کۆماری ئیسلامی هەڕەشەی "کوشتنی" لە "چاڵاکانی مەدەنیی" دانیشتووی تورکیە کردووە.
بیبیسی لە ڕاپۆرتێکدا پشتڕاستی کردووەتەوە، کۆماری ئیسلامی دوای دەست پێکردنی ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکان لە ئێراندا هەڕەشەی کوشتنی لە چالاکانیی مەدەنی دانیشتووی تورکیە، کردووە.
چالاکانی مەدەنی پشتیوانی لە ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکان لە ئێران دەکەن کە پاش گیان لەدەستدانی ژینا (مەهسا) ئەمینی لە گرتووخانەی گەشتی ئێرشاد، لە ئێران دەستی پێکرد.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لەم ڕۆژانەی دواییدا بۆ ئەم چالاکە مەدەنیانە کورتە نامە، نووسین و فایلی دەنگی بە ناوەڕۆکی هەڕەشەئامێزەوە نێردراوە و ئاگادریان کردوونەتەوە لە ئەگەری نەوەستاننی پشتیوانییەکانیان لە ناڕەزایەتییەکانی ئێران و هەروەها بەڕێوەبردنی گردبوونەوەی ناڕەزایەتی لە تورکیە لە دژی کۆماری ئیسلامی، ڕووبەڕووی "دەرئەنجامی نەخوازراو" دەبنەوە.
هەروەها ژمارەیەک لەم چالاکە مەدەنیانە گوتوویانە، لە نێوخۆی ئێران لە ڕۆژانی ڕابردوودا زەخت لەسەر بنەماڵەکانمان زیادی کردووە و داوایان لێکردوون "بە منداڵەکانیان بڵێن بگەڕێنەوە بۆ ئێران".
ئەمە لە حاڵێکدایە ئەم چاڵاکە مەدەنیانە لەبەر هۆکاری ئەمنییەتی نەیانویستووە ناویان بهێندرێت، زۆربەیان بە هۆی پرسی ئەمنیی و ئەگەریی دەستگیربوون، سزادان و زیندانی بوونەوە ئێرانیان جێهیشتووە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە