close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

ئاژانسِێکی ناوخۆی ئێران موجتەبا خامەنەیی بە ئایەتوڵا ناودەبات

۵ خەرمانانی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
ئاژانسِێکی ناوخۆی ئێران موجتەبا خامەنەیی بە ئایەتوڵا ناودەبات

ئاژانسی هەواڵی "ڕەسا" بە دەستپێکردنی ساڵی خوێندنی ئاینییەوە بەرنامەی وانە و مامۆستاکانی خوێندگە ئاینییەکانی ڕاگەیاند و تیایدا "موجتەبا خامەنەیی"، کوڕی ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی  بە "ئایەتوڵا" ناو برد.

ڕەسا هەروەها نووسی، کە موجتەبا خامەنەیی لە ساڵی نوێی خوێندنی ئاینیدا "وانەی دەرەوەی فیقه" دەداتەوە و بانگەشەی ئەوەی کرد، کە کوڕی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی بۆ ماوەی ١٣ ساڵ ئەزموونی وتنەوەی ئەو وانەیەی هەبووە.

بەکارهێنانی وشەی "ئایەتوڵا" لەپێش ناوی موجتەبا خامەنەیی، مانگێک لەپاش ئەوە دێت، کە ماڵپەڕی "کەلیمە" یاداشتێکی "میرحسێن موسەوی"ـی بڵاوکردەوە و لەسەر مەترسیی ڕێبەرایەتیی مۆجتەبا لەپاش مردنی عەلی خامەنەیی هۆشداری دا.

میرحوسێن موسەوی، سەرۆک‌وەزیرانی پێشووی کۆماری ئیسلامی و یەکێکە لە ڕێبەرانی بزوتنەوەی سەوزی ئێران کە ساڵی ١٣٨٨ وەک ناڕەزایی بەرامبەر بە دەرەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆک‌کۆماری دەستی پێکرد و بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێک بەردەوامیی هەبوو. کۆماری ئیسلامی ماوەی ١٣ ساڵە کە بەبێ بڕیاری دادگا میرحوسێن موسەویی لە ماڵەکەی خۆیدا گۆشەگیر کردووە.

میرحوسێن موسەوی لەو یادداشتەدا کە وەک پێشەکییەک بۆ چاپی عەرەبیی کتێبی کۆمەڵە ڕاگەیەندراوەکانی سەردەمی بزوتنەوەی سەوز نووسیویەتی، جەختی لەوە کردبووەوە، کە لەپاش مردنی "عەلی خامەنەیی"، ڕێبەرایەتیی کۆماری ئیسلامی دەدرێتە موجتەبای کوڕی و هۆشداریی دابوو: "مەگەر زنجیرە پاشایتەتییەکانی سەردەمی کۆن گەڕاونەتەوە کە کوڕ لەپاش باوکی ببێت بە ڕێبەری ئێران."

ئاماژەی میرحسێن موسەوی بەو ڕاپۆرتە نافەرمییانە بوو کە لە چەندین ساڵی ڕابردوودا لەلایەن میدیا سێبەرەکانی کۆماری ئیسلامییەو بڵاو کراونەتەوە و موجتەبا خامەنەییان بە جێگرەوەی باوکی بۆ پۆستی ڕێبەرایەتیی کۆماری ئیسلامی ناوبردووە.

میرحوسێن موسەوی لە بەشێکی ئەو یاداشتەدا پرسیبووی، ئەگەر بەڕاستی بەنیاز نین موجتەبا بکەنە ڕێبەر بۆچی تاوەکو ئێستا ئەوەندەی یەک وشەش ڕەتتان نەکردۆتەوە.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

کوردستان؛ کۆڵبەرێک کوژرا و دوو کاسبکار دەستگیر کران

۵ خەرمانانی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
کوردستان؛ کۆڵبەرێک کوژرا و دوو کاسبکار دەستگیر کران