ئەسکەندەر (سوران) لوتفی، وتەبێژی شورای هەماهەنگیی ڕێکخراوە پیشەییەکانی مامۆستایانی ئێران و مەسعوود نیکخا، ئەندامی شورای هەماهەنگی و ئەندامی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان- مەریوان، لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی پارێزگای کوردستانەوە لە شاری مەریوان دەستگیر کراون.
بەپێی هەواڵێک کە بە دەستی "ئێرانوایەر" گەیشتووە، سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ، ١٦ی ڕەزبەر، ئەسکەندەر لوتفی، دوای هێرشی هێزە ئەمنییەتییەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان، لە لایەن ئەم هێزەوە لە ماڵەکەی خۆیدا دەستگیر کراوە.
بە گوتەی ئەم سەرچاوە ئاگادارە، هێزە ئەنییەتییەکان بۆ دەستگیر کردنی ئەم چالاکە پیشەییەی مامۆستایان، شیشەکان و پەنجەرەی ماڵەکەی ئەسکەندەر لوتفیان شکاندووە و بە زۆر چوونەتە ناو ماڵەکەیەوە.
ئەمە لە کاتێک دایە کە کاتژمێرێک دوای دەستگیر کردنی ئەسکەندەر لوتفی، "مەسعود نیکخا"، ئەندامی شورای هەماهەنگیی ڕێکخراوە پیشەییەکانی مامۆستایانی ئێران و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان- مەریوانیش دوای بانگهێشت کرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان دەستگیر کراوە.
بە گوتەی ئەم سەرچاوە ئاگادارە، هێزە ئەمنییەتییەکان دەربارەی هۆکاری دەستگیر کردنی ئەسکەندەر لوتفی و مەسعوود نیکخا، وتوویانە پێوەندیی بە دۆسیەی پێشووی ئەم دوو چالاکە پیشەییەەوە هەیە لە دادگادا.
دەستگیر کردنی ئەسکەندەر لوتفی لە حاڵێک دایە کە لە کۆتاییەکانی مانگی جۆزەردانی ئەم ساڵدا، دوای تێپەڕاندنی ١٠٨ ڕۆژ بەسەر دەستگیر کردنە کاتییەکەیدا، بە دانانی بارمتەی ٢ میلیارد تمەنەی بە شێوەی کاتی و تا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە لە زیندانی ئێڤین ئازاد کرابوو.
مەسعود نیکخایش، لە مانگی گوڵانی ئەو ساڵدا هاوکات لەگەڵ ئەسکەندەر لوتفی لە مەریواندا دەستگیر کرا و بۆ گرتووخانەی ستادی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە گوازرابوونەوە و لە ١٥ی جۆزەردانی ١٤٠١، لە پێوەندییەکی تێلێفۆنیدا هەواڵی گواستنەوەی خۆی بۆ زیندانی ئێڤین دابوو.
ئەسکەندەر لوتفی لە بەرواری ١١ی گوڵانی ١٤٠١، لە ڕۆژی جیهانیی کرێکاردا لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستگیر کرا.
ئەم چالاکە پیشەییە لە کاتی دەستگیر کردنییەوە بۆ چەند ڕۆژ مانی لە خواردن گرتبوو و دیسانەوە لە بەرواری ٩ی خەرماماندا، لە ناڕەزایەتیدا بە دەستگیر کران و گوشارهێنان بۆسەر بۆ دانپێدانانی زۆرەملی دەستی دایە مانگرتن لە خواردن.
بەڕێز لوتفی دوای ماوەیەک لە دەستگیر کرانی لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی سپاوە، ناسراو بە بەندی دوو-ئەلفی بۆ زیندانی ئێڤین گوازرایەوە و لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ بنەماڵەکەیدا وتبووی، تەوەری سەرەکیی لێپرسینەوەکان پێوەندیی بە دەستگیر کردنی دوو مامۆستای فەڕانسیی دەستگیر کراوەوە هەبووە.
پێشتر تێلێڤیزیۆنی دەوڵەتیی ئێران لە ڕێگەی بڵاو کردنەوەی ڕاپۆرتێکەوە، دەستگیرانی دوو هاوڵاتیی فەڕانسیی گرێدابوو بە گردبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییانەی مامۆستایانەوە لە ئێران و هەوڵی دابوو بۆ مامۆستا بەندکراوەکان، ئەسکەندەر لوتفی، مەسعود نیکخا، شەعبان محەمەدی و ڕەسوول بوداقی، دۆسییەی ئەمنییەتیی ساز بکات.
ئەم ڕاپۆرتە کاردانەوەی بەرینی چالاکوانانای مەدەنی و پیشەیی مامۆستایانی لە سەراسەری ئێراندا لێ کەوتەوە و چەندین ڕاگەیاندن لە مەحکووم کردنی ئەم کارەکەی تێلێڤیزیۆنە حکوومەتیەکان بە دژی چالاکانی پیشەیی مامۆستایان بڵاو کرانەوە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە