی شیراز شایەتی دا، بۆ بەندیخانەی فەشافویەی تاران دوورخرایەوە و ڕۆژی ٣٠ی خەرمانانی ١٤٠٠ لەو بەندیخانەیەدا بەشێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەستدا.

پاش ئەم توییتە، "محەمەدحسێن ئاغاسی"، پارێزەری فەرهاد لە تویتێرەکەیدا نووسی: "بابەتی هەڵاتنی فەرهاد لە زیندان بۆتە هۆی نیگەرانیی زۆری بنەماڵەکەی، ئەوەش بەهۆی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەوەیە کە لە زیندانی ئێڤینەوە پێیانەوە کراوە و پێیان وتراوە فەرهاد لە زیندان هەڵاتووە. بەهەر حاڵ فەرهاد بە تەلەفۆن هەڵاتنەکەی ڕاگەیاندووە و ئێستاش دیار نییە لە کوێیە."

تۆزێک دواتر بەڕێز ئاغاسی لە ڕوومێکی کلاب‌هاوسدا وتی: "فەرهاد دوو ساڵ پێش ئێستا پپێی وتم بەنیازی هەڵاتنە لە زیندان، من قسەم لەگەڵ کرد و پاشگەزم کردەوە، بەڵام وادیارە دوێنێ لە دادسەرای زیندانی ئێڤینەوە هەڵاتووە."

ئەو پارێزەرە هەروەها باسی ئەوەی کرد، کە یەکێک لە تۆمەتەکانی فەرهاد سەلمانپوور ئاشکراکردنی کوژرانی "شاهین ناسری‌نەژاد" بوو لە زیندانی فەشافویەدا بە ئەشکەنجە.

وتیشی، خۆی یەکێکە لە پارێضەرانی بنەماڵەی ناسری‌نەژاد و سکاڵایەکیان لەسەر کوژرانی شاهین لەدژی بەرپرسانی زیندانی فەشافویە تۆمار کردووە.

شاهین ناسری‌نەژاد لە تۆمارێکی دەنگیدا کە لە مانگی خەرمانانی ١٣٩٩دا گەیشتبووە دەستی "ئێران‌وایەر" وتبووی، بەڕێکەوت ئاگای لێ بووە کە نەوید ئەفکاری چۆن ئەشکەنجەدراوە.

هەروەها وتبووی کە لە سێ دادسەرادا بەشێوەی نووسراو و زارەکی شایەتی داوە لەسەر ئەشکەنجەدانی نەوید ئەفکاری، بەڵام شایەتییەکەی قبوڵ نەکراوە.

نەوید ئەفکاری، پاڵەوانی زۆرانی ئێرانی یەکێک بوو لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزاییە سەرتاسەرییەکانی مانگی گەلاوێژی ١٣٩٧ لە شیراز کە لە مانگی خەرمانانی ١٣٩٩دا  بەتۆمەتی "موحاربە" و "کوشتنی کارمەندی ناوەندێکی ئەمنی" لەسێدارەدرا.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

ئەمریکا هێرشێکی ئاسمانی دەکاتە سەر میلیشیاکانی ئێران لە سوریا

۲ خەرمانانی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
ئەمریکا هێرشێکی ئاسمانی دەکاتە سەر میلیشیاکانی ئێران لە سوریا